هۆشیار سیوەیلی
هەمووی خەتای (اقلیم)ـە! برادەرێک لەم ماوەیەدا سەردانی ناســـریەی کردبوو، بینیبووی بەنزین زۆر بەزەحمـــەت دەســـت دەکەوێت. ئـــەو هۆکاری ئـــەو کەمییەی لە هاووڵاتییەکی پرسیبوو، ئەویش وەڵامی ئەوەبوە کە (بەنزینەکەی ئێمە دەبەن بۆ ئقلیم). دەربارەی کەمی ئاوی خواردنەوە پرسیاری لە یەکێکی تر کردبوو، پێیان وتبوو (اقلیم) ئاوی بەنداوەکانی گرتۆتەوە. هەندێک کەس و حزب و میلیشیاکان بە خەڵک دەڵێن کە هۆکاری بێکاری و کەمیی خزمەتگوزاری وزۆری خەوش و خاشاک لەناو کۆڵان و سەر شەقامەکانی بەســـرە و ناسریە و —- (دزینی) نەوتی بەســـرەیە لە لایەن (ئقلیم) ـەوە. تەنانەت لە میانەی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکوومەت فیدراڵی و کێشەی نێوان شیعەکاندا، لە ناوەندە سیاسییەکانی عێراقدا ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە ســـەرۆک مەســـعود بارزانی دەیەوێت ببێتە سەلاحەدینی دووەم و دەوڵەتی (فاتمیە)ی عێراق بڕووخێنێ. گوتوویشـــیانە ئەگەر شـــەڕی نێوان شـــیعە و شیعە دروســـت ببێت ئەوا خەتای (ئقلیم)ـە! کۆمارە ئیسلامییەکەی دراوسێشـــمان لەبەر ئەوەی ناوێرێت گولەیەکی ئـــاڕ پی جی بگرێتـــە تەلئەبیب یان (قودس)، پایتەختی ئیســـرائیلی یەکەم، مووشەکی بالیســـتیک دەگرێتە سەر پایتەختی (ئقلیم)، گوایە هەرێم ئیسرائیلی دووهەمە. پەکەکـــەش لە ناو (ئقلیم)ـدا چەندین (ئقلیمۆکە)ی دروســـت کردوە و تورکیاش بـــە بیانووی لەناوبردنی (ئقلیمـــۆکان) خەریکی وێرانکردنی (ئقلیم)ـە. فەرمانڕەوایانـــی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاســـت، هەرچەندە دەزانن بۆ خۆیان هـــۆکاری دواکەوتنـــی وڵاتەکەیان و ســـەرچاوەی نەهامەتی و هەژاریی هاووڵاتیانن، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی (تیۆری پیلانگێڕی)ـەوە خەتا و ئۆباڵی هەموو کێشـــەکان بخەنە ئەســـتۆی هێزەکانی دەرەوەی خۆیـــان، ئەوان بە تایبەتـــی دەیانەوێت ئەمەریکا و ئیســـرائیل بکەنە (دێوجامە) و لە پشـــتی دێوجامەکەوە ڕاوی نێچیرەکەیان بکەن. ئەوان (جگە لە خۆیان)، هەموو لا و کەس و لایەنێک بە بەرپرسیار دەزانن لە کار و پێشهاتە خراپەکان و خۆیشیان پاڵەوانی کاری باشن. هەڕەشەکان لەسەر کوردستان زۆرن، بەڵام دەرفەتیش کەم نین. بیری تیژ و کاری جدی و یەکڕیزی پێویســـتن بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکان و ســـوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان. دەبێت پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردستان و پێشخستنی ئەم هەرێمە لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی ترەوە بێت