چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

عێراق .. ئێستا و داهاتوو

پ.د.ئاریانا ئیبراهیم*

هه‌ر تێروانینێكی بابه‌تیانه‌ بۆ بارودۆخی رووخاو و خراپی ئێستای كه‌ هاووڵاتی عێراقی تێیدا ده‌ژیێت و، خراپییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بیت بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا كه‌ چینی سیاسی به‌گشتی و به ‌هه‌مان پله‌ له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ن كه‌ تیرۆری به‌رهه‌م هێنا و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ هه‌موو بوارێكدا له‌ لوتكه‌ تاوه‌كو بناغه‌. بۆیه‌ ناكرێ پاكانه‌ی هیچ به‌رپرسێك بكرێت هه‌رچونێك بێت رۆڵ و پۆستی، بۆیه‌ جووڵه‌ی گه‌ل بۆ ده‌ركردنی ئه‌م به‌رپرسانه ‌و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادپه‌روه‌ری و دادگا كارێكی كۆتایی پێهاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزا دادپه‌روه‌رانه‌كه‌یان وه‌ربگرن له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاوان و خراپی و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كردویانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتمان، به‌ڵام به‌ رێگه‌ی ئاشتیانه ‌و به‌ پێی ده‌ستوور و یاسا، چونكه‌ ئه‌وه‌ سه‌لماوه‌ كه‌ هۆكاره‌كانی توندوتیژی و نا یاسایی خزمه‌ت به‌ گه‌ل ناكه‌ن، به‌ڵكو خزمه‌ت به‌ چینی سیاسی گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هۆكاری توندوتیژی نا یاساییه ‌و ته‌نها ئاژاوه‌گێری و توندوتیژی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌خوازێت دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ ده‌ربرینی هه‌ڵكه‌ندن و ده‌ركردن كه‌‌ ته‌نها كه‌سانی نه‌فام ده‌یڵێت.
نامۆ و سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م به‌رپرسه‌ دز و گه‌نده‌ڵانه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هاتو هاواری داواكردنی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌لان و، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ به‌رزی ئه‌م ده‌نگانه‌ له‌و به‌رپرسانه‌وه‌ دێت كه‌ زۆرترین گه‌نده‌ڵی و دزیان كردووه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، پێویسته‌ گه‌لی عێراقی هه‌موو ئه‌م به‌رپرسه‌ دز و گه‌نده‌لانه‌ دادگایی بكا و، سه‌ره‌تا ده‌ست بكات به‌ دادگایی كردنی ئه‌وانه‌ی زیاتر هاتوهاوار ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی و گه‌نده‌ڵان، ئه‌وه‌ی ناسراوه‌ كه‌ هه‌موو توخمه‌كانی چینی سیاسی گه‌نده‌ڵ و دزن، بۆیه‌ ده‌یانبینی له‌ هه‌موو شوێنێك و هه‌مو كاتێكدا هاوار ده‌كه‌ن و به‌ به‌رزترین ده‌نگ كه‌ ته‌نها ئه‌وان چاك و دلسۆزن ئه‌وان به‌ته‌نیا قوربانی ده‌ده‌ن بۆ گه‌ل و نیشتمان، بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌ل ئه‌وانه‌ بگرێت و ڕه‌وانه‌ی دادگایان بكات و پێویسته‌ حوكمیان له‌سه‌ر بدرێت و سه‌روه‌ت و سامانه‌ گوازراو و نه‌گوازراویان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت بۆیه‌ له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری گه‌لی ئازاده‌ ئه‌وانه‌ی ده‌رچوون دژی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران كه‌ هه‌ڵ نه‌خه‌له‌تێن به‌ درۆ و بوختانی گه‌نده‌ڵكارانی تیرۆریست بۆیه‌ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ڕاستگۆ و دڵسۆزه‌ی كه‌ ده‌سوتێت به‌ ئاگری گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران خۆیان یه‌ك ده‌خه‌ن له‌ یه‌ك به‌ره‌دا و له‌ یه‌ك ته‌وژمدا و یه‌ك پلان داده‌نێن و یه‌ك به‌رنامه‌ و ئه‌وانە هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن به‌ ده‌ستپاكی و ئه‌مانه‌ت و به‌ یه‌كه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ن دژی به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵە‌كان و ده‌واعشی سیاسه‌ت به‌ به‌هێزی و به‌رهه‌ڵستییه‌وه‌ كه‌ ترس و موجامه‌له‌كردن نازانێ به‌جۆرێك رێگه‌ ناده‌ن به‌ دوژمنانی عێراقی فیدراڵی هیچ فرسه‌تێكیان هه‌بێت بۆ تێكدانی ده‌نگه‌ ئاشتییه‌كه‌یان له‌ دروستكردنی عێراقی فیدراڵی یه‌كگرتووی ئازادی سه‌ربه‌خۆی ‌فره‌ییدا و له‌ یه‌كبوونی عێراقیه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر به‌رده‌وامه ‌و ده‌نگیان یه‌ك ده‌خه‌ن و له ‌هه‌موو ناوچه‌كان لیژنه‌یان بۆ پێك ده‌هێنرێت به‌ مه‌به‌ستی بنیاتنانی عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدراڵی كه‌ ده‌ستوور و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان و یاسا و دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان فه‌رمانراوه‌یه‌تی بكه‌ن و یه‌كسانی له‌ ئه‌رك و مافه‌كاندا فه‌راهه‌م بكات بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان و زامنی ئازادی ڕاده‌ربرین و بیروباوه‌ر بكات وه‌كو تاكه‌ رێگه‌ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و دروستكردنی عێراق و سه‌قامگیری عێراقییه‌كان.

  • مامۆستای زانكۆ