وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

کەسایەتییەکان خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن
(عەزیز گەردی وەک نموونە)
یەکێ لە کەلێن و کەموکورتییەکانی نێو ڕۆشنبیریی کوردی بریتییە لە ئیشنەکردن لە کەسایەتییەکان، لێرە و لەوێ ئەگەر هەندێ هەوڵیش هەبن بە ئاراســـتەی ئیشکردن لەسەر کەسایەتییەکان، بەڵام کەم و نیوەچڵ و نەگەییون، بەرهەمگەلێکی ئەوتۆ لەبەردەســـت نین، کە کەسایەتییەکانی کوردمان وەک خۆی نیشان بدات و نەوەکان بشـــێن بە ئاســـانی بچنە نێو ڕوناکی ناسینیانەوە، تەنانەت ئەوانەی لە ڕێی دیجیتاڵیشەوە چنگ دەکەون، دیسان پوخت و بێ گرفت نین، بەکورتی ئەو بوارە، کە بوارێکی زۆر گرنگە، ڕێکنەخراوە و پێویستە
قسەی لەبارەوە بکەین و ئیشی ڕژدی بۆ بکەین. جارێ بەرلەوەی بچینە نێو وردەکارییەوە دەبێ پێناســـەی کەســـایەتی، دواتر جۆری ئیشـــکردن لەســـەر کەسایەتی، ئینجا پۆلینی کەسایەتی و بابەتگەلی پێوەنددار بکەین.
پێناسەی کەسایەتی ——————— کەسایەتی بریتییە لە کەسێکی نموونەیی و سەرکەوتوو لە بوارێک لە بوارەکانی ژیان، بریتییە لە کۆیەک لە فەردانییەت، کە باوەڕ و مەزاج و هەڵچوون و ئینتیماکانی تیا کۆبۆتەوە، بریتییە لە پێکهاتەیەک لە قەناعەت و بڕوا و ڕەفتارە هزری و کۆمەڵایەتییەکان. کەسایەتییەکان بریتیین لە بژاردەی کۆمەڵگا، کە ڕۆڵ و نەخش و باندۆر و کاریگەرییان هەیە بەسەر ژیان و چەمک و تێگەیشتنەکان و دەتوانن گۆڕانکاریی ئەرێنی و بەرهەمدار دروست بکەن بەرەو باشتر.
جۆرەکانی ئیشکردن لەسەر کەسایەتی ————————————— لە نێو ڕۆشنبیریی کوردیدا (٣) سێ ئیشکردنی سەرەکی هەیە لەسەر کەسایەتییەکان:

  • لە رێگەی بابەتەوە: بریتییە لە ئیشکردن لە کەسایەتییەک، لە ڕێگەی هونەر، ئەدەب و سیاسەت و …… هتد، بە نموونە لە ڕێگەی شـــیعرەوە ئیش لەسەر (نالی)ی شـــاعیر، یان لە ڕێگەی چیرۆکەوە ئیش لەسەر ( جەبار جەمال غەریب)ی چیرۆکنووس و لە ڕێگەی سیاسەتەوە ئیش لەسەر (فەرەنسۆ هەریری ) کراوە. – لە ڕێگەی یاداشـــتەوە: یاداشـــتەکان جۆرێکن لە ئیشکردن لەسەر کەسایەتییەکان، لێ ئەو بوارەیش قسە هەڵگرە، چەند زانستییانەن و لە نێوان ڕاستی و ناڕاستیدا دەیانەوێت بگەن بە کوێ و، ئایا هەڵسەنگاندن بۆ
    یاداشتەکان لە چ ئاستێکدایە ؟!.. هەموو ئەمانە با بمێنن بۆ دەرفەتێکی تری قسەلێکردن. – لە ڕێگەی میدیاوە: ئەمەیان خراپترین جۆری ئیشـــکردنن لەســـەر کەسایەتییەکان، لەبەر چی ؟!.. لەبەر ئـــەوەی یـــان پڕن لە لایەنگیریی، یانژی پڕن لە دژایەتی، کە لە هەردوو حاڵەتدا ناگەینە رووناکی ناســـینی
    کەسایەتییەکان.
    هەر لێرەدا دەکرێ جۆری پۆلینکردنەکان بکەینە (2) دوو جۆری ســـەرەکی: (ڕاســـتەوخۆ و ناڕاستەوخۆ)، وەک خویایە لە نێو ڕۆشـــنبیریی کوردیدا زۆربەی ئیشـــکردنەکان ناڕاســـتەوخۆن، کە پێمانوایە دەبێ ئیتر جورئەتی ئەوەمان هەبێت ڕاســـتەوخۆیش ئیش لەســـەر کەســـایەتییەکان بکەین، چونکە کەســـایەتییەکان

    بەشێکن لە مێژوو، ڕووداو، بەرهەم و تێگەیشتنەکان
  • ماویەتی
ھەواڵی زیاتر