فازڵ میرانى*
ئه مه یه كه م داواكارى نییه له ئێمه وه بۆ هه ڵوه شاندنه وه ى ئه و ته ڵه تێكئاڵۆزكاوه ى بۆمبه ته وقیتكراوه كه كه هه ڕه شه له ته قاندنه وه ى هاوكێشه سیاسییه كه به گشتى ده كات و پێم وایه ئه مه دوا داواكاریش نییه. چونكه چاره سه رییه كانى پێش ئێستا چاره سه ر نه بوون به ڵكو هێوڕكه ره وه بوون، چونكه نه خۆشییه كه
له جه سته ره سمییه كه ماوه و ته شه نه ده كات و فراوانتر ده بێت. ره نگه برا هاوبه شه كانمان ئه و ژماره قه یران و هۆكاره كانیان و ده ره نجامه كانیانى به بیر بێته وه كه هه موویان له حه قیقه تدا دووربوون له به رژه وه ندى تاك و كۆمه ڵگاى عیراقى، به ڵام قورسایى ئه م قه یرانه ى دوایى پێویستى به هێمنى و له سه رخۆیى و دابه زین و سازش هه یه بۆ ئه وه ى ئه وه ى لێى ده ترساین روونه دات و ئاگر و ژیله مۆى لێدوانه ئاگرینه كان ته شه نه نه كات و یه كێك له هه ڵوێسته كان نه ته قێته وه و ئاگره كه ته ڕو وشك به یه كه وه نه سوتێنێت.
ئه مه وێنه ى عیراق نییه و، عیراق شایه نى ئه وه نییه ناوبانگه كه ى به م شێوه ناشیرینه بڵاوبێته وه و ببێته مانشێتى سه ره كى هه واڵه كان. خۆپڕچه ككردن، هه ڕه شه ى سه ر هاوبه شه كان و دروستكردنى دۆخى نه خوازراو به مه به ستى په رده پۆشكردنى رووداوه كان، به شێوه یێك كه وێنه كه له ناوه ڕۆكدا رێڕه وى هاوكێشه یه كى حیساب بۆنه كراو بگرێته به ر كه له ده رنجامدا چانسی چاره سه رى به رده ست بۆ كێشه كان و رزگاربوون له كاره سات ئه سته م ده كات ئه گه ر چه كه كان له فیشه ك به تاڵ نه كه ن.
سه رۆكى هه رێمى كوردستان به ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه ڤاڵێكى دێرینه له گۆڕه پانه كانى خه بات و تێكۆشان كه ساڵانێكى پڕ له شانازى و به رخوه دان و تێكۆشانى راسته قینه به یه كه وه كارمان كردووه، بانگه وازه كه ى بانگه وازێكى عیراقى كوردی نیشتیمانییه، ئه و كه سانه ى خه بات و كۆششی كردووه له پێناو عیراقێكى باشتر، عیراقێكى بێ دیكتاتۆرییه ت و بێ تائیفى و ره گه زپه رستى،
بێ برسێتى و خوێنبزربوون، باشتر هه ستى پێده كه ن.
هه ولێر ئه و شاره تانه كه له پێش ٢۰۰٣ تیایدا كۆبووینه وه، ئه و كاته ى ئاماده سازیمان ده كرد بۆ عیراقێكى نوێ و ئه و رۆژگارانه ى كه كارمان ده كرد بۆ ئه وه ى گه له كه مان به هه موو ناسنامه كانیانه وه رزگار بكه ین له نه هامه تى رژێمى پێشوو نه ك بۆ ئه وه ى نه هامه تییه كۆنه كانى بۆ نوێكه ینه وه و ه ى نوێى بۆ بێنینه سه ر، هه روه ها نه ك بۆ ئه وه ى هه موو ئه و زه وابتانه ى ده وڵه تى پێ به ڕێوه ده چێت و په یوه ندى نێوان ده وڵه ت و هاووڵاتى ژێرپێ
بكه ین.
بیركردنه وه ى هه ندێ لایه ن بۆ یه كتر شكاندن له سه ر حیسابى
ته واوى میڵه ت به بیانووى به ده نگه وه هاتنى جه ماوه ره كه ى سه ر به ئه و ره نگه پێش چه ند سه ده یه ك ره وایه تییه كى هه بوایه نه ك له وڵاتێك له م سه رده مه ى ئێستادا كه به شێكه له كۆمه ڵگاى نێوده وڵه تى جا هه ر پێگه یێكى هه بێت به هۆى سیاسه ته كۆنه كان
یانیش هه ندێك له م سیاسه ته تازه یه ى ئێستاى.
به ده نگى نێچیرڤان بارزانییه وه وه رن و وه رن بۆ هه ولێر ماڵى
خۆتان، به ئارامى و بێ فشارو ترساندن، چونكه هه ولێر شارێكه میزاجییه ت و ئه جینده ى ده ره كى حوكمى تیادا ناكات، با متمانه ى گه ل به ده ست بێنینه وه، ئه و گه ل و كه سانه ى كه چاوه ڕوانى تروسكه رۆنایین نه ك تاریكایى. ئه و گه له ى كه ژیانێكى خۆش و خۆشگوزه رانى بۆ خۆى و خێزانه كه ى ده وێت، نهبك ژیانێكى پڕ له
زیڵه ت و په شۆكاوى و ترس وتۆقاندن و ئاشووپ.
هه ولیر لێتانه وه نزیكه و زۆربه تان چاك ده یناسن و ده بینن كه
بارزانى له پێشوازیتان دایه و له گه ڵتانه.
سكرتێرى مه كته بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان