فازڵ میرانی
ئەوەی لە سیاسەت تێبگات، دەزانێ مەرجی ڕکابەری نابێت پاڵنان بێت بەرەو گۆڕەپانی ململانێ، ئەوەشی لە سیاسەت تێناگات وای دەبینێت کە بەرژەوەندیی دابینکراوی لەوەدایە دنەی هەر کێشەیەک بدات یان بچێتە سەر هێڵی لایەنگرییەک لەگەڵ ئەوەی بەرژەوەندیی دابین دەکات یان ڕکابەری دێنێتە کایەوە، بەو بڕوایەی بە
بۆچوونی ئەو لێدوان و هەڵوێست دەبێت هەبن و ئامرازی بەهێزن.
من دەنووسم و هیوادارم بە لێدوانی نابەرپرسانە، بە گوتەی بەتاڵ و پۆلیسی ڕکابەری لەیاسا و سیاسەتدا ڕای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت؛ بەتایبەت کە ئەو لێدوانانە لەڕاگەیاندن زۆرن و لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندنی حزبی لە عێراق بە زۆری دەبینرێت، لەکاتێکدا ئەو ماوەیە بە بەتاڵی ئەو نموونانە و هاوشێوەکانی دەبینرێن، بەتایبەت لە ماوەی پێش و دوای کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرکۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران، زیان ناکەم ئەگەر لێرەوە هۆشداری بدەم ئەو هەواڵانەی پەیوەستن بە تاک لە ئاسایش و تەندروستی و بێکاری و گەندەڵی و خۆکوشتن ڕۆژانە دەبینێرێن، هەروەها هەواڵی پاشەکشەی کشتوکاڵ و زیادبوونی بەبیابانبوون
و هەژارییش هەن وەکو بڵێی لە وڵاتێکی دیکەیە .
لەیاسایڕکابەریدا کە پردی پەیوەندیی نێوان دادگا و داواکاری گشتی و داوا لەسەرکراوە، دەبێت ئەرکی هەریەکێکیان جیا بکرێتەوە، بۆ زانینیش دادگا مەحکووم نییە بە مەرجی بڕیاردان لە بەرژەوەندیی داواکار، بەڵکو دادگا مەرج دادەنێت بۆ قبووڵکردنی سکاڵا لە نێوەڕۆک و ڕواڵەتدا، گرنگترینی ئەو مەرجانەش لە داوا سیفەتی ڕکابەریبوونە، ئەوەش پرس و بابەتێکە دەبێت هەر تاکی لێ ئاگادار بکرێتەوە لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار بەو بابەتە. ئەگەر ئەو پرسە بەلایانەوە گرنگ بێت، هەروەها باسکردنی ئەو پرسە بەسوودە لە تێگەیشتنی مانای ڕکابەری لە سیاسەتدا، کەی بەڕاستی ڕکابەری سەری هەڵداوە؟! ڕکابەری وەکو لە پێناسەکەیدا کە دەستاودەست دەکرێت و قبووڵ کراوە، ململانێییە لەسەر شتێک (شتێک کە ناکۆکیی لەسەرڕوو دەداتیان بەهۆی ئەوەوە ناکۆکی دروست دەبێت، هاوشێوەی ئەوەش پرسەکانی پەیوەست بەیاسا زیاتر پانتایی بۆ ئاشتەوایی دابین دەکەن. لە سیاسەتیشدا پانتایی گەورە و فراوان هەن بۆ ئاش تەوایی لەگەڵ بوونی ڕکابەریدا، ئەوە لەکاتێکدا ئەگەر ڕکابەری ڕاستەقینە هەبێت یان ئەگەر ڕێگەیەکی ڕاست و ژیری
و زیرەکی لە سیاسەتدا هەبێت .
ئێمە لە مانای ڕکابەریی سیاسی تێدەگەین، لەیاساش تێدەگەین بە داب و نەریتیشەوە، ئەوەشی بەدواداچوونی بۆ ڕێبازی حزبەکەمان و پەرلەمان و حکوومەتەکەمان کردبێت لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵیدا دێتەوە یادی کە لەڕکابەری و ململانێی مێژووییدا بووین، دەزانێ ڕکابەریمان لەسیاسەتدا بنەمای یاسایی هەیە و لە چوارچێوەی یاسای نیشتمانیدا بووە کە سەرچاوەکەی ڕووحی دەستوورە کە
دەنگمان پێی دا، هەروەها ڕووحی یاسای مرۆڤایەتییە.
هەموو ڕکابەرانمان کە ئێمە تێیدا لایەنی داواکار بووین، پەیوەست بووە بە هەوڵمان بۆ دۆخێکی باشتری گەلەکەمان، بۆیە دروست نییە بگەڕێندرێینەوە چەند ڕووداوێکی ئازاربەخش و بەشێکیان تەنیا بکەر و کارای تێدابوو لە پێناو بەدەستهێنانی هەندێک دەستکەوت لەسەر حیسابی گەلانی عێراق و لە نێویشیاندا گەلی کوردستان. دەڵێم دروست نییە پاڵ بنێرین بۆ لەبیرکردنی ڕکابەریمان لەگەڵ ئەوانەی بەشێکی قۆناخ و ڕێچکە و ڕێپێوانی گەلەکەمانیان وێران کرد، یانیش کردەوەکانی ڕابردوو بەڕوخسار و دروشم دووبارە ببنەوە، چونکە ئێمە ڕاگەیاندن سەرکردایەتیمان ناکات بەرەو بڕیار، هەڵیشناخەڵەتێین بەڕاگەیەنراوی بەتاڵ، ناشترسێین و ڕاناچڵەکێین بە قسە و کارەکانی ئەو بزووتنەوانەی بە درۆن ناوچە ئارامەکان بۆردومان دەکەن .
لەیاسای ئاسمانیدا و لە شەریعەتی باڵا و لە غەریزەی مرۆڤدا، نیشانەی ڕوونی تاوانباری و بێتاوانی و ڕاستی و درۆ هەیە، ئاشکراشە کە دادگا ناکەوێتە بەر کاریگەریی ڕای گشتی بەتایبەت کە بەرەو ئاراستەیەک بڕوات بڕیار دەر بکات؛ لەکاتێکدا ئەو بڕیارە هەر خۆی جێگەی تانەگرتنە لە هەموو ئاستەکانی دادوەریدا. لەو پرسە زیان نابێت بەڵکو سوودی دەبێت ئەگەر پەرجوویەک بکەن بۆ ئەو پرسە، چونکە دووریان دەخاتەوە بەتایبەت ئەوانەی لە سیاسەتدان دووریان دەخاتەوە لە کارکردن لەسەر دنەدان و بڕیاردان لەسەر بنەمای زۆر و دوورخستنەوەی ڕاستی کە تێیدا شکستیان هێناوە (مەبەستم لە نێو جەماوەردا)، شکستیان هێناوە هەم لە نێو
خەڵکدا هەمیش بە خوێن و هەم بە کەرامەتیش، هۆکاریش بوون بۆ ناشیرینکردنی مێژوو و ئایین.