وانە‌ی سێ ساڵی سە‌ركە‌وتن

هاودەنگ فاروق

کابینەكەی مەسرور بارزانی، وەختێک هاتە سەر کار، لەسەر ئاستی جیهاندا، بەهۆی بەڵای کۆرۆناوە کێشەی گەورەی سیاسی و ئابووری بەرۆکی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیی گرتبوو؛ بۆیە سێ ساڵی سەختی پڕ ئالەنگاری و قەیرانی بە سەرکەوتوویی و سەربڵندی بەڕێ کرد. بارزانی توانیی بە ئیرادەیەكی بەهێز و ئەقڵێکی ژیرانە و پشوودرێژی و بە پشـــتیوانیی گەلی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەو سەرمایەی لە کابینەکانی پێشوودا بەرهەم هاتبوو، پێش بخا و بەردی بناغەی سیســـتەمێکی پتەو بۆ بنیاتنان و ژێرخانی هەرێمی كوردســـتان لە سێكتەرە جیاوازەكاندا دابنێ و نەخشی وانەیەکی سەرکەوتن لە مێژوودا تۆمار بکات.
ئـــەم كابینەیە بە نـــاو مێرگ و چیمەندا، حوكمی نەكرد، بە ناو تونێلی كێشـــە و قەیراندا گوزەری کرد، لە ناوخۆ و دەرەوەدا، بەربەســـتی زۆری بۆ دروست كرا، زۆر ئازار درا، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ زیاتر پێشکەوت و لە كاروانی چاكسازی و سیاسەتی خۆبژێوی و فرەسەرچاوەکردنی داهات و كاروخزمەت و بووژانەوەدا هەنگاوی مەزنی نا.
ئەگەر بە ویژدانەوە ســـەیری باری قورســـی سەرشـــانی ســـەرۆکی کابینەی نۆیەم بكەین، تەنها كێشـــەی ئۆكراین و ڕووســـیا و لێكەوتە ئابووری و سیاسییەكانی بەسن بۆ ئەوەی شایەتی بدەین لەسەر ئەوەی بارزانی بەڕاستی خاوەنی ئیرادەیەكـــی بەهێـــزە. چونكە ئێمە ڕۆژانە دەبینین سیســـتەمە ئیدارییە هەرە تۆكمە و ئابورییـــە هەرە دێرینەکانی جیهاندا، سیاســـییەكان بەرگەی قەیرانی شەڕی ڕووســـیا ناگرن و یەك لەدوای یەك دەكەون؛ سەرەتا لە بەریتانیاوە دەســـتی پێكردووە و ســـریلانکا و، كۆتاییەكەی خودا دەزانێـــت كێی دیکەی بەدوادا دێت، كەچی لێرە، ســـەرباری ئابوورییەکی لاواز و ئەو هەموو فشـــارەی سەر حکوومەتی هەرێم، دەبینین كابینەكە لە پێشڕەوی و بەدیجیتاڵکردنی سیســـتەمی حوکمڕانیـــدا بەردەوامە، لە كاتێكدا جیهـــان بە خراپترین قەیرانی مێژووییدا تێپـــەڕ دەبێت، حكوومەتی كوردستان پارێزگاری لە دەستكەوتەكان دەكات؛ بۆنمونە: بەردەوامتر و خێراتر لەجاران بەبێ هاتنی پارە لە بەغداوە، مووچەی مانگانەی مووچەخۆران دابین دەكات، هەروەک سازشـــنەکردن و داکۆکی لە ســـەربەخۆییی ئابووری و مافە دەســـتوورییەکانی گەلی کوردستان، ئاماژەی ڕوونە لەسەر ســـەركەوتنی پلانە سیاسی و ستراتیژی و ئابوورییەكانی مەسرور بارزانی.