هاودەنگ فاروق
پرســـیارێك لێرەدا هەیە كە پێویســـتە بەویژدانەوە وەڵام بدرێتەوە: ســـەركۆمارێك دوای چەندین ساڵ لەو پۆستەدا نەتوانێـــت كۆدەنگیی هەموو خـــەت و باڵەكانی حزبەكەی خۆی بۆ خۆی مســـۆگەر بكات، چۆن دەبێت چاوەڕوان بین مافەكانی كورد لە بەغدا مسۆگەر بكات؟ لـــەم ســـۆنگەیەوە، پێویســـتە ئەو پۆســـتە ســـەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و بكرێتە سەنگەرێكی دەستووری بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی كورد و، چەسپاندنی دەستووری ئێراق بەســـەر هەموو پێكهاتەكاندا، نەک بكرێتە پێگەیەكی شەخســـی و شـــەڕی یەكلاییکردنەوەی حساباتی سیاسیی حزبێكـــی تایبـــەت لە كوردســـتاندا؛ چونكـــە دواجار ئەو پۆســـتە مافی یەک بە یەكی خەڵكی كوردســـتان و حزبە سیاســـییەكانە و، میراتێکی شەرعی نییە بە باڵای حزبێكی دیاریكراودا بڕابێت.
کاتێکیش دەڵێین ســـەرکۆمار پێویستە دەنگی میڵەتەکەی خـــۆی بێت، بـــەو مانایە نییـــە بڕیاری نـــاڕەوا لەپێناوی بەرژەوەندیـــی میڵەتەکەیدا بدات، بەڵکو لەو شـــوێنانەی بـــە ناڕەوا و پێچەوانەی یاســـا و دەســـتوورەوە مافەکانی میڵەتەکەی پێشێل دەکرێن، هەم وەکو چاودێر و پارێزەری دەســـتوور و هەمیش وەکو دەنگی میڵەتەکەی خۆی، بێتە دەنگ، بە كەڕامەتەوە بەرگری لە شـــكۆی گەلەكەی بكات، کە بە داخەوە لانیکەم لە هەشـــت ســـاڵی ڕابـــردووا ئێمە پێچەوانەی ئەوەمان بەدی کردووە.