وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

خوێندنەوە،
وەک چارەسەرێک !..
ئایـــا دەخوێنیتەوە؟.. لە نێـــو جانتاکەتدا کتێب هەیە، لە نێو ســـەیارەکەتدا، لە ژوورەکەت، لە ماڵەوە، لە ئۆفیســـدا، لە ســـەفەر و لە نێو شەمەندەفەر و فڕۆکەدا کتێبت لایە، ئایا کتێب هاوڕێتە و دەخوێنیتەوە؟!.. ئەگـــەر کتێبت لابـــێ و بخوێنیتەوە، دڵنیام مرۆڤتری، جوانتـــر دەبینی و فراوانتر بیـــر دەکەیتـــەوە، هاوار ناکەیت، توندڕەو نابـــی و میهرەبانانە بەرخورد دەکەی، تەنانەت لەگەڵ ئەوانەی وەک تۆش بیر ناکەنەوە، بگرە لەگەڵ ئەوانەیش کە ناحەز و نەیارتن، ئاخر کتێب ڕوناکی دەخاتە ســـەر ڕووبـــەرە دژەکان، جەدەلخوڵقێنە و زەمینـــەی گفتوگۆت تا ئەوپەڕی بۆ دەســـازێنێ، کتێب ڕووبـــەرە دژ بەیەکەکانت نیشان دەدات، بە حیکمەتەوە جەدەلت بۆ دەکات بە گفتوگۆ و دەستت دەگرێت بۆ تێگەیشتن و لەیەکترگەیشتن، دواتر پەڕینەوە بۆ چارەسەر و، ئینجا ژیانێکی ئارام. ژیان واتە کۆمەڵێک ناکۆکی، ناکۆکی جەدەل دروســـت دەکات، حیکمەت جەدەلت بۆ دەکاتە گفتوگۆ، گفتوگۆ تێگەیشـــتن چێ دەکات، دوای ئەوەی مرۆڤ لە خۆی، لە چەمک، لە بەها و دەوروبەر تێگەیشـــت، ئەوســـا دەتوانێت تێگەیشتنی هەبێت بۆ ئەوانیتر و، پاش ئەم پرۆسە مەعریفییە بنەرەتییە، ئینجا لەیەکترگەیشتن دێتە ئاراوە، واتە سەرەتا تێگەیشتن ئینجا لەیەکتر گەیشتن!.. تۆ لە خۆت گەیشـــتووی، لە چەمک و بەها و دەوروبەر گەیشـــتووی؟!.. تا ئێستا چەند جار ئەم پرســـیارەت لە خۆت کردووە؟!.. هەموو ئەم پرســـیارانە وا لە نێو کتێبدان، تەنانەت ئەو پرســـیارانەیش، کە تۆ تا ئێســـتا دەرکت پێی نەکردووە وا لە نێو کتێبدان!.. تـــۆ لە کوێی پرســـیار و وەڵامەکاندایت؟!.. تۆ لە کوێی چارەســـەری هەموو ئەو ناکۆکییانەی، کە کەوتوونەتە نێوان جەدەل و گفتوگۆ، تۆ لە پرۆســـەی تێگەیشتن و لەیەکترگەیشـــتندا توانیوتە بپەڕیتەوە بۆ چارەســـەر ؟!. بـــە دڵنیاییەوە ئەگەر نەخوێنیتەوە، ئەگەر کتێب بەشـــێک نەبێ لە ژیانت، هیچ کام لەم پرسیارانەت پێ وەڵام نادرێتەوە و تاریک ژیان دەکەیت!.. کتێـــب ڕوناکییە، چارەســـەری تاریکییەکان دەکات، تاریکـــی هاوارە بێزراوەکان، تاریکی تێکنەگەیشتن، تاریکی توندڕۆیی و تەنانەت تاریکی کوشتنەکانیش!.. دەمەوێ کورت و پوخت بڵێم: ئەو ڕێژە توندڕەوییەی لە کوردستان هەیە، کە ڕەگی ئایینی و سیاســـی و کۆمەڵایەتی هەیە، بەشـــێکی هۆکارەکەی بۆ نەخوێندنەوەی هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە، هی ئەو دەردەیە کە پێی دەڵێین دەردی نەخوێندنەوە!.. خوێندنـــەوە رێگایەکە لە ڕێگاکانی چارەســـەر، لـــە هەر کۆمەڵگەیەک خوێندنەوە بەشـــێک بێ لە ژیان، گرفت کەمتر و چارەسەر زۆرترن، لە کۆمەڵگەی کوردستان، لەبەر ئەوەی خۆێندنەوە لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، گرفت لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، لـــە پاڵ پەروەردە، دەبێ بیر لە داڕشـــتنی ســـتراتیژیەتی خوێندنەوە بکەینەوە، ســـتراتیژێک، کە دەبێ لە داڕشـــتنیدا لایەنە پێوەنددارەکان و لە پراکتیزەکردنیدا
هەمووان بەشدار بن