تە‌كنە‌لۆژیا و كاریگە‌ری لە‌سە‌رپرۆسە‌ی ھاوسە‌رگیری

پارێزەر بەناز حدێ

یەکێک ڵە دەستکەوتە دیارەکانی پەرینەوەی میدیا لە فۆرمی تەقلیدیەوە بۆ فۆرمە مۆدێرنەکەی، بریتییە لە بەدەستهێنانی پانتایی و فەزایەکی فراوانتر، ئیستا سۆشیال میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە فەزایەکی بێ ئەندازە فراواندا ئیش دەکەن تەکنەلۆژیا هەموو شتێکی بۆ دابین کردووین تەنها ئاسوودەی و بەختەوەری نەبێت. هاتنی تەکنەلۆژیای نوێ بە خێرای زۆر و لە ناکاو کاریگەریەکی نەرێنی هەبوو لەبەرئەوەی لە کاتی هاتنە ناوەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕووی دەروونی و کۆمەلایەتی و پەروەردەی ئامادەنەکرابوون. لهگەڵ ئەم پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاییە کێشە‌ کۆمەلایەتیەکانش لە زیادبووندان بە تایبەتی جیابونەوەی خێزانەکان، پرۆسەی هاوسەرگیری یەکێکە لە پیرۆزترین و جوانترین پرۆسەی نێو کۆمەڵگە، وەلێ بەداخەوە ئەم پرۆسەییە لە ژێر هەرەشە و مەترسیەکی گەورە دایە، بە پێی ئەو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە لە دادگاکانی هەرێم رێژەی جیابونەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەم جیابونەوەیە بریتییە لەخراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدییا و تۆرەکۆمەلایەتییەکان، چونکە تۆڕه كۆمەڵایەتییەکان ئاسانترین ڕێگان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە دەرەوەی خێزان بەمەش ناپاکی هاوسەری لێ دەکەوێتەوە، دەکرێت بڵێین سێ بەشی جیابونەوە هۆکارەکەی ناپاکی هاوسەرییە، ئەمەش وادەکات هاوسەران لە یەکتر دوربکەونەوە و گۆشەگیر بن هەست بە خۆشەویستی یەکتر نەکەن دورەپەرێز بن لە یەکتری
ئەمەش خۆی لە خۆی دا یەکێکە لە کێشەکان. چەندین نموونەی زیندوو هەن کە بوونەتە کەیس و کێشە دروستبوو، حاڵەتی وا هەبووە لەسەر یەک کۆمێنتی فیسبوک یەکێک لە خێزانەکان هاتووە سکاڵای تۆمار کردووە، چەندین ئافرەتی خوار هەژدە ساڵی تەلاقی وەرگرتوە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تۆرە کۆمەلایەتییەکان، حالەتی واش هەبووە لەسەرئەوەی نامەیەک بۆ خێزانەکای هاتووە( سڵاو گیانەکەم) پیاوەکە داوای جیابونەوەی کردووە. ئیستا وای لێهاتووە سێکسی ئەلکترۆنی پەیا بووە و بۆتە نەخۆشی لە نێوان هاوسەران و کەسانی تری نێو کۆمەڵگە. یاخود سەیرکردنی ماڵپەرە پۆرنەکان، و دواتر هەمان شێواز لەسەر خێزانەکانیان تاقیدەکەنەوە بەمەش کێشەی جۆراوجۆر دروستبووە و ژنەکە ناچاربووە پەنا بۆ دادگا بێنێ و داوای جیابونەوە بکات. بەڵام سەرچاوەی کێشەکە لە پەروەردەی خێزان دایە زۆر جار ئەم وتەیە دوبارە ئەکەمەوە کە پەروەردەی خێزانیمان سەقەتە چونکە پیاو پێی شەرمە بە خێزانی خۆی بلێت خۆشم ئەوێیت بە کچی خۆی و خوشک و دایکی خۆی بڵ ێت هەر کات ئافرەت هەست و سۆز و خۆشەویستی لە نێو خێزان دەست نەکەوت لە دەرەوەی خێزان بە دوای دەگەرێت بۆ پرکردنەوەی ئەوفەراغە دەروونیە بەمەش تەکنەلۆژیا و تۆرە کۆمەلایەتییەکان باشترین ڕێگان بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە بە ناردنی سلاو و نامە دەست پێ ئەگات تا دەگاتە سێکسی ئەلکترۆنی و ناپاکی هاوسەری. سەدان نموونە لە کوردستان هەن کە چەندین ژن و مێردی هاوسەردار توشی ناپاکی
هاوسەری بوونە لە ڕێی تۆرە کۆمەلایەتییەکان پاشان سەری کێشاوە بۆ جیابونەوە. هەر چونێک بێت کۆنترۆڵکردنی ئەم فەوزا و
بێسەروبەرییە پێویستی بە میکانیزمێکی رێکخراو هەیە، بە تایبەت یاساییەکی تایبەتمەند بە سۆشیال میدیا و تۆرە کۆمەلایەتییەکان دابنرێت کە بە هێزتر بێت لە یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێەرکانی پەیوەندی. هەروەها بریارێکی دادگای تەمیزی لە کوردستان هەیە دەڵێت نامە و گۆرینەوەی پۆستی ئەلکترۆنی ناگاتە ئاستی ناپاکی هاوسەری ئەمەش کەم و کورتیە لە یاسا، بەوەی ناپاکی هاوسەری جیاییە لە زینایی زوجی بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا هەر یەک لە ژن و مێرد دەتوانن داوا تۆمار بکەن لە دادگا ئەگەر هەر نامەیەکی غرامیات و سێکسی نێردرابێت بۆ هاوسەرەکەی بەلام ئەبێ
ئیسپات بکرێت و بەڵگە هەبێت. لە کۆتاییدا پێویستە هاوسەران بەو پەری گرنگیەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیری بروانن و قوربانی بۆ بدەن و وێل و خولیایی حەزەکانیان نەبن ئەبێت واسەیر بکرێت
کە پرۆسەیەکی ئەبەدیە نەک کاتییە.

ھەواڵی زیاتر