ھاوتە‌ریب بوونی ئافرە‌ت لە‌گە‌ل پیاو

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

پێگه و جێگه ی ئافره ت له سه ره تای ژیانی مرۆڤایه تییه وه گرنگ بووه، ئافره ت له سه ره تاکانی ژیان وه ك خوداوه ندبووه، ئه مه ش جه خت له پیرۆزی ئافره ت ده کات، بۆیه پێویسته ئه و پیرۆزییه ی ئافره ت وه ك مرۆڤیش به به رده وامی پارێزراو بێت.
کاتێک که ده ستکرا وه ك مرۆڤ مامه ڵه له گه ڵ ئافره ت بکرێت، هه ندێک مرۆڤ و به تایبه تی ره گه زی نێر ده ستیکرد به سوورکردنی ده ستی خۆی به خوێنی ئافره ت و مرۆڤایه تی.
به داخه وه رۆژ له دوا رۆژ بارودۆخی ئافره ت له پاشیدا، له ناو کۆمه ڵگه ش پێگه ی تاراده یه کی زۆر به ره و خراپی رۆیشت، له گه ڵ ئه مه ش تاکه تاکه ئافره تی سه رکرده و به توانا و به هێزو خاوه ن مێژوویه کی پر له سه روه ری ده هاتنه به رچاو، له کوردستانیش وه ک هه موو وڵاتانی جیهان ئه م ئافره ته سه رکردانه و به هێزانه مان هه بووه، ئه گه ر سه یری ژیانی ئافره ت بکه ین ده بینین ژیان ئافره ت فێر ده کات که به رگه ی ئازار و قورسایی ژیان و نا دادپه روه ری و نایه کسانی بگرێت، به ڵام پیاوسالاری بۆ به رژه وه ندی خۆی، ئایین وه ك دارێك به کارهێنا بۆ لێدانی پێگه ی ئافره ت و مافه کانی و قه تیسکردنی هه سته کانی ئافره ت له مرۆڤبوون، به م شێوه یه ریزبه ندی ئافره ت که وته ژێر ریزبه نندی پیاو.
له وڵاتانی ئه وروپا ئافره تان زوو ده ستیانکرد به هۆشیارکردنی خۆیان و داوای مافه ره واکانی خۆیان کرد و هه وڵیاندا به شێوه یه کی رێکخراو کاری بۆ بکه ن، چه نده ها رێکخراوه ی ئافره تان هاته کایه وه و توانیان زۆر له مافه کانی خۆیان وه ده ست به ێنن، به به رده وامیش و تا ئێستاش له سه ر مرۆڤبوونیان خه بات ده که ن و مرۆڤبوونیان پێش ئافره تبوونیان دادهنێن. له مافه هه ره گرنگه کانیان که به ده ستهێنا مافی خوێندنه که به ئاره زووی خۆیان بخوێنن و ببنه خاوه ن بروانامه ی به رز و ریزبه ندی خۆیان به رزتر بکه ن و هاوته ریبی پیاو بن و کلتووری پیاوسالاری له ناوبه رن، له وڵاتی هۆڵه ندا ئافره ت ده توانی ببێت به شاهێد، بۆ نموونه له ماره برین وه ک شاهێد ئیمزای له سه ر لاپه ره ی گرێبه ستی هاوژینی دابنێ.
گه شبینین به و هه نگاوانه ی حکومه تی هه رێمی کوردستان و رێکخراوی یه کێتی ئافره تانی کوردستان بۆ به رقه راربوونی یه کسانی و داپه روه ری له کۆمه ڵگه، و هاوته ریبکردنی ریزبه ندی ئافره ت له گه ڵ ریزبه ندی پیاو، بێگومان ئافره ت خۆشی به رپرسیاره له خۆ هۆشیارکردنه وه له ئه رك و مافه کانی به رامبه ر خۆی و خێزانی و کۆمه ڵگه ی و نه ته وه و نیشتمانی .

ھەواڵی زیاتر