كۆمه‌ڵگه خۆی په‌روه‌رده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تاكه، چ ژن بێ یان پیاو


لاڤه‌ فه‌رهاد
بابه‌تیكی زۆر گرنگ سه‌ری هه‌ڵداوه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی خیزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه؛ زۆر خه‌ڵك هه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌روونناسییان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بزانن، لووتیان خزاندووەته ناو بابه‌تی خیزانی، كه زۆر هه‌ستیاره.
ئه‌وه‌ی گرنگه باسی لێوه بكه‌ین ئه‌وانه‌ی له تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، یان له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیونییه‌كان، هه‌ندێ لایه‌ن به‌ نه‌زانی كه‌ پێشكه‌شكاریان میوانه‌كانی له ئاستی ئه‌وەدا نین قسه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كان و خێزان و‌ تاكی كورد بكه‌ن یاخود ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ كێشه كه ڕوو ده‌دات له‌ ڕۆژانه‌دا. پرسیاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئەو بابه‌تانه تاكلایه‌نه په‌نجه ناخه‌نه سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه‌ پێویسته‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ له بواری زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی ده‌ورونی ئینجا پێوانه‌كردنی فڵان كۆمەڵگه له پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنی بنه‌ماكانی وجودی وه‌ك ئه‌ندامیكی ناو شار یان دوور له‌ شار، وه‌كو خێزان به گشتی جیاوازییەکی زور هه‌یه له نیوانیاندا. زور گوێمان له وتاری ئایینی هه‌یه به‌راوردی فڵان كه‌سێك ده‌كه‌ن كه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌و زه‌مه‌نه‌دا وه‌ك تاك ده‌هێننه پێشه‌وه وه‌ك نموونه‌یەكی زێڕین به‌رامبه‌ر ژنان یان پیاوان ده‌خه‌نه به‌رچاو كێشمه‌كێشیان به زوره‌ملێ باسی خۆشه‌ویستی له نێوان خێزان وه‌ك ئه‌و بێ، ناكرێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا بكرێته پێوانە كه دەبێت هه‌موو پیاوان له‌م سه‌رده‌مه وه‌ك ئه‌و بێیان ژنانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بێت وه‌كو ئه‌و خانمه ڕفتار بكه‌ن؛ لێره‌دا هه‌ندێ بابه‌ت ناوی خۆیان لێ ناوه لیبراری جه‌ك، هاوار ده‌كه‌ن به‌ده‌نگی به‌رز كه‌ یه‌كسانی له نێوان مرۆڤه‌كاندا هێزه‌ بۆ ئه‌وان و بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، به‌ڵامڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ یه‌كسانیدا ناكۆكی سه‌ر هه‌ڵده‌دات لەبه‌ر ئه‌وه‌ی تواناكان وه‌ك یه‌ك نین مافه‌كانیش وه‌ك یه‌ك نین ژن و پیاویش وه‌ك یه‌ك نین؛ كۆمه‌ڵگه‌ش زور جیاوازی له‌نێوان هه‌یه له‌به‌ر هۆكاری زۆر مرۆڤ له بیركردنه‌وه‌ له‌شوێنی نیشته‌جێبوونیان وه‌ك یه‌ك نین جا لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو نازانین بۆچی زانایانی ئایینی له‌نگه‌ریان گرتووه له زۆر باسه‌كانیان ته‌نها و ته‌نها له سه‌ر ژن و پیاو. باسه‌كانی تری ئایینیان به ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆش كردووه ئه‌م خاڵه پێویستی به‌ وه‌ڵامدانەوه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌یه لێره‌دا نامانه‌وی له توانای ئه‌و به‌رێزانه كه‌م بكەینه‌وه، به‌ڵامڕاستیه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی لێ ده‌زانین ده‌بێت ئەو به‌ڕێزانه به گشتی مافی خیزان باس بكه‌ن بو چاره‌سه‌ركردن، خۆی له خۆیدا ئەو باسانه كه سه‌ری هه‌ڵداوه وه‌ك كێشه له بواری زانسته‌وه ته‌نها چاره‌سه‌ر ناكرێ ده‌بێت په‌نا به‌رین بو ئیمانی تاك خێزان و كومه‌ڵگه ئه‌م دوو لایه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه بۆ پەیبردن بە قسه‌كردن ئینجا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه هه‌ردوو لا ژن و پیاویش له سه‌ری كۆك بن تاوه‌كو خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر بێته ئاراوه. هه‌موومان ده‌زانین په‌رشوبڵاوی فه‌لسه‌فه‌ی جۆراوجۆریڕۆژئاوا ناكرێ و ناگونجێ لەسه‌ر كومه‌ڵگه‌ی خۆمان تاقی بكه‌ینه‌وه، ئێمه‌ وه‌كو ڕۆژهه‌ڵات جارێكیان له سه‌رده‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن له ڕه‌وشتمانیان له ئه‌خلاقمان هه‌ر ماوه؛ سه‌رده‌می پیشه‌سازییان سه‌رده‌می شار ڕه‌وشتی جیاوازی هه‌یه، ئینجا په‌یوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵات لەگه‌ڵ ئایینی جۆراوجۆردا ژیانی ڕۆژانه‌مانی ته‌نیوه. باسكردن له‌سه‌ر ئەو بابه‌تانه به قسه و دوو قسه ناگەینه ئه‌نجام له‌به‌ر داب و نه‌ریتی كۆن كه هه‌ندیكیان ناڕه‌وایه یان به بۆچوونی هه‌ندێك كه‌س كه له ئایین تێنه‌گه‌یشتوون به بۆچوونی خۆیان سه‌ر و گوێلاكی بابه‌ته كه ده‌شكینن له كۆتاییدا تاكی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی له‌گه‌ڵ خیزاندا لەسه‌ر بۆچوونێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشانكراو ئۆقره‌ نادات پێمان، به‌ڵام كومه‌ڵگه خۆی په‌روه‌رده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تاكه چ ژن بێ یان پیاو.