شكۆی نە‌خۆش

تریفە خەلیل

شکۆی نەخۆش چییە ؟ تا چەندە ئەم دەستەواژەیە ناسراوە لە ناو کۆمەڵگەی کوردی، پێش هەمووشتێک دەبێ ئەوە بڵێم هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵگا خاوەن شکۆ و کەسێتی خۆیەتی و بریندارکردنی شکۆی هەرکەسێک جا ئاگایانە بێ یا ناخودئاگایانە ڕەفتارێکی زێدە ناحەز و ناپەسەندە و لە زۆر وڵاتان بە تاوان ئەژمار دەکرێ، ئەی ئەگەر ئەوکەسە نەخۆش و بێ ئاگا بوو! شکۆی نەخۆش چۆن دەپارێزرێ؟! کەسی نەخۆش یا نەساغ دەکرێ بۆ ماوەیەکی کورتخایەن نەساغ بێ و دەشکرێ درێژخایەن بێ، لە هەردوو حاڵەت کەسی ناساغلەم دەبێ شکۆی بپارێزێرێ و ڕێز لە تایبەتمەندییە کەسییەکانی بگیرێ، نەک دۆخی ئەو بقۆزرێتەوە بۆ مەبەستی کەسی و نێودار بوون و بەرزکردنەوەی پلەی خۆت لە ناو کۆمەڵگا بەکاربێنی ، جا ئاگایانە یا ناخودئاگایەنە ئەوە بکەیت دەمەوێ بەوپەڕی ڕاشکاوی و ڕێزەوە پێت بڵێم دۆستی ئەزیز، مامۆستای خۆشتڤی، سترانچڕی بەڕێز، قەڵەم بەدەستی بە ناو نووسەر ئەمەی تۆ دەیکەیت فرە ناشیرین و ناحەز و ناپەسەند و ئەوپەڕی بێ ڕێزییە تۆ بەرانبەر بە کەسی ناساغلەم دەیکەیت ! ئاخر بە ویژدانەوە وەڵام بدەوە مەبەستت و ئارمانجت چییە لە دانانی وێنەی دایکت و هاوڕێ ناساغلەمەکەت لە شیفاخانە ( نەخۆشخانە ) کە لەسەری مەرگە و ڕواڵەت و شێوەی ئێجگار شێواوە و خەریکە یەزدان ڕۆحی دەباتەوە لای خۆی ! بەس بۆ زیادکردنی کۆمێنت و نزای کۆمێنت!؟ تۆ ڕۆژانە کە لە دۆخی ئاسایی خۆتی ڕێگە نادەی وێنەیەکی ناڕێک نەک ناشیرینت بگیرێ چەندان جار دووپات و سێپاتی دەکەیتەوە کە ئایا شیک و شۆخ دەرکەوتووی جا هاوڕێکەت کرتە لە مۆبایلەکە بدات و وێنەیەکت بگرێ ئەدی ئێستا چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو هەقە بە خۆت دەدەیت وێنەی کەسە ئەزیز و خۆشەویستەکانت بێ پرس و ڕەزامەندی ئەوان بڵاو بکەیتەوە ؟ من دەڵێم نابێ گەر ڕەزامەندیشیان دا بڵاوی کەیتەوە چون بە ئەگەری زۆر لە دۆخێکی ئاسایی نین و تەواو بەئاگا نین، مخابن ئەمە نەک تەنێ لە ناو تاکەکانی کۆمەڵگا بەڵکو ئێستا پەڕیوەتەوە بۆ کەسانی دیار و ڕۆشنبیریش!کە سەردانی کەسێتیە ناسراوەکان دەکەن لە کاتی نەخۆشی و نائاگایی دا وەک ڕۆژانە دەبینین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دوێنیش محەمد ئەحمەد ئەڕبیلی ڕەمزی هەولێر بە نموونە!چۆن وێنەکانی دەستاودەستی پێدەکرا و هەر یەکەی خوا خوای بوو بچێ وێنەیەکی لە تەک بگرێ و زوو بڵاوی بکاتەوە تەنانەت لە هێندێ وێنەدا لە دۆخ و کاتی زۆر ناگونجاو وێنە گیراوە کە ئامێری پزیشکی لەسەرەو چارەسەر وەردەگرێت! ئاخر بۆچی ؟ تەنیا لەبەر ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵاییەتیەکانی خۆی داینێ و بڵێ هاوڕێیانی ئەزیز ئەمڕۆ بەسەرکردنەوەی …. خۆی بکات بە پاڵەوان ! ئازیز تۆ هەڵەیت ئەمە پاڵەوان بوون نییە و ئەمە ئەرکی هەموو کەسێکی خودان ویژدانە کە سەردان و یارمەتی کەسی ناساغلەم و خاوەن پێداویستی بکات ئەمما تۆ ئەمەندە داماو و کزۆڵی ئەمە دەخەیتە خانەی پاڵەوان بوون و خۆ گەورەکردن و خۆ بردنە پێش …لە جێی خۆیەتی و کاتیەتی لایەنی پەیوەندیدار بە بڕیار ئەمە بوەستێنێت و ئیدی ڕێگە نەدات لە ژێر هیچ پاساو و ناوێک شکۆی کەس بریندار بکرێت و تایبەتتر شکۆی کەڵە هونەرمەندان و نووسەران و ڕەمزی نەتەوەییمان بوەستنێرێ و هەموومان بە نۆڤین مسلیم بوزان: بۆ من سیاسهت هۆیەک بووه بۆ گۆڕانكاری نۆڤین مسلیم بوزان: یهكهم شت له هۆڵهندا فێری بووم ئهوه بوو كه جیاكاریی ڕهگهزی قهدهغهیه
دەنگێکی بەرز ببێژین شکۆ بریندار بوەستێنن!.

ھەواڵی زیاتر