عارف ڕوشدی
شەر خراپترین بژاردەیە، خراپتر لە شەڕ تەسلیم بوونە. بۆیە تەسلیم نابین! پێشێلی دەستور دەکەن کە لە هەموو دونیادا لە پیرۆزییەکانی ڕێکخستنی دەسەڵاتداری و ماف و ئەرکەکانە، بێ بەشمان دەکەن تەنانەت لە بیرکردنەوە لە داهاتووی گەلێک چیتر ئەنفال نەکرێت، ژیانمان لێ تاڵ دەکەن تا ئەو رادەیەی پێیان بکرێت ئاو و هەواشمان لێ دەبرن. بانگەوازی ئاشتەوایی و پێکەوەژیانمان ڕووبەڕووی نکۆڵی کردن دەبێت لە سەرفرازی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان، خواستی دۆستایەتی و ڕەوایەتی ماف و ئەرکەکانمان بە بیانوی ملهورانە وەڵام دەدرێنەوە. بە پێشکەوتنی پرۆسەی چاکسازی و خۆ رێکخستنەوەی هەرێم قەلس و بێزاردەبن، لە هەوڵە ئابروبەرەکانیان(موشەک و درۆن بارانکردنی هەولێری پایتەختی کوردایەتی) و چەواشەکارییەکانی ڕاگەیاندنی زمان کوردی هاوسۆزیان بێ ئومێدن، بۆیە جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنێ چەندبارە پەیامی گەلەکەی گەیاند کە خوازیاری ؛ پەیوەندی لە بارو هەموارین، پێکەوەژیان و ژیان دۆستین، دوور لە لۆجیکی هێز و شەڕخوازین نەفرەت لە شەر. بەڵام هەرگیز ئیرادەی گەلەکەمان ملکەچی و تەسلیم بون پەسەند ناکات .