هاودەنگ فاروق
داگیرکەرانی کوردســـتان بە سیســـتەماتیک و لەڕێی شـــەڕی کولتووری و هونەرەوە، زەبری خۆیان لە شوناس و دیرۆک و شکۆی ڕەمزە نەتەوەییەکانمان دەوەشـــێنن، ئاخـــر ئەوان مێـــژوو و کەلەپوور و زمانـــی کوردییان دزیوە، مێژوویەکیان لە هیچ و لە بۆشـــایی بۆ خۆیان دروســـت کـــردووە، هەربۆیە زەندەقیان لە مێژووی پڕ ســـەروەریی كورد و ســـەركردە مێژووكردەكانمان
چووە.
هونەر چەكێكی كاریگەرە لە ململانێی نەتەوەكاندا، بە لایەكی دیكەیشدا بووە بـــە هەوێنی لێك نزیكبوونەوە و پێكەوە ژیانی گەلان، كوردیش دەتوانێت بۆ بەرگری لە دیرۆک وئایندە و ڕەمزەكانی خۆی، بۆ پیشـــاندانی تایبەتمەندییە كولتووری و شوناسی خۆی، بەگوێرەی پلان و بڕیارێكی تۆكمە، بێتە مەیدان و هونەر بكاتە چەكی وەڵامدانەوەی ئەو زلهێزانەی كە هونەریان لە دژی كورد و بارزانی بەكار هێنا.
ئەوان دەزانن میڵەت بەبێ سەركردە و مێژووەکەی، ئاسان بە کۆیلە دەکرێت و بـــۆ تاهەتایـــە هێزی بزووتـــن و داهێنان و ڕاپەڕینی لـــێ زەوت دەکرێت، بۆیە هەوڵ دەدەن بە شـــکاندنی ڕەمزەکانمان، تووشی بۆشاییی فەرهەنگ و ناســـنامەمان بکەن، تا هیچ قەڵا و چیایەکمان بۆ نەهێڵنەوە کە پشـــتی پێ ببەستین و بیکەینە هەوێنی پێشکەوتن و پێگەیشتن و سەرکەوتنەکانمان. یار و نەیار دەزانن، پرســـی کورد بۆ بارزانی، تەنیا پرسێکی سیاسی نییە، پرســـی کورد بۆ بارزانی، ئیرادەی بەرز و بیروباوەڕ و سەدەیەک تێکۆشان و خەبات و قوربانیدانی میڵەتێکە، تا ئەو ئاســـتەی کە ناوی بارزانی و کورد سەدەیەکە ئاوێتەی یەکدی بوونە و کەس ناتوانێ لێکیان جیا بکاتەوە.
لەدوای ئەوەی دوو گەورە وڵاتی زلهێز و داگیركەری كوردســـتان، لە ڕێگای بەكارهێنانی سینەما و هونەرەوە، هەوڵیان دا لە شكۆی كورد بدەن، لەڕێگای هێرشـــكردنە ســـەر بارزانی، ئیدی نۆرەی كوردە و ئیستا تۆپەكە لە پێش قاچی كورددایە، کە وەڵامدانەوەیەكی شارستانی و كاڵا بەقەد باڵای هەبێت. دوای ڕوونبوونـــەوەی ڕەهەندەكانی هێرشـــەكان، حوكوومەتی كوردســـتان، لایەنـــی بەرپرس و پەیوەندیـــدارە بەوەی ڕێكارەكانـــی وەڵامی رێکوپێک و واقیعـــی گەڵاڵە بكات، بۆ ئەوەیش گرێدانـــی كۆنگرەیەكی ئەکادیمی گەورە كـــە ژمارەیەكـــی زۆر لە بیرمەندان و پســـپۆڕانی بوارەكانی دیپلۆماســـی و دیپلۆماســـیی میڵی (كە هونەر تیایدا بەشێکی دیار و بەرزە) بەشدار بن و بڕیار لە شێوازی وەڵامێكی گونجاو بدرێت..