ئە‌نجومە‌نی ئاسایشی بایە‌لۆژی ھە‌رێمی كوردستان

مەشخەڵ كەوڵۆسی

لەدنیای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، ھەروەھا لەنێو مێژووی ململانێ جیهانییەكاندا بۆ بەدەستهێنانی ھەژموونیاخود بۆ دابینكردنی ئامانجێ لەئامانجەكانی زلهێزەكان، چەندین جۆر میكانیزم پێڕەوكراون.
قسەیەك ھەیە دەڵێت: جەنگیش ھەر درێژبوونەوەی سیاسەتە بەمیكانیزمێكی تر. ئەڵبەتە ئەم قسەیە سەد لەسەدڕاستە، چونكە ئامانج لەجەنگی زلهێزەكان، تەنها جەنگكردن نیە، بەڵكو جەنگەكە لەپێناوی ئەوەیە مەرجی دانوستانەكانی سەرمێز بەھێزتر بكرێن و، لەئەنجامدا بەڕێككەوتنێك كۆتایی بێت كە لایەنی بەھێز پێی قایل بێت. بۆیە جەنگیش ھەر سیاسەتە،یان جۆرێك لەسیاسەتە بۆ بەھێزكردنی كارتەكانی دانوستان!.
لەئیستادا وادێتە پێشچاو، كێشەكانی جیهان بەبنبەست گەیشتوون و، بەرژەوەندییە گەورەكانی وڵاتانی زلهێز پێویستی بەدەرچەیەكی ئیمێرجینسییە تاكو فۆرمەلە ببن و تاماوەیەكی تر بتوانن پێكەوە ھەڵبكەن. دەرچەكە ئەگەر بەجەنگێكی جیهانیش بێت، وڵاتانی زلهێز ئامادەكارییان كردووە، بەڵام لەئیستادا دەیانەوێ سیغە و قاڵبی جەنگەكە بگۆڕن و بەگوێرەی توانای خۆیان لەجەنگی ئەتۆمی گەورەوە، بیگۆڕن بۆ جەنگی ناوچەیی و بەوەكالەت “وەك ئەوەی لەئۆكرانیا دەیبینین” یاخود بیگۆڕن بەجەنگێكی سەرتاپایی جیهانی، بەڵام نەك بەشێوەی سەربازی بەڵكو بەشێوەی جەنگی “جۆرسۆمی و میكرۆبی و بایۆلۆژی”.
دیارە جەنگی نێوان زلهێزەكان بەچەندین قۆناغ ئامادەسازی بۆ دەكرێت و، چەندین سیناریۆ لەبەردەستن بۆ شێوازی چوونە نێو جەنگەكە و بەڕێوەبردنی جەنگەكە. ھەرلە قۆناغەكانی ھەواڵگری و ئامادەسازی دەرونی ومیدیایی و دیپلۆماتییەوە، تادەگاتە جەنگی ئابووری و جەمسەرگیری و بەكارھێنانی كارتەكانی فشار لەھەموو ئاستەكاندا. ڕەنگە دوا قۆناغ بریتی بێت لەپێكدادانی سەربازی.
لەئیستادا وێڕای بەرپابوونی جەنگیڕووسیا –ئۆكرانیا، بەڵام وادیارە زلهێزەكان نەیانەوێت جەنگی سەربازی سەرتاپاگیر دروست ببێت، بۆیە چەندین سیناریۆی دیكەیان لەبەردەستەو،ڕەنگە لەھەركاملەو سیناریۆیانەدا سەركەوتنیان مسۆرگەربێت، بەبێڕەچاوكردنی ھیچ بەندوباوێكی مرۆیی و یاسایی، پەنای بۆ بەرن.
شارەزاكانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، ھەروەھا زانایانی بواری بایۆلۆژی و جۆرسۆمی، ناوەناوە باس لەوە دەكەن كە چەكە جۆرسۆمییەكان ھیچیان كەمتر نیە لەو بۆمب و موشەكە ئەتۆمییانەی كە چاوەڕوان دەكرێت جیهانیان پێ وێران بكرێت.
جەنگی جۆرسۆمی مەترسیدارترە لەجەنگی ئەتۆمی لەڕووی قەبارەی ئەو زیانانەی كە چاوەڕوان دەكرێت دووچاری مرۆڤایەتی بكات، تەنها جیاوازی نێوان ئەو دوو مۆدیلە جەنگە، ئەوەیە جەنگی ئەتۆمی تۆقێنەرتر و خێراتر و مەلموسترە، بەڵام جەنگی بایۆلۆژی و جۆرسۆمی، خاوترە و ئەنجامەكانیش بەربڵاوترە و كەمتر مرۆڤ توشی خورپە دەكەن.
جەنگی جۆرسۆمی، بەڵایەكییەكجار گەورەیە كەیەخەی مرۆڤایەتی گرتووەو، زلهێزەكان زۆر بەوردی لەپشتییەوە وەستاون و دەیانەوێ بەزەبری ئەو چەكە، جیهان ملكەچپێبكەن.
لەدوای ئەكتیڤكردنیڤایرۆسی كۆرۆنا، كە سەدان ھەزار مرۆڤی لەناوبرد و تاكو ئیستاش كۆنترۆڵ نەكراوە، لەئیستادا ” ئاوڵەی مەیمون” قۆناغی دووەمی ئەو جەنگە بایۆلۆژییە پێكدەھێنێت، لە جەنگی ئاوڵەی مەیمونەكاندا، چاوەڕوان دەكرێت ٣.٢ ملیار مرۆڤ توش ببێت و لەو ژمارەیەش ٢٧٠ ملیۆن كەس بكوژێت.
گەر بەپێی ئەم سیناریۆیە بێت، ژمارەی قوربانییەكان و، ڕادەی
مەترسییەكەی و، تێچووی كۆنترۆڵكردنی، زۆر لەجەنگێكی ئەتۆمی نێوان زلهێزەكان مەترسیدارترە.
كوردستانیش وەك ھەموو ناوچەكانی جیهان ئیستا لەبەردەم مەترسی ئەم شەڕە جۆرسۆمییەدایە، بۆیە پێویستە حكومەت و كۆمەڵگا و میدیاكان و دەستەڵاتی تەندروستی، بەتەواوی ئامادەبن و، پێشنیار دەكەم حكومەتی ھەرێم دەستەیەكیان ئەنجومەنێك بەناوی “ئەنجومەنی ئاسایشی جۆرسۆمی و بایەلۆژی” دروستبكات، یان وەك لقێك لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستاندا دروستی بكات، تاكو بتوانین بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ پلان.

ھەواڵی زیاتر