ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

20ی ئایاری 2022 بە تەمەنی هەشـــتا و هەشـــت ساڵی، لە نەخۆشخانەیەکی شـــاریقە، دڵـــە بەرین و بریندارەکەی لـــە لێدان کەوت. لـــە دوا (جریوە)یدا دەنووســـێت: “لە گیانی خۆم بێـــزارم، هێندە ماندووم، خۆمـــم پێ بە پێوە ڕاناگیریت.” زۆرینەی ژیانی لە دەرەری نیشـــتمان بەســـەر برد، بەڵام هەر لە دڵی خەڵکی نیشـــتمانەکەیدا دەژیا، ئاخر خەباتی بۆ ئەوەبوو، هاووەڵاتییانی شـــکۆمەندانە بژین. ئەویش وەک ئەبووعەلائـــی مەعەڕی، چونکە ژنی نەهێنا، (گوناهـــی وەچەخســـتنەوەی نەکەوتە ئەســـتۆ.) هەر شـــاعیر نەبوو، هەم دەنگبێژیش بوو، هەم شـــێوەکاریش، هەم شـــیعری بۆ ســـتران دەگوت، هەم
دەنگخۆشیش بوو.
بە شیعرە میللییەکانی، زمانی میللیی عێراقیی جوانتر کرد، یەکەمین شاعیری ڕۆشـــنبیر بوو، شیعری میللی بڵێت و ئەوە ئەو بوو، شیعری میللیی بە لوتکە گەیانـــد. بەر لەو شـــیعری میللی هەڵگری گوتارێکی نێرســـالار بوو، ئەو هەم شیعر بۆ مێ گوت و هەم لەسەر زاری ژنیشەوە شیعری گوت. سەر بە نەوەی ســـاڵانی شەست بوو، بەڵام هەموو نەوەکانی دواتریش پێی سەرسام بوون، لە ڕاپەڕینەکەی ئۆکتۆبەری 2019دا کە عیێراقی هەژاند، لاوان شیعرەکانی ئەویان
دەگوتەوە.
شیعری میللی لە گیانەڵڵادا بوو، ئەوە بە تەنیا ئەو بوو، گوڕی پێ بەخشییەوە، ئاخر بە زمانێکی باڵا، خەم و ناســـۆری ســـتەملێکراوانی دەردەبڕی، زمانێکی خۆڕســـکی دەوڵەمەند، زمانێک لە نێوان قوربانی و جەللاددا، هەمیشە لایەنی یەکەمیانی دەگـــرت. لەکن عێراقییەکان ئەوەندە خۆشەویســـت بوو، جنێوی ئەویـــان کە بە چەوســـێنەرانی دەدا، بە پیرۆز دەزانـــی، خۆی دەیگوت: هیچ جنێوێک لە ســـتەمکار پیستر نییە. چونکە پێی وابوو: دەسەڵاتدارانی عەرەب
قودسیان فرۆشتووە، دەیگوت: جنێوفرۆش لە وڵاتفرۆش شکۆمەندترە.
هەســـتێکی هێندە ناســـکی شـــاعیرانەی هەبوو، خەمێکی ئەوەندە قووڵ لە شـــیعریدا هەبوو، ئەوەندە هونەرمەندانە لاقرتێی بە ستەمکاران دەکرد، گوێگر لـــە کۆڕەکانیـــدا، جارێک بە بێدەنگـــی دەگریا و کەڕەتێک بـــە دەنگی بەرز پێدەکەنی. شیعرەکانی چ میللییەکانی و چ ئەوانەیشی بە عەرەبییەکی ستاندارد دەینووســـین، زۆریان هەڵگری پەیامێکی ئاگرین بوون، پەیامێک خەڵکیان بۆ ڕابـــوون هان دەدا. لە شـــیعری (پاکانە)دا پێمان دەڵێـــت: هەرچەندە ئەوە ناپاکییە پاکانە بنووسین، بەڵام پاکانەنووس قوربانییە، جەللاد ئەو کەسەیە، ناچارمان دەکات پاکانە بنووســـین. موزەففەر نەوواب تا مرد، شوێنێکی شک نەدەبرد، لێی بحەوێتەوە، بۆیە دەیگوت: تەیریش نیشـــتمانی هەیە، بەڵام من
هێشتا هەر دەفڕم

ھەواڵی زیاتر