سە‌ردانی سە‌رۆكی ھە‌رێم و گە‌ڕانە‌وە‌ بۆقوڵایی

فارس نەورۆڵی

سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ هەر جێگایەکی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ئەو کاتە زۆر خواستراوە کە قەیرانێک یان کێشەیەک هەبێت پێویستی بە فریاد ڕەسێک هەبێت. لێرەدا لە حاڵەتێکی ئاساییەوە دەگۆڕێ بۆ پێداویستی، بۆیە لەکاتێکدا سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی داڤۆس دەکرێ، سەردانەکە ڕادەگرێ و دێتە سلێمانی.
ئەم کردەیە گوزارشتە لە خەمخۆری و مەغزا و مانای خۆی هەیە، چونکە ئەچێتە ژێر باری بەرپرسیارییەتیەوە، لەهەمانکاتدا پەڕینەوەیە بۆ ئەودیوی ناکۆکییەکان و گەڕانە بە دوای بیروڕا جیاوازەکانی ناوخۆ، بۆ بەستنەوەی تێگەیشتنەکان بەیەکەوە.
سەرۆکەکانی جیهان کاتێک لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیانن و دەبیستن ڕووداوێک لە وڵاتەکەیان ڕویداوە، گەشتەکەیان ڕادەگرن و دەگەڕێنەوە وڵات، بەڵام سەرۆکی هەرێم باش دەرکی بە قەیرانەکان و مەترسییەکان کردووە و دەزانێ تا بەرەی ناوخۆ بەهێز نەبێت لە دەرەوە دەنگی کورد نابیسرێت. دڵنیاشم هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتدا هەیە ئا لەم کاتەدا بۆ هاوسەنگی لە ئاستی دەرەوە و ناوەوەدا، ئەو ستراتیجییەی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی کاری لەسەر دەکات ڕەنگێکی نوێی لەخۆ گرتووە، کە وابەستەی سیما ناوەکی و دەرەکییەکانە.
لێرەوە گەڕانەوە بۆ قوڵایی، واتە بۆ ناو خود بۆدۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە، بەڵام دەبێ بزانین سەرۆکی هەرێم (عاساکەی موسای بەدەستەوە نیە) و پێویستی بە هاوکاری کۆی لایەنە سیاسییەکانە، جوڵەکانی ئەو بۆ چاکەی گشتییە. بۆیە
واباشە هێزە سیاسیەکان لۆژیکیانە پێشوازی لێ بکەین.

ھەواڵی زیاتر