سەرۆک بارزانی گەوهەری نیشتیمان… 

بێستوون مەسعوود ساڵەیی

میللەتان ئاوات دەخوازن سەرۆکێکی وەکو جەنابی سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتیان بکات.. سەرسامن بەو بەها بەرزانەی کە کەم سەرۆکی وڵاتان تێیاندا بەدی دەکرێت..
ڕابەرێک لە پێناو گەل و خاکەکەی لەسەنگەری بەرگریدا ڕابوستێت تا گەلەکەی بە ئارامی و بێ ترس بنوون، ڕابەرێک هەموو تەمەنی بەخشیبێت بۆ ڕزگاری و هێنانەدی ئامانجی گەلەکەی…

لەم جیهانەدا کەم سەرۆک هەن لە کاتی تەنگانە و مەترسیەکانی دوژمن بچێتە مەیدانی نەبرد و لە پاڵ سەرباز و جەنگەوەرانی وڵاتەکەی ڕووی تفەنگەکەی ئاراستەی دوژمنان بکات و تەمەنی خۆی بە قوربانی نیشتیمان بکات..
کەم سەرۆک دەبینن کوڕەکانی، براکانی، نەوەکانی، برازاکانی لە ریزی پێشەوەی سەنگەرەکاندا بەرامبەر دوژمن ڕابوەستن.

کەم سەرۆک هەیە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە بەرەکانی جەنگ بەرگری لە نیشتیمانەکەی کرد بێت.
کەم سەرۆک هەیە ئارەزووکانی منداڵی و لاوی خۆی وەلاوە نابێت و چەکی شەرەفی بۆ بەرگری لە نیشتیمان بکاتە شان…

کەم سەرۆک هەیە بڵێت پێشمەرگایەتی بۆ من مەزنترین پلەو خۆشترین پلەیە، ئەمەیە مەزنی و گەوهەری سەرۆکی من..

سەرۆک بارزانی گەوهەری کوردە، لە کوێی ئەم دونیا پان و بەرینە بیت ناوی بارزانی بهێنیت یەکسەر باس لە خۆڕاگری و ئازایەتی سەرۆک و بارزای و قارەمانیەتی گەلی کورد دەکرێت..

ئەگەر بێگانە ئاواتە خوازبن بە بوونی سەرۆکێکی وەکو سەرۆک بارزانی، ئەگەر ئاواتەخواز بن بەرگریکارو خەمخۆرێکی ڕاستەقینەی وەکو سەرۆک بارزانیان هەبێت، ئەوا بێ دوو دڵی دەبێ ئێمە گیانفیدا و پێشمەرگەی بین، روحمان فیدای ئەو سەرۆکە بێت کە هەموو تەمەنی لە پێناوی ڕزگاری گەلەکەیدا بووە، سەرۆکێک کە هەمیشە بۆنی خاکی نیشتیمانی لێ دێت، بۆنی ئەشکەوت و گوڵ و بەیبوونی دۆڵ و چیاکانی کوردستانی لێ دێت…

ھەواڵی زیاتر