بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئەمەریکا و ڕووسیا و
ناتۆ و کورد!

سوید و فنلەندا، دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ. ئەمەش یەکێکە لە ئاکامەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین. پاساوەکەی فنلەندا و ســـوید ئەوەیە کە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەریخستوە کە روسیا یان دیاریکراوتر سەرۆک پوتین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا. تا ئێرە کێشـــەکە پەیوەندی بـــە ناتۆ و ئەوروپاوە هەیە،
ئەی کورد پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە چییە؟ مەرجی ســـەرەکی وەرگرتنی ئەندامی نـــوێ بۆ ناو ناتۆ ئەوەیە کە دەبێت هەر ســـی ئەندامەکەی ناتۆ ڕازیبن. بۆ ئەوەی فنلەداو سوێد ببنە ئەندام هەموان ڕازین جگە لە یەک ئەندام کە ئەویش تورکیایە. تورکیا بـــە نیازە مافی ڤیتـــۆی خۆی بەکاربهێنێت. کێشـــەکەش پەکەکـــە یان کوردە و وەک توکیا دەڵێت هاوکاری ئەو دوو وڵاتەیە بۆ (تێرۆریزم)! بە پێی ســـایتی بی بی سی بەریتانیا، ســـوید سێ ساڵ لەمەوبەر فرۆشـــتنی چەکی بە تورکیا قەدەغە کرد لەبەر هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەبەر ئەوەی ئەم دوو وڵاتە ئامادە نەبوون ئەو کەســـانەی تورکیا وەک تێرۆریست ناساندبوونی و سەر بە پەکەکە بـــوون و لەو دوو وڵاتەدا بوون ڕادەســـتی تورکیا بکەنەوە. هەردوو وڵات هەوڵ دەدەن تورکیا ڕازیکەن کە هەڵوێستەکەی بگۆڕێت و واز لە ڤیتۆی بوونە ئەندامیان بدات. ڕووســـیا داوا دەکات کە تورکیا سازش بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و سوید و فنلەندا نەکات و سوور بێت لەسەر هەڵوێستەکەی. لە لایەکی ترەوە ئەمەریکا گوشـــاری خستۆتە سەر تورکیا کە ڤیتۆ بەرامبەر بوونە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە بەکار نەهێنێت. پێدەچێت هەڵوێســـتی ئەمەریکا و ڕووســـیا و تورکیا بەرامبەر بە ڕۆژئاوای کوردســـتان خاڵی کۆکـــەرەوەی بەرژەوەندییەکان بێت و تورکیاش هەڵوێســـت و بوونی پەکەکە لەو پارچەیە بەکار بهێنێت بـــۆ گۆڕینی هەڵوێســـتی ئەم دوو وڵاتە بەرامبـــەر بە کوردانی ئەو بەشـــە. ڕەنگە بەرژەوەندی تورکیا لەوەدا بێت ئەمەریکا ڕازیبکات و واز لە مافی ڤیتۆ بهێنێت. پرســـیارەکە ئەوەیە: ئایا تاچ ئاستێک ئەمەریکا ئامادەیە خۆی بۆ بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە ســـووریا،
بچەمێنێتەوە؟

ھەواڵی زیاتر