ئاسودە‌یی خێزان بنیاتنە‌ری كە‌سایە‌تیە‌كی سە‌ركە‌وتووە‌

فه زیله شۆرش – ھۆڵەندا

ئاسوده یی له نێو خێزان رۆڵێکی گه وره ی ھه یه بۆ گه یاندنی رۆڵه کان به كه ناری ژیانێکی ھێمن و سه ركه وتوو و دوارۆژێکی پرشنگدار. بناغه ی ئاسووده یی لێكتێگه یشتن وگوێبیستی یه کترو رێزوخۆشه ویستی له ناو ئه ندامانی خێزانه، ئه رکی دایك وباوكه به یه کسانی و دادپه روه ری وسه رده میانه وگیانێکی لێبوورده یی رۆڵه کانیان په روه رده بکه ن و بێ ھیچ جیاوازیه ك له نێوان کچ و کور. ئه م شێوه په روه رده ییه، ئاسوده ده به خشێ به خێزان و، زۆر گرنگه یشه بۆدروستكردنی كه سایه تیه کی سه رکه وتوو چ کچ بێت یان کور، به تایبه تی که سایه تی مرۆڤ له ساواییه وه دروست ده بێت، بێگومان بوونی په یوه ندییه کی باش و توندوتۆڵ وخۆشه ویستی له نێوان دایك و باوك بناغه یه کی گرنگه بۆ بنیاتنانی خێزانێکی پرئاسوده و به خته وه ر، ئه مانه به رده وامده رن به خێزان و، ده رئه نجامه که ی ھه ست و سۆزی منداڵ به رامبه ر ئه ندامانی خێزانی به ھێزترده کات. له کاتی بوونی ھه رکێشه یه ك و لێك تێنه گه یشتن له نێو خێزان پێویسته به گفتوگۆ و دوور له ھه ڵچوون و تووره بوون کێشه کان چاره بکه ن، چونکه ھه رتوندوتیژییه ك ده بێته فشارو سته م به سه ر ئه ندامانی خێزان و کێشه که گه ورهترو قۆڵتر ده بێت. له وڵاتانی ئه وروپای رۆژئاوا ئه گه ر خێزانێک نه یتوانی به ته نیا کێشه ی خۆی و منداڵه کانی له ناو و ده ره وه ی خێزان چاره بکات، رێکخراو و به رێوه به رایه تی تایبه ت ھه یه بۆ سه رپه رشتی خێزان (راھێنان و رێنماییکردن – ھه ر گه ره کێك تیمی خۆی ھه یه ) ئه مانه له رێگه ی پزیشکی خێزانه وه یان قوتابخانه ئاگادارده کرێن بۆ ھاوکاریکردنی خێزانه که له شێوه و رێگای به خێوکردنی منداڵ وچۆنیه تی ھه ڵسوکه وتکردنی دایك وباوک له گه ڵ منداڵ، و منداڵه کان له گه ڵ دایك و باوکیان.
قوتابخانه رۆڵێکی گه وره ی ھه یه له ھه موو گفتوگۆکانی نێوان خێزان و رێکخراوه که وه یان به رێوبه رایه تیه که تا منداڵ له خێزانێكی پرئاسوده په روه رده بکرێت و له دوا رۆژدا ببێته که سایه تیکی سه رکه وتوو، چونکه ئاسوده یی خێزان بنیاتنه ری
که سایه تیه کی سه رکه وتووه.

ھەواڵی زیاتر