ڕێكخراوە‌كانی كۆمە‌ڵگە‌ی مە‌دە‌نی توندوتیژی دژی ئافرە‌تان

ھه ژێن لوقمان

سەرەتا با بزانین توندوتیژی چییە، توندوتیژی کردارێکی نا مرۆڤانەیە و دەستەواژەیەکە زۆر واتا لە خۆ دەگرێت.
توندوتیژی ئازاردانی جەستەیی و دەروونی بەرامبەرە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی دەروونی تاک ڕوو دەدات، ئەمەش ھۆکار گەلێکی ھەیە وەک تۆڵەسەندنەوە- توڕەیی – ھەبوونی گرێی دەروونی و ھاندانی بۆ بوون بە کەسێکی توندوتیژ جۆرەکانی توندوتیژی جۆری زۆره بۆ نموونه وهك توندوتیژی جەستەیی – توند و تیژی دەروونی – توند و تیژی سێکسی توند و تیژی جەستەیی واته ئازاردانی جەستەیی کەسێک جا بە ھەر ھۆکارێک بێت .
توندوتیژی دەروونی واته زۆرکردن لە کەسێک بۆئەوەی کارێک بکات یان مافخواردنی کەسی بەرامبەر بە ھەر بەھانەیەک کە ئەمەش زیاتر لە خێزاندا بە دی دەکرێت .
توندوتیژی سێکسی واتا دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کەسێک بەبێ ویستی خۆی، کەسێک جا ئەگەر خێزانت بێت یاخوود کەسێکی تر .
وەک دەزانین توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاردەیەکی دیارە لە جیهاندا و لە کۆمەڵگه ی ئێمەدا دیاردەکە ڕووی لە زیادبوون کردوە، و ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە‌ بۆ ماندووبوونی دەروونی تاک، و نا ھۆشیاری تاک، و بە شوودانی پێش وەخت و دروستبوونی کێشە خێزانیەکان و زاڵبوونی کلتوری پیاوسالاری.
ئامانجی ڕێكخراوە فیمینیستەکان چەسپاندنی یەکسانی جێندەرییه لە کۆمەڵگه دا واته جیاوازی نەکردن لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ، پێشێلنەکردنی مافی ئافرەتان و نەھێشتنی کلتوری پیاوسالاری و یەکسانی تاک لە کۆمەڵگه دا، پشتگیریکردنی ئافرەتان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە پێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگهیەکی سەقامگیر و ھەبوونی خێزانی بەختەوه ر بەبێ توندوتیژی و بەبێ لێکترازان .
لە بواری ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه ی مەدەنی لە نه ھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان چییه؟ ئەرکە سەرەکیەکانی ڕێکخراوەکان ئەوەیە، کە زانیاری تەواویان لەسەر کلتور و ئاین و بارودۆخ و ژیانی ئافرەتان ھەبێت لە کۆمەڵگه دا لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکانیان بن، وە لە کاتی ھەر کێشەیەکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ھەر ڕێگایەک ھەیە بیگرنە بەر بەبێ درێغیکردن، و بەرگری تەواو لەو ئافرەتانە بکەن کە دووچاری کێشە بوون یان بەرەو ڕووی ھەڕەشە بونەتەوە، و خێزانەکان ھۆشیار بکەنەوە کە پەروەردەیەکی تەندروست و بێ جیاوازی بە منداڵەکانیان ببەخشن بۆ ئەوەی تاکێکی دوور لە توندوتیژی بنێرنە ناو کۆمەڵگه، دروستکردنی خۆشەویستی و ئاشتەوایی لە نێوان خێزانەکان ھاندانیان بۆ دروستكردنی ژیانێکی دوور لە کێشە و به ردەوامبوون لە پشتگیریکردنی ئافرەتان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، و بەردەوام بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری بۆ کۆمەڵگه بۆ ئەوەی دوور بن لە توندوتیژی و چەسپاندنی یەکسانی لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی ڕەگەز.

ھەواڵی زیاتر