هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

کوردستانی خۆش، نیشتمانی جوان تۆ قیبلەگاهی منی بێ گومان ئیسلامییەکان هەر لەسەر مارشی ئەی ڕەقیب نا، لەسەر ئەو شیعرە نیشتمانییە زێدە جوانەیشـــی، گێچەڵیان بە (دڵدار)ی عاشقی ڕاســـتەقینەی نیشتمان کردووە، گوایە ئەوە کوفرە، نیشـــتمان بە قیبلە بچوێنیت، هەرچەندە نالی کە زانایەکی مەزن بووە نەک جاهیل، گوتوویەتی: کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە قوربان لەسەر قوبلە، دڵم مەشکێنە قوربان ســـەرنج بدەن! لەکن مەلایەکی دوازدە عیلمی وەک نالی، ئاســـایییە حەبیبە بە قیبلە بشوبهێنێت، کەچی لای ئیسلامی سیاسی، ئەوە کوفرە دڵدار کوردستان بە قیبلەی خۆی بزانێت.
قیبلـــە ئەو شـــوێنەیە کە موســـوڵمان وەختی نوێژ ڕووی تـــێ دەکات، پێش کۆچی موحەممـــەد بۆ مەدینە، قیبلە لە قودس بوو، نەک لە مەککە، هەرچەندە ئەو وەختە قودس بەشـــێک نەبوو لە قەڵەمڕەوی ئیســـلام. مارکس گوتوویەتی: “ســـەرهەڵدانی ئیســـلام زادەی ئەوەبوو، مەککە و مەدینە هیچ بایەخێکی ئابوورییان نەمابوو، ئاخر ڕێـــی بازرگانیی نێوان ئاســـیا و ئەورووپا کە زووتر بـــە دوورگەی عەرەبی و زەریای ســـووردا تێدەپەڕی، گوێزرابووەوە بۆ کەنداوی فارس و لەوێشەوە بۆ زەریای ڕەش.” کەواتە مەککە و مەدینە بۆیە کران بە دوو شـــاری پیرۆز، تا ببن بە دوو ســـەنتەری بازرگانی. شـــاری پیرۆز لە دونیادا زۆرن، بەڵام لای کوردی نیشـــتمانپەروەر، نە لە مەهاباد پیرۆزترن کە گڵکۆی قازی موحەممەدی لێیە، نە لە ســـلێمانی پیرۆزترن کە
مەزاری شێخ مەحموودی لێیە.
دژایەتیکردنی ئیسلامییەکان بۆ مارشـــی (ئەی ڕەقیب)یش، هەر زادەی جەهل بوو، ئاخر ئیسلامییەکان بەدڕێژاییی مێژووی خۆیان هەر جەهلیان بەرهەم هێناوە. مێگەلی دوای کۆمەڵـــی کۆنەئیســـلامی کەوتوو، بۆیە دژی ئەی ڕەقیـــب بوون، چونکە گوایە
دڵدار گوتوویەتی:
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زبان نایشکێنێ (دانەر)ی تۆپی زەمان.
وای بـــۆ چووبـــوون: (دانـــەر)ی تۆپی زەمان: خوایـــە، بەڵام ڕاســـتییەکەی دڵدار گوتوویەتی: نایشـــکێنێ (دانەیی) تۆپی زەمان، دانە لەو ڕستە شیعرییەدا، بە مانای گولـلەتۆپ دێت، نەک خالیق! واتا: گولـلەتۆپی زەمانە، کورد ناشـــکێنێت، ئاخر بۆیە چوار ئەفسەرە شـــەهیدەکە گوتبوویان: دوای جەهل مەکەون! دینمانە ئایینمان هەر نیشـــتمان، ئاخر بەر لەوەی دین پەیدا ببێت، کوردســـتان: نیشتمانمان بووە، ئاخر پێش سەرهەڵدانی ئیسلام و کافراندن، کورد ئایینی تایبەت بە خۆی و کتێبی پیرۆزی تایبەت بە خۆی هەبووە، ئاخر ئەوە کوردبوون و کوردستانیبوونە کورد کۆ دەکاتەوە، نەک ئەم یان ئەو ئایین. ئاخر خۆ کورد هەموویان موسوڵمان نین، هەیانە لادینن کە نیوهێندەی دینداران دەبن، هەیانە جوون، هەیانە کریستیانن، هەیانە ئێزدیین، هەیانە
زەردەشتیین و هەیانە یارسانن