ھاودەنگ فاروق
ئەگەر لە ڕووی خەباتی نەتەوەیی و مێژووییەوە سەیری دۆسیەی پەكەكە بكەین و، ســـەرنج بدەینە تێزی فكری و ئەدەبیاتە سیاسییەکەی ئەو حزبە، تێدەگەین، پەكەكە هەرگیز نەیشـــاردۆتەوە كە خەباتی نەتەوەیی لای ئەوان هیچ جێگە و پێگەیەكی نییە، بگرە ئەوان حزبێكی مارکســـیی ئەنتەرناسیۆنالیســـتین و، لە قووڵاییی فكر و بیركردنەوەیاندا دەمێکە ئەوەیان یەكلایی كردۆتەوە كە خەباتی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی، دەستکردی ئیمپریالیزمە و نیشانەی دواكەوتووییە. لای پەکەکـــە، هەرجۆرە برەودانێك بە فكری نەتەوایەیی، نیشـــانەی دواكەوتن و كۆنەپەرستییە، لە سیاسەت و كردەوەشـــیاندا، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی قـــەوارەی هەرێمی كوردســـتان لە ١٩٩۲ەوە تاكو ئیســـتا، بەردەوام گەشـــە و ســـەركەوتنی خۆیان لەوەدا دیوەتەوە كە لەمپەر بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان دروست بكەن.
ئـــەو ڕەفتارانەی پەكەكە لە ســـەرەتای دامەزرانی حکوومەتـــی هەرێمەوە تاكو ئێســـتا، ئاماژەی ڕوونن لەســـەر ئەوەی، پەكەكە ئەوەی فكـــری لێ دەکاتەوە و بـــڕوای پێیەتـــی و ئەندامەكانی لەســـەر گۆش دەكات بـــۆ دژایەتیی خەباتی نەتەوەیی، لە ژیانی ڕۆژانەدا بە ڕێگریكردن لە پیشـــکەوتنی هەرێمی كوردستان دەیكاتە كردەوە.
پەكەكە لەشـــكری زلهێزێكـــی ناتۆی لە هەرێمی كوردســـتان کردووەتە بەڵا و گۆڕەپانـــی چالاكییەكانی خۆی هێناوەتە ســـەر ســـنوورەكانی هەرێم بۆ ئەوەی شەرعیەت و بیانوو بدات بە هاتنی لەشكری تورك بۆ هەرێم.
ئاخر یەكێك لە خەونەكانی پەكەكە ئەوەیە لەشـــكری تورک پەلكێشـــی هەولێر بـــكات و لێرە جاروبار لە كووچـــە و كۆڵانەكانی پایتەخت چەند تەقەیەك بكا و بە لایەنگرەكانی بڵێ ئەوەتا من شـــەڕی تورك دەكەم و بۆ ڕزگاریی كوردستان تێدەكۆشم.
خـــۆ ئەگەر ئەوان بۆ مافی كورد تێدەكۆشـــن، مافی ۲۰ملیۆن كوردی باكووری كوردســـتان لـــە هەولێـــر زەوت نەكراوە، بـــا گۆڕەپانی سیاســـەت و چالاكییە سەربازییەکەیان بگوازنەوە ئەو شوێنەی كە لەوێ مافیان لێ زەوت كراوە.