پە‌ند لە‌ مێژوو وە‌رگرن

ئەکرەم ساڵح‌

له پێش جه نگی جیهانی یه كه مه وه به ریتانیا ڕۆڵی گه وره ی ھه بووه له م ناوچه یه دا، ئه ڵبه ته له پاش جه نگ دیسان به ریتانیا ڕۆڵی یه كلاكه ره وەی بینیووە له داڕشتنه وه ی نه خشه ی ناوچه كه دا و تاوەكو ده گاته ئێستاش به ریتانیا ڕۆڵی گرنگی ھه یه له سیاسه تی نێوده وڵه تی و كاریگه ری گه وره ی له سه ر سیاسه تی ئه مریكاش ھه یه له ئاستی جیهان نه خواستە له ڕۆژھه لاتی
ناوه راست .
به پێی سه رچاوه میژووییه كان له دوای جه نگی جیهانی یه كه مەوە
ئینگلیزه كان نیازی ئه وه یان ھه بووه ده وڵه تێک بۆ كورد دروست بكه ن به ڵام نه زانی و ناته بایی و دابه ش بوونی ناوخۆی كورد و بێ ئاگایی له ڕه وتی ڕووداوه كان وای كردووه كه ئینگلیزه كان بێ ھیوا بوون له كورد و پاشگه ز بونه ته وه .
له و كاته وه تاكو ئێستا ئینگلیزه كان ڕۆڵی گه وره یان گێڕاوه له پاراستن و مانه وه ی نه خشه ی وڵاتانی ناوچه كه كه كورد تێیدا بیبه ش بووه له ھه موو مافێك . ڕۆڵی نه رینی به ریتانیا له ڕوداوه كانی ١٦ ئۆكتۆبه ریشدا ھه ر له و چوارجیوهیه دا بوو .
له دوای سه رھه لدانی شه ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا، به ریتانیا جارێكی دیکە ڕۆڵیكی گرنگی جیهانی ده گیڕێت و ده توانین بڵین فاكته ری سه ره كی خۆڕاگری و مانه وه ی ئۆكرانیایه له به رامبه ر ڕوسیا .
له م ھه ل ومه رجه نوێیه دا، به ریتانیا وه ك زله ێزێكی كاریگه ر لەسەر ئاستی باڵادا پێشوازییەکی گرنگ و فەرمی له سه رۆكی حكومه تی ھه رێمی كوردستان ده كات، كه ھیچ كه متر نییه له پێشوازی سه رۆكی ده وڵه تان، كه پێده چێت ڕه وتی ڕوداوه كان وای كردبێت ئینگلیزه كان ئێستا زیاتر له پێشتر ھه ست به گرنگی پێگه ی ھه رێمی كوردستان بكه ن بۆ ئاینده ی به رژه وه ندییه ھاوبه شه كان له ناوچه كه دا، ئه مه ش پێوستی به خوێندنه وه یه كی
لۆژیكی و عه قڵانی ھه یه و پێویسته له م كاته دا پره وی پێبدرێت .
ھاوكات له گه ڵ ئەو پێشوازییه ئاست به رزه ی به ریتانیادا، ووتاره كه ی سه رۆك وه زیرانی كوردستان له ئه نیستیتیوتی به ناوبانگی بریتانیا جاتهام ھاوس په یامی نوێ و ڕاشكاو و جیاوازی تێیدا بوو سه باره ت به ئیستا و ئاینده ی ھه رێم و ناوچه كه .
له بری ئه وه ی ھه موو تاكێكی كورد له ھه ركوێی دنیا بێت پشتیوانی له م جۆره په یوه ندی و سه ردانه بكات بۆ ئه وه ی زیاتر یه كگرتووی نه ته وه ی كورد نیشان بدات،سه ره ڕای جیاوازییه سیاسییه كان و كێماسییه ناوخۆییه كان .
كه چی ھه ر وه ك پێشتر ھه ندێ كه س و لایه نی كوردی به عه قلێكی لۆكاڵی له ژێر كاریگه ری ھه ژموونی ھه رێمی و په رچه كرداری سیاسی و ئیره ی ناوخۆی ویستیان ئامانجه گه وره كه بشێوێنن .
زۆرجار بۆخۆم بیرده كه مه وه ده ڵێم ئه ری ئه مانه مێژوو ناخوێننه وه وا ھیشتا له فیڵ وته ڵه كه ی داگیركه ران تێناگه ن،خۆ ئه گه ر جاران بوایه ده مانگوت نه خوێنده وار و عه وام بوون ھه ر ئه وه نده یان لێزانیوه ئه ی گه ر وابووه ئه ی ئیستا بۆ واده كه ن، ئاخۆ ئه مه چ نه زانیه كه له سه ده ی بیست و یه كدا ھێشتا كورد ھه بیت به رژه وه ندی گه له كه ی و فریودانی داگیركه ر لێك جیانه كاته وه و له ژێر كاریگه ری ھه ژموونی ده ره كیدا وه ك جلخواره كانی سلێمانی سه رده می شێخی حەفید ئه وكات بۆ توركیا و ئیستاش بۆ ئێران
وه ك مزراح بخولێنه وه . ئه وانه ی ئه م كارانه ده كه ن بێ ئه وه ی له ھاوكێشه ی سیاسی و مه رامی بیگانه تیبگه ن ھه وڵده ده ن به رده وام كه شی وا دروست بكه ن كه كورد له پێش چاوی دونیا بخه ن، بێ ئه وه ی بزانن ئه وه ی ئه نجامی ده ده ن جگه له زیان له دۆزی كورد ھیچ له بابه ته كه ناگۆڕیت .
ئاخر ئێمه ی كورد كه ی له دۆخیكی واداین كه به م جۆره ڕفتار بكرێت .
من ناڵێم له كوردستان نادادی و ناكۆكی و كه موكورتی نییه، به ڵام ئه مه ناكاته ئه وه ی ھه وڵبدریت سه ركرده و میڵه ت و نیشتمانی خۆت له پیش چاوی خه ڵكی بیگانه سوك بكه یت .
یاخود لێكه وته كانی باش ده زانن، به ڵام ده یانه وێ جاریكی تر به فیتی بیگانه ئه و په یامه به گوێی ئینگلیزه كاندا بده نه وه،كه وا كورد نه گۆڕاوه و ھه ر وه ك سه ره تای سه ده ی بیسته م خۆخۆر و ناته بایه، له وه دا ده كرێ بڵم خه یاڵیان خاوه، راسته نه فام خۆفرۆش له كورد نه بڕاوه، به ڵام خه لكی ھوشیار و كوردپه روه ر زۆرینه یه و ئه وانه ی ھه ست به به رپرسیاری ناكه ن شه رمه زاری به رده م گه ل و میژوون .

ھەواڵی زیاتر