لە‌ بارە‌ی سە‌ردانە‌كە‌ی سە‌رۆكی حكوومە‌تی ھە‌رێم بۆ وڵاتی بە‌ریتانیا

عارف ڕوشدی

سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری شاندێکی حکوومی بۆ شانشینی گەورەی بەریتانیا لەسەبانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە پلەی نایابڕەهەندی نیشتیمانی خۆی هەیە، لە پێناوی پتەوکردنی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە بواری سیاسی و ئابوریدا.دەبێ ئەوڕاستییە بزانین بەریتانیا کارێکتەرێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی چالاک و زۆر کاریگەرە و مێژووییەکی جەنجاڵی هەیە لە گەڵ پرسی کوردیدا لە هەمو بەشەکانی کوردستاندا بەتایبەتی کوردستانی عێراق. بۆیە پێویست بەوە دەکات پێداچونەوەیەکی هەمەلایەنەو واقعبینانە بە جۆری پەیوەندییەکانماندا بکرێت، نەخاسمە لە ساتە وەختێکدایە جیهانڕوو لە گرفت و گوڕانکاری گەورەیە لە سەر هەمو ئاستەکاندا، سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت لەو ئاراستەیەدایە و هەڵگری دەرهاوێشتەی ئەرێنی دەبێت. بۆیە ناحەزانی گەلەکەمان و دەست و پێوەندە لۆکاڵییەکانیان ناحەق ناگرم ئۆقرەیان لێ ببڕێت و سەر شێتانەو داماوانە لە هەوڵی ئەوەدان لە قورسایی دیپلۆماسییەتی هەرێم کەمبکەنەوە. بەڵام بەهەڵەدا چونەتەوە و خەیاڵ خاون، شەمەندەفەرەکەی پرسیڕەوای گەلەکەمان لەڕەوتی مێژووکردەکەیدا سەرەڕای هەموڕێگرییرکان بە هیچ هێزو پیلانێک ناوەستێنرێت .

ھەواڵی زیاتر