شه‌ڕو پێکدادان یان جێ گۆڕکێ به‌هێزه‌کان ؟!
سیامند سێلکی
وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌میدیاکانه‌وه گوێ بیستی بوین تورکیا ئۆپراسیونێکی دیکه‌ی به‌ناوی (کلیل چنگ)ی بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان ڕاگه‌یاند .میدیای پ ک ک و هاوئاوازه‌کانی له‌سلێمانی به‌شێوازێک باسی ڕووداوه‌کانی ئۆپراسیونه‌که ده‌که‌ن، گوایه هێزه‌کانی پ ک ک به‌رگریان کردووه‌و توانیویانه سوپای تورکیا ڕابگرن .به‌لام ئه‌وه‌ی خه‌لکی ناوچه‌که باسی لێوه ده‌کات ، ته‌واو جیاواز‌و ناکوکه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئێمه له‌میدیاکانی پ ک ک و هاوئاوازه‌کانی ده‌بیستین !
خه‌لکی ناوچه‌که ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌لێن: پ ک ک به‌بێ شه‌ڕو پێکدادان هه‌موو بنکه‌و باره‌کاگانی خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا کردووه .بۆ نمونه گۆنده‌کانی سلور ،سومێ ، شیڤێ و به‌نان که ده‌که‌ونه ناوچه‌ی مزۆری بالای باکوری ده‌ڤه‌ری بارزان و زیاتر له‌بیست ساله ئه‌و گۆندانه له‌لایان پ ک ک وه داگیرکراون . دوێنێ له‌یه‌که‌م کاتژمێری ئۆپراسیونهکهدا ئه‌و حزبه هه‌موو بنکه‌و باره‌گاکانی خۆی به‌بێ شه‌ڕ بۆ هێزه‌کانی تورکیا به‌جێ هێشتووه. خه‌لکی ناوچه‌که پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌چاوی خۆیان بینیویانه شه‌ڕو پێکدادان نه‌بووه له‌نێوان دوو هێزی دژ به‌یه‌ک ،به‌لکو زیاتر له‌وه ده‌چوو که هه‌ردوو هیزه‌که جێ گؤڕکێیان به‌هێزه‌کانیان کردبێت ! له‌به‌ر ئه‌مه دانیشتوانی گونده ئاوه‌دانه‌کانی نزیک ناوچه‌که پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌چاوی خویان بینیویانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی که بوونی پ ک ک له‌و ناوچانه نهدوور نهنزیک په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕ کردن دژی تورکیا‌و پرسی رزگار کردنی کوردستانه‌وه نیه .به‌لکو بوونی پ ک ک له‌و ناوچانه به‌ئاگاداری داگیرکه‌رانی کوردستانه‌و بۆ له‌باربردن ده‌سکه‌وته‌کانی باشور‌و تێکدانی بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌لکی ناوچه‌که‌یه .هه‌لبه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌م بوچونه زیاتر له‌ڕاستی نزیک ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه ،خه‌لکی ناوچه‌که به‌جاوی خویان بینیویانه که پ ک ک به‌ڕۆژی ڕۆناک و به‌به‌رچاوی سوپای تورکیا هێزه‌کانی خۆی له‌و گۆندانه گواستووته‌وه بۆ نزیک گۆنده ئاوه‌دانه‌کانی ناوچه‌که ! ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هێزه‌کانی تورکیا زیاتر بێنه نیو قولایی خاکی باشور‌و به‌هۆی بوردمانه‌کانه‌وه خه‌لکی سڤیل زه‌ره‌رمه‌ند بێت و ناچار بن بۆ پاراستنی گیانی خویان گۆنده‌کانیان چۆل بکه‌ن . له‌گه‌ل نزیک بونه‌وه‌ی هێزه‌کانی پ ک ک بۆ گۆنده ئاوه‌دانه‌کان فڕۆکه‌و تۆپه دوورهاویژهکانی تورکیا ده‌وروبه‌ری گۆنده ئاوه‌دانه‌کانیان تۆپباران و بوردمان کردووه !
بێ گومان هه‌ر که‌سێک شاره‌زایی جوگرافیای ناوچه‌که بێت ،زۆر باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که ناوچه‌که بۆ شه‌ڕی پارتی زانی و به‌رگریکردن له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه زۆر گونجاوه‌و ئه‌گه‌ر ده چه‌کداری پ ک ک نیازی به‌رگری کردنیان هه‌بوایه به ده ڕۆژی دیکه‌ش سوپای تورکیا نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ناوچه‌یه .به‌لام هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی گۆندیهکانی ناوچه‌که باسیان لێوه کردووه . پ ک ک به‌بێ شه‌ڕو به‌رگری ناوچه‌که‌ی راده‌ستی تورکه‌کان کردووه .ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که پ ک ک به‌به‌رنامه‌و پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستان کار بۆ تێکدانی بارودۆخی باشوری کوردستان و قه‌واره‌ی فیدرالی ده‌کات . ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر کردنه هێزه‌کانی سلێمانی به‌دیاریکراویش یه‌کێتی و گۆران و ئیسلامیه‌کان له‌خه‌لکی گۆنده‌کانی ناوچه باشتر ئاگاداری ڕووداوه‌کانن و ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پ ک ک ش ده‌زانن .به‌لام له‌پێناو به‌لاڕێدابردنی خه‌لک و چه‌واشه‌کردنی راستیه‌کان و ڕازیکردنی داگیرکه‌ران به‌هه‌مان ئاواز‌و نه‌فه‌س و بیرکردنه‌وه‌ی پ ک ک تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌ده‌نه پال پارتی و پێشمه‌رگه‌و به‌هاوکاری کردنی تورکیا توومهتباری ده‌که‌ن !
بێ گومان ئه‌گه‌ر پارتی و پێشمه‌رگه نیازی شه‌ڕ کردنیان هه‌بوایه یان ئاماده بوان هاوکاری تورکیا بکه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی پ ک ک و هاو ئاوازه‌کانی باسی لێوه ده‌که‌ن .ئه‌وه به‌ئاسانی ده‌یانتوانی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی پ ک ک گه‌مارو بده‌ن و له‌ناو ببه‌ن که به‌بێ شه‌ڕ باره‌گاکانی خویان چوول ده‌که‌ن و په‌نا بۆ ناوچه ئاوه‌دانه‌کان دێنن . هه‌لبه‌ت لای هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێک ڕوون و خویایه سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی دژه کوردانه‌ی پ ک ک ، پێشمه‌رگه له‌ژیر ڕۆشنایی ڕێنمایه‌کانی سه‌رۆک بارزانیدا هه‌موو هه‌ولێکی بۆ ئه‌وه‌یه خۆی له‌شه‌ڕ فرۆشیه‌کان پ ک ک بپارێزێت و خوینی کورد به‌ده‌ستی کورد نه‌ڕژێت .