ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
نه‌بوونی كه‌ناڵی گه‌یاندنی گیروگرفتی هاووڵاتیان بۆ ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، جۆره گیروگرفتێكی كۆمهڵایەتی لێوه پاش ده‌كه‌وێ، له‌به‌رهێندێ زۆر ده‌مێكه له ڕێگای نووسینه‌كانمدا داوامكردووه كه لێژنه‌ی سكاڵا و ڕێوشوێنی گه‌یاندنی ئه‌و گیروگرفتانه هه‌بێت تا هاووڵاتی له چاوه‌ڕوانی (گۆدۆ)دا، نه‌بێت! ئه‌وه‌ته له ساڵی (2015)وه، تا ئێستا سه‌ره‌ڕای چه‌ندانجار نووسینمان له رۆژنامه‌كان و ڕاپۆرته تهلهفزیۆنیەکان، به‌ڵام ئه‌فسووس تا ئه‌وساته كه‌س خۆی لێ نه‌كردۆته خاوه‌ن! ئه‌ویش ئه‌و كهموكوورییهی یاسای شه‌هیدانه كه پێویست بوو لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌نێو خه‌ڵكدا نووسینگه‌یان هه‌یه، ده‌بووایه له نزیكه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له زێده هه‌ستیاره‌یان جووڵه پێكردبووایه! ئه‌ویش كه تایبه‌ته به‌و پێشمه‌رگانه كه به تاپۆنكردن، مارپێوه‌دان، ڕاوه‌ستانی دڵ له سه‌نگه‌ره‌كاندا مردوون، ئه‌و یاسایه رێگربووه بكرێن به(شه‌هید) !
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم(112) دۆسیه‌ی له‌مجۆره له به‌شی یاسایی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ن، بۆ خودی خۆم له‌كاتی خۆیدا ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌م خوێندۆته‌وه كه پله‌ی شه‌هیدبوون به شه‌ڕ و گولله ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه لێره‌دا هه‌ندێ پرسیار سه‌رهه‌ڵده‌دا: به نموونه ئه‌و خوالێخۆشبوانه له (ته‌للوه‌رد، مه‌لا عبدالله) چكاره بوون جگه له بهرانگاریكردنی داعش؟!
هه‌موومان باس له گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه پێویسته بارودۆخیان له هه‌موو رووێكه‌وه خۆشتر بكرێت تا خه‌ڵكانێك به عیشقه‌وه نێوی خۆیان له لیستی پێشمه‌رگایه‌تیدا تۆمار بكه‌ن، چونكه مانه‌وه‌ی كوردستان پابه‌نده به ده‌ستوبازووی پێشمه‌رگه. پێویسته ده‌سه‌ڵات هه‌وڵبدات گوزه‌رانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌مجۆره خه‌ڵكانه باشتر و چاكتر بكات تا رۆڵه‌كانمان ئاوێته‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه بن، ئه‌وه‌ته دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته رێز له سێبه‌ری لووله تفه‌نگی پێشمه‌رگه بگیرێت و له‌گه‌ڵ كه‌س به‌راورد نه‌كرێن .