ھە‌ڵوێستی مە‌ردانە‌ پێویستە‌

عارف ڕوشدی

نیشتیمانپەروەرى ناوەڕۆکى سەرفرازى تاک و کۆمەڵگەیە. دەبێ لە سەرووى هەمو شتێکى دیکەوە بێت. لێرەدا نموونەیەکى زیندووى بەرپرسێکى ئەڵمانى دەخەمەڕوو: کاتێک لە شەڕی جیهانی دووەمدا کەسێکی نزیک لە (هتلەر) خۆی ڕادەستی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات، زور بە گەرمی پێشوازی لێدەکەن و دوای ماوەیەک داوای لێ دەکەن شوێنە هەستیارەکانی ئەڵمانیایان بۆ دەستنیشان بکات تاکو بۆردومانی بکەن. پیاوانە داواکارییەکەیان ڕەت دەکاتەوە، بەسەرسورمانییەوە پیان وت باشە خۆ تو لە هتلەر جیابوویتەوە ؟ لە وەڵامدا وتی ؛ راستەمن لە هتلەر جیابوومەتەوە، بەڵام من لە ئەڵمانیا جیانەبومەتەوە. دەرەنجام لە سێدارەیاندا، خوزگە لادەرانى لەمەڕ خۆشمان کەمێک لەو پیاوەتییەیان هەبووایە، نەک شەرمەزارانە هەوڵی نەزوکی نەهێشتنی قەوارەی هەرێم بدەن! ئەوەی زانراوە تا ئێستا ۷ جار یاسای هەڵبژاردن هەموارکراوەتەوە، واتە لە ساڵی (١۹۹۲) ەوە ئەگەر (٣۰) ساڵى ماوەی حکومڕانی خۆماڵی دابەش بکەین بەسەر (٤) ساڵدا، بۆمان دیار دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک یاساکە هەموارکراوەتەوە، بۆیە بەداخەوە ئەوەی ئێستا داوا دەکرێت لە لایەن هەندێ لایەنی گرفتارەوە، تەنها هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لەئەنجامدانی هەڵبژاردن و دروستکردنی کەشێکی نالەبار و ناسەقامگیر و، زیانگەیاندنە بە پێگەى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى نێوخۆیی و دەرەکى. بەڵام شوکر بۆ خوا خەڵک هۆشیارە و لەم بێنەوبەردەیەش
باش تێگەیشتوون.

ھەواڵی زیاتر