فه زیله شۆرش – هۆڵەندا
جیهان به به‌رده‌وامی له گۆرانکارییه‌کی خێرادایه، ئافره‌تانیش به‌رده‌وامن له خه‌باتیان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان له یه‌کسانی جێنده‌ری و رزگاربوونیان له پیاوسالاری وگه‌یشتن به مرۆڤسالاری،هه‌ربۆیه بزوتنه‌وه‌کانی ئافره‌تان له زۆربه‌ی ولاتانی جیهان به گشتی و له کوردستان به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی فێمینیزمی کارده‌كه‌ن. له نامیلکه ی ” یه کێتی ئافره تانی کوردستان بناسه ” له نووسینی دکتۆر ڤیان سلێمان سکرتێری یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پێناسه‌ی ئه‌م رێکخراوه به‌م شێوه‌یه کراوه “رێکخراوێکی مه‌ده نی ئافره‌تانی کوردستانه، له چوارچێوه ی بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزمی جیهانی کارده‌کات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی ئافره‌ت و بره‌ودان به تواناکانی و هاوبه‌شیکردنی له به‌رێوه‌بردن و ئاماده‌بوونی له پانتاییه کلتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌کان به شێوازێکی سه‌رده‌میانه”.
چه‌مکی فیمینیزمی له ولاتانی جیهان له بار‌و کاتی کۆمهڵگهكهیان هه‌ڵقوڵاوه، به شانازییه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراو نیه، بۆیه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه‌ی وه‌ك فێمینیزم له بار‌و کاتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیش هه‌ڵقوڵا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کسانی جێنده‌ری له هه‌موو بواره‌کانی ژیان له کوردستان.
بزوتنه‌وه‌ی فێمینیزمی جیهانی ئه‌مرۆ له چواره‌مین قۆناغیه‌تی، قۆناغی یهکهمی١٨٧٠- ١٩٢٠خهباتی ئافره‌ت بۆ ماف و ئازادی ده‌ربرینی بیرورای خۆی بووه وه‌ك که‌سایه‌تیه‌ك، توانرا له ساڵی ١٩١٩ له هۆڵه‌ندا ئافره‌ت مافی ده‌نگدان و خۆکاندید کردن وه‌ربگرێت، له قۆناغی دووه‌م ١٩٦٠-١٩٨٠، ئافره‌ت تاراده‌یه‌ك مافه‌کانی ده ستهبهرکردبوو بۆیه له‌م قۆناغه جه‌خت کرا سه‌ر ژیانی یه‌کسانی و خوێندن و کارکردن و خێزان و منداڵبوون و سێکس. به‌ڵام له قۆناغی سێیه م ١٩٩٠– ٢٠٠٠، ئافره‌تان ده ستیان کرده پێداچوونه‌وه وهۆشیارکردنی خه‌ڵك له‌م که‌موو و کورتیانه‌ی که له قۆناغه‌کانی پێشوو کرابوون، چونکه پێشتر هه‌وڵێکی زۆر بۆ مافه‌کانی ئافره‌تی سپی پێست درابوو وئافره‌تانی تر په‌راوێز خرابوون، قۆناغی چوارهم٢٠١٢ تا ئه‌مرۆ، فیمینیزم سه ردهمترین بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانه له جیهان، له‌م قۆناغه هه‌موو لۆجیسته‌کانی سه‌رده‌م به کارده‌هێندرێ بۆ گه یشتن به لووتکه ی یه‌کسانی، ئه وه‌ی دلخۆشکه‌ره بۆ ئافره‌تانی کوردستان، بزووتنه وه‌ی فیمینیزمی کوردستانیش سه‌رده‌مانه کارده‌کات به هیوای گه‌یشتن به لوتکه‌ی یه‌کسانی.