پاڵپشتی ئافرەت دەكات؟

که وسه ر قاسم حه بیب

هەر مرۆڤێک هەر وەک چۆن لەدایک دەبێت ڕۆژێکیش دەبێت لەم دونیایە بچێت، مردن رێگای هەمووانە وهەرکەسێک بەجۆرێک وبە هۆی بابەتێک دەمرێت وکۆتایی بە ژیانی دێت، بەڵام بە داخەوە لەم رۆژانە دەبینە بینەرو بیسەری چەندین روداوی دڵتەزین کە ئافرەتەکان بە دەستی خۆیان کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن، وهۆکارەکەشی فشاری دەروونییە کە بە هۆی خێزان یان هاوسەر یان کۆمەڵگای داخراو دووچاری دەبن.
لەماوەی ئەم فشارە روحیە بە داخەوە نە کچ ونە ژنەکانی وڵاتەکەمان خاوەن پاڵپشت نین و بە هۆی ئەوەی کە رۆژ لە دوای رۆژ ئەم فشارانە لەسەریان زۆر دەبێت تووشی حاڵاتی گرفتی دەروونی دەبن وبە هۆی تێنەگەیشتنی هیچ کەس لە حاڵاتەکانیان دەست ببۆخۆ کوشتن دەبهن بە شێوازەکانی ( خۆ سووتاندن، خۆ خنکاندن، خواردنەوەی حەب، برینی دەمارە سەرەکییەکانی دەست و…. ) ئەم رووداوە دڵتەزێنانە چرکە بەچرکە زیاتر دەبێت بە تایبەت لە و شوێنانەی کە پیاوسالاری حوکم دەکات و خاوەن كۆمەڵگه و هزرێكی
داخراون .
لێرە دەبێ ئه م دیارده یه ڕاوەستێنین كه خۆکوشتنی ئافرەتان، چونکە ئەگەر ئەم بابەتە ڕاوەستانی نەبێت ئەوا بە داخەوە کاریگەری دەبێت لەسەر کچەکانی دیکەی خێزان وتەنانەت لەسەر کۆمەڵگه ش ولەسەر ئەم بابەتە خۆکوشتنە چه نده ها منداڵ بێ دایکبوونه و بێبەشن لە سۆزی دایک، ولەداهاتوودا دەبنە ئەوانەی کە داهاتوویەکی رۆشنیان نییه.
بۆ چاره سه ری ئه م دیارده یه دەبێ خێزان بەگشتی و باوک وبراکان بەتایبەت رێز لە کچەکانیان دانێن وهەمووکات هەوڵ بدەن کە وەک هاورێیەکی نزیک مامەڵەیان لەگەڵ بکەن ولەسەر هەڵەکانیان سەرزەنشتیان نەکرێن، بەڵکو پاڵپشتیان بن و هەمیشە بە جوانترین شێواز ئامۆژگاریان بکرێت بۆ رێگای راست، هەروەها جوانترین دەرفەتیان بۆ بره خسێنێنن کە بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن وهەڵبژاردنی هاورێ، و بریاردان وهەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری، لەم رێگایەدا دەتوانرێت رێژەی خۆکوشتنی ئافرەتان بەگشتی کەم بکرێتەوە.
هەروەها لە رێگانی دیکە کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەم رووداوە لە دەرەوەی خێزان رێکخراوەكانی كۆمه ڵگه ی مەدەنی پانێڵ رێکبخات وتیایدا باس لەسەر گرنگی ئافرەت لە نێو کومەڵگادا بکرێت ودەست نیشانی ئەو خاڵانە بکرێت کە چۆن دەبێت لە نێو خێزانەوە پاڵپشتی کچەکانیان بن، راگەیاندن بەئەرکی خۆی هەستێت و میوانداری پسپۆرەکانی توێژەری کۆمەڵایەتی و پسپۆرانی دەروونی و پارێزەرەکان بکرێت تاکو لە روی دەرونی وکۆمەڵگە و یاساوە باس لە مافەکانی ئافرەت بکرێت .
دەبێ یاسا سزای ئەو کەسانە بدات کە دەبنە هۆی ئەوەی کە ئافرەتێک پەنای بۆ خۆکوشتن بردوه، تیمەکانی پۆلیسی سەردانی ئەو خێزانە بکات کە خاوەن کێشەن و دەستنیشانی کێشەکانیان بکرێت وهەر لە بنەماوە بۆیان چارەسەر بکرێت وپاڵپشتی ئەو کچ وئافرەتانە بن کە لە رێگای خێزان و دەرەوەی خێزان تووشی دژایەتی دەبن .
هه روه ها رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوی مافی
ئافره تان و ژنان دەست لە دەست بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ئافره تانەی کە روویان تێدەکەن وپشتیوانیان بن لە روودانی هەرکێشەو گرفتێك.

ھەواڵی زیاتر