هاودەنگ فاروق
پێکهاتە ئایینی و نه ته وهییه کانی کوردســـتان، به شـــێکی گرنگ و دانەبڕاویی له مێژینه ی کوردستانن. هه زاران ساڵه لەسەر ئەم خاکە دەژین، به ها و کولتوور و بنه ما ئایینی و شوێنگه ی جوگرافی و شوێنەواری مێژوویی دێرینیان له هه رێمی کوردستاندا پارێزراوە. لـــە ڕوانگەی پارتیەوە، ئازاديى ئايينى و فرەئاینزایی و نەتەوەیی، هـــەروا لێبورده يى و پێكه وه ژيان و يه كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته كان، ناسنامه و كولتوورێكى دێرينى كوردستانه، پێویستە به هه موو شێوه يه ك پارێزگاریی لێ بکرێت.
ئەو حزبانەی بەردەوام خەڵكیان لێ دوور دەكەوێتەوە وكورسییەكانیان كەم دەكات، دەیانەوێت تۆڵەی خۆیان لە كورسیی كۆتای پێكهاتەكان و ناوبانگی هەرێمی كوردســـتان و سیستەمی دیموكراســـیی هەرێمەكە بكەنەوە. حزبە دۆڕاوەکان گوێ نادەن بەوەی تێكدانی ئەو سیستەمە چەندە كاریگەریی خراپ لەسەر پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەهەرێمی كوردستان دادەنێت.
هەروەک قەت بیریش لەوە ناكەنەوە كە تێكدانی ئەو سیستەمە چۆن ناوبانگی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە ناشیرین دەکات و، دۆستەكانمان ئیحـــراج دەكات. تەنیا لە پێناو زیانگەیاندن بەپارتی دیموكراتی كوردســـتان، ئامادەن تاكو تەوقە ســـەری كـــورد ببەن بە قوڕدا. لەلایەكی دیكەشـــەوە، ئەوان كە داوای گۆڕینی و لابردنی ئەو سیســـتەمە دەكەن، هیچ بەدیلێكیان پێ نییە و، پێمان ناڵێن كە پێویســـتە بەشـــداری پێكهاتەكان لە پارلەمان چۆن بێت؟ ئەوان تەنیا دەیانەوێت تێكی بدەن بێ ئەوەی چارەســـەریان پێ بێت. بێ گوێدانە ئاســـەوارەكانی ئەو تێكدانە، بۆیە پرسیارە هەرە گرنگ و سیاسییەكە لەو حزبانە ئەوەیە: ئایا باشترنییە لەبری تێكدانی سیستەمێكی سەقامگیری پێكەوەژیان و شەرمەزاركردنی كورد، هەوڵ بدەن پێكهاتەكان بە بیروڕاكانی خۆتان قایل بكەن؟ ئاخر ئێوە كە ئەوان تۆمەتبار دەكەن بەوەی هاوپەیمانی پارتین، هەرگیز لەخۆتان پرسیوە بۆچی پێکهاتەکان نابنە هاوپەیمانی ئێوە؟
هەنـــدێ حزبی بەرچاوتەنگ، ئەم پرســـە پێش خولەکانی هەڵبژاردن دەجووڵێنن و داوای گۆڕینی فۆڕمی بەشـــداریی پێکهاتەکان دەکەن، کورســـیی پێكهاتهكان بۆته گرێیەکی دەروونی بۆیان و، وەک منەت و ســـەدەقە بە چاویاندا دەدەنەوە، حسابی کەمینە و ژمارەی کورسییان لەگەڵدا دەکەن و، ســـیناریۆی جیاوازیش دادەڕێژن بۆ كه مكردنه وه ی به شـــی توركمان و كلدان و ســـریانی ئاشووری، كه نه ته وه ی ره سه نی هەرێمی کوردستانن.
لەحاڵێكدا ئەگەر ئەوان دەخوازن براوەی هەڵبژاردنەكان بن، هیچ پێویســـتیان بەوە نییە پەنا ببەنە بەر ئەو گێرەشـــێوێنیانە. ئەوان تەنیا لەگەڵ لایەنگر و ئەندامەكانی خۆیان ڕووڕاســـت بن و، خزمەتی خەڵكی كوردســـتان بكەن، دەنگی پێویست دەهێننەوە و نە پێویستیان بەوە دەبێ دوژمنایەتیی پارتی بكەن و نە دوژمنایەتیی پێكهاتەكان.