عێراق لەنێوان قەیرانی متمانەو گرێ كوێرەی رێككەوتندا

د.نەزاکەت حوسێن

بەردەوام دیدار و بۆچون و پێشنیارەکان و دەست پێشخەریەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئایندەی عێراق وهەڵبژاردنی سەرکۆمارو سەرۆکوەزیران ئەوەمان پێ دەڵێن کە رێگاکان هەموویان بەرەوبنبەست دەچن و رێگاکان ئەوسەریان داخراوەو، گرێکە بەردەوام تونددەبێتەوە.چونکە هەرلایەکە بەئاراستەی خۆی رایدەکێشێت لەولاشەوە هەر وڵاتێک بەناوی پاراستنی ئاسایشی خۆی بەئاراستەیەک رایدەکێسێت، ئەم گرێ توندکردنەوە قۆڵ بادانە،بەشێکی زۆری هی ئەوەنیە هەڵبژاردنی ئەم جارە نەخشەی شتەکانی گۆڕی و هاوپەیمانیەتەکانی ئەم جارە لەریتمی کلاسیکی جاران لایداوەو ئایدیا بۆپێکهێنانی حکوومەت لەسەر خەیاڵ ونەریتەکەی پێشوو نیەو داواناکرێت. لەهەرکوێیەوە لێکی دەدەیتەوە ئەوەی باس دەکرێت هیچ کام لە دەستپێشخەری ئەم بەرەیان ئەوبەرەی تر پێی رازی نیە،ئەم لا دەست پێشخەری ئۆپۆزسیۆن دەکات ئەولا رەتی دەکاتەوە،ئەولا دەستپێشخەری حکوومەتی تەوافوقی دەکات، ئەولا رەتی دەکاتەوە،ئەملا پێشنیاریحکوومەتی ‘گواری ‘ دەکات ئەولا رەتی دەکاتەوە،ئەملا کاندێدێک پێشنیار دەکات ئەولا رەتی دەکاتەوە،تا دەگاتە ئەوەی هەموو ئەگەرەکان چ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان،یان ئەنجام دانەوەی هەڵبژاردنیان زۆربەی دەست پێشخەری و پێشنیارەکان هیج لا بەهی ئەویتر رازی نیە، ‘سێیەکی پەکخەریش’ بابوەستێت کە چەکە بەدەستی هەردوولا،حکوومەتی کاربەڕێکەریش هەرسەرکەوتونابێت، چونکە سێیەکی پەکخەر دەتوانێت لەپەرلەمان کاری خۆی بکات بۆ هەرشتێ بەدڵی لایەکیان نەبوو.ئەوەی ئەمڕۆ گەیاندوینیەتە ئەم پچڕان و بنبەستە، نەمانی متمانەیە لەنێوان هەموو لایەنەکان لەماوەی هەموو حوکمڕانیەکانی پێشوو، نەک ئەوەی کە سەرۆک وەزیران هی کام لای شێعەبێت باسەکە باسی ئەوەیە ئەودووبەرە شیعەیە متمانەیان بەیەک نیە،کە ئەوسەرۆک وەزیرانە ئەوەبکات هەردوولادەیانەوێت،سەرکۆمار بەهەمان شێوە. متمانە نەماوە لەنێوان هەردوو بەرە کوردیەکە کە ئەوسەرکۆمارە ئەوەبکات هەردووکیان بۆ کورد بەدڵیانە،نەمانی متمانەڕەگی کێشەکانە،تەنانەت ئەگەر حکوومەت تەوافوقی بێتیان زۆرینە،زۆرینەی براوە بێتیان زۆرینەی مەزهەبی،هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێت ئەگەر ئەومتمانەیە دروست نەبێتەوە. دەبێت لە دەرەوەی چوارچێوەناسیۆنالیستی کوردی، سوننی و شیعی چەترێک کۆمان کاتەوە کە ناسیۆنالیستی عێراقیە، نەبەومانای عێراقچیەتی بکەین، بەڵکو بەومانای رێککەوتن لەسەر پرینسیپەکان و پێوەرەکانی چۆنیەتی پاراستنی ئەم وڵاتە لە’دەست
تێوەردان و پاراستنی سەروەری خاکەکەی و بەگژداچونەوەی تیرۆرزیم و گەندەڵی وکۆتایی هێنان بەوڵاتی میلیشییا ودابین کردنی خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتی،کارکردن بە بنەماکانی پێکەوەژیان و فرەیی و پاراستنی سەروەتی ئەم نیشتمانە لەبەهەدەردان ..هتد’ نەکبەدروشم بەڵکو بە رێککەوتن.وەکچۆن کاتی خۆیڕێک کەوتن کرا هەرکام لەسەرۆکایەتیەکان بۆ کام پێک هاتە بێت و تائێستا پابەندین، ئێستا کاتیڕێککەوتنێکی ترە لەسەرپابەندبوون بە بنەماو پرینسیپ و خاڵەهاوبەشەکان،چونکە ئەمانە دەبێت جارێکی تر لەسەری رێککەوینەوە کۆک بینەوە لەسەری،یەکتر پابەندکەینەوە لەسەری، ئیتر بەدەستورە بە بەڵیننامەی شەرەفە،بە هەر ئیتیفاقیەو رێککەوتنێکە، کەنەتوانن ئەوانەی دەچنە حوکم وپۆست لادەن لێیی. تاکو متمانە دروستبێتەوە لەنێوان لایەنەکان، کە هەریەکەیان مافیەتی پارێزگاری لەناسیۆنالیستی خۆی بکات لەچوارچێوەی ناسیۆنالیستێکی عێراقیدا کەنیشتمانی هەموومانە.تا ئەم متمانەیە دروستنەبێتەوە هەرچی بکەین عێراق لەم نوقم بوون و وێران بوونە رزگارناکات.کە ئەم متمانەیە دروستبویەوە پابەندی هەبوو رەنگە ئاسان هەموو رێککەوتنەکانی تر بکرێت. هیچ کام لە حکوومەتەکانی پێشووتر بۆ نەیانتوانی ئەمانە بپاریزێن،چونکە متمانە نەبوو رێککەوتن نەبوو،پابەندکردن نەبوو،بێ ئاگادارییەکتر ولایەنەکانی تر زۆرشتیان
کردووە کەئەم متمانەیەیەی لێڵ کردووە،شتەکان شەفاف نەبوون،پشتبەستن بە هاوکاریە دەرەکیەکان بەشاراوەیی کراوە، دروست کردن و پشتیوانی میلیشیاکان بە شاراوەیی کراوە، بەهەدەردانی سامانی وڵات بەشی زۆری بەشاراوەیی کراوە،پشت بەستن بەدەستی دەرەکی بەشاراوەیی کراوە،کار بۆ ناسیۆنالیستی مەزهەبی و نەتەوەیی کراوە نەک نیشتمانی عێراقی،ئەمانە متمانەیان لەرەگەوە دەرهێناوە لەنێوانیان. نازانن هیچ کام لەو گرفتانە بەتەنها لایەنێک ناکرێت،دووربێ داعش سەرهەڵبداتەوە کەسمان ئاگامان لەناسیۆنالیستی نەتەوەیی و مەزهەبی پشک و پۆستمان نامێنێت دەبێت هەمومان هێزیەکخەین دژی،قەیرانێکی تەندروستی وەک پەتای کۆڤید سەرهەڵبدات دەبێت هەمووشت راوەستێنین خەریکی رووبەرووبونەوەی بین، یان سەروەری وڵات بکەوێتە بەرمەترسی و سیادەمان نەمێنێت هیچمان نامێنین. چەند خولەک لەدوووری و رێک نەکەوتنمان بڕوات ئەوەندە خولەک هەل و دەرفەت دەدات بۆ سەرهەڵدانەوەی هەریەکە لەوکێشانە، ئەوەندە خولەک دوادەکەوین لەخزمەت کردنی هاووڵاتی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و قەیرانەسیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی وڵات. بۆیە گەرانەوەی متمانە و رێککەوتن لەسەر ئەو پێوەرو پرینسیپانەی کە بە فەرامۆشکردن و پارێزگاری نەکردنی هەموومان زەرەرەمەند دەبین چارەسەرە، وەدەرگاکان دەکرێنەوە. ئەوکاتە حکوومەت چۆن دروست بێت پابەندیەکی هەیە کەناتوانێت هەمووشی نەپاریزێت دەتوانێت بەشی زۆری بپارێزێت،واتەیەکترپابەندکەین بەوەی کەدەمانەوێت وابێت و چاودێری بۆ دانێین و هاوبەشی بدۆزینەوە لەسەر شتە گشتی و هاوبەشەکان. ئەوکات پێکهێنانی حکوومەت و سەرۆکایەتیەکان ئاسانترە باسکردنی.بەبێ بوونی متمانە گرێکوێرەکە بۆماوەیەکیش خاوبێتەوە بەرەوتوندبوونەوەی زیاتر دەروات لەئایندەیەکی نزیکدا، رەنگە خوانەخواستە بەرەو دابڕان و بیرکردنەوە لەچارەسەری تر برۆین، وەک چۆن کابینەکانی پێشووتریەک لەدواییەک هەڵئاوسانی متمانە و گری کوێرەیان بۆ بەرهەم هێناین. رەنگە ئەمەش ئەستەم بێت کەهەندێک بڵێن متمانە چۆن دروست دەکرێتەوە، بەڵام ئەمەبە ئەستەم بگرین بەرەو ئەستەمی خراپترمان دەبات. کردنەوەی گرێکوێرەی متمانە لەپێشەوەی گرێکوێرەی پێکهێنانی حکوومەت نەبێت، بێ دەرەنجام دەمێنینەوە.

ھەواڵی زیاتر