ھەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان

عارف ڕوشدی

بە کورت و کرمانجی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان خواستێکی دیموکراسی، جەماوەری و یاساییە
هەر لایەنێکی سیاسی بە بڕوبیانوی نارەوا ڕێگری لە ئەنجامدانی بکات دیارە باوەڕی بە دیموکراسی و پاپەندبوون بە ماوە یاساییەکانی نییە. بەڵکو بە هۆکارى ناکارابونى لە گوڕەپانى کرداریدا ترسی هەیە لە لەدەستدانی پێگە جەماوەرییەکەی. باشە ئەگەر یاسای هەڵبژاردن و پێکهاتەی کۆمسیۆن پێویستیان بە هەموارکردن هەبووایە، بۆچی پێش دوو ساڵ هەنگاویان بۆ نەدەنا؟ ئایا هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کورسیی پێکهاتە ڕەسەنەکانی کوردستان پێچەوانەی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی نییە ؟ لەسەر چ پێوەرێک داوا بکرێت (٤) لە کورسییەکانیان بخرێنە سەر سنوری پارێزگای سلێمانی بە بوونی خودی نەتەوەکان؟ لە کاتێکدا بوون و قورساییان لە سنوری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆکدا بن ! باشتر وایە دەستبەرداری ئەم بیانووانە ببن و بیر لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بکەنەوە، رێز لە پرۆسەی دیموکراسی و هێمنی وڵات بگرن کە بووە بە ناوونیشانێکی رێزلێگیراوی هەرێمەکەمان. لە جیاتی هەوڵدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، با خەریکی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بن.

ھەواڵی زیاتر