ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

زارا گوتی ئەمەیە ڕێگای ڕاست
زۆر جـــار هەڵوێســـتێك یاخـــۆ پەنـــد و ئامۆژگارییەكی دووربینانە، ئەوەندە ئامانجبەرز و، پڕمانا و، عێزەتمەندە، بە ســـەدان لاپەڕ گۆڤار و کتیـــب و ڕاڤە و لێکۆڵینەوە و قسەکردنیش، بنی نایێت و نابڕێتەوە. دێتە یادم، پارێزەر بـــووم، لە هەفتاکانی چەرخی پێشـــوو، لە کۆنفرانســـی پارێزەرانی عەرەب لە بەغدا، بەشـــدار بووم؛ هەندێک لە بەشدارانی کۆنفراسەکە، کوردی ڕۆژئاوا (سووریا) بوون. بە گوێرەی پڕۆگرامی کۆنفرانسەکە دەبایە بچینە هەولێر. لە ڕێگای مووســـڵ بەرەو هەولێردا، دیار بوو، کوردەکانی ڕۆژاوا، چاویـــان بـــە شـــاخەکانەوە نووســـابوو، لێیان نەدەکردەوە، وەکـــو بیانەوێ بە چاوی خۆیان ببینن چی هەیە و چ دەقەومێ لەو شـــاخانە؟ ئاشقی دەنگوباسیان بوون، منیش هەر ئەوەندەم پێ کرا بڵێم: بەڵێ لەو شاخانە هەنە و زۆریشن. یەکێک لەوانەی لە تەنیشت منەوە بوو، وتـــی: (الحیاە وقفە عز) واتە ژیان، هەر هەڵوێســـتێکی شـــەریفانەیە. دیار بوو مەبەستی لە مانای ئەم ڕەستەیە قەتیـــس نەدەبوو لە مانای ئەو ســـێ وشـــەیەدا؛ بەڵکو ئەگەر لـــە دەمیا ئاو نەبایە دەیگـــۆت: ژیانی مرۆڤایەتی و پڕ لە حورمەت و کامەرانی و شـــەرەفمەندی، تەنیا لە سەربەخۆیی و ئازادی و سەروەری و دوور لە ژێردەستیدا بەرجەستە دەبێت. هەروەها دەیگۆت بریتیە لە جیهانێکی پڕ لە بەهای مرۆڤایەتی و مەردایەتی، واتە دەیانویســـت بڵێین: لەوێندەرێیە ژیانی سەربەرزانە (الحیاة وقفة عز). دیـــارە و حاشـــاهەڵنەگرە، کە مللەتی کـــورد لە هەموو لایەكـــەوە مافی لێ خـــوراوە و لە مافـــی تایبەتی خۆی بێبـــەش کراوە؛ جگە لە مافە سروشـــتیەکانی ئادەمیزاد؛ بۆیە زیاتر لە مللەتانی تر هەست بە سیمبولی هەڵوێستی فـــداکاری، هەناوهەژێن دەکات، وەکو ئەو هەڵوێســـتە پڕ مەردایەتییەی زارا محەمەدئەمین مەهابادی کە خۆی کردە قوربانی فێرکردنی زمانـــی کوردی. زمانی دایك و باوك. ئەرێ، پۆپۆلیســـتەکان شـــەرم لە لەیلا قاسم و زارا خان ناکەن

ھەواڵی زیاتر