پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

كێ زمانی پۆخڵی داھێناو وەبەرھێنانی سیاسیی لەسەر كرد؟

هاودەنگ‌فاروق

خەڵکـــی هۆشـــیار دەزانێ، کێ ســـەرچاوەی داهێنانی ئەدەبیاتی زبر و جنێوی نـــاو میدیا و کایەی سیاســـیی کوردییە، ئەوە یەکێتی بوو، گەرای چاند و مێشـــکی نەوە دوای نەوەی پێ وێران کرد، ئەو زمانە هەراش و پۆخڵەی کە ئێســـتاش سۆشـــیالمیدیای کوردیی تەنیوە و هەموومان بە دەســـتیەوە گرفتارین، له فه له كی یەکێتیدا دەخولێتەوە و بۆتە مەدرەســـەیەکی نامۆ، ناوبانگی فەرهەنگی پاکی
کوردیی ناشیرین کردووە.
لاقەكردنـــی فەزای نووســـین و ڕاگەیانـــدن، ئەتككردنی ئەدەب و زمان، لەو ڕۆژگارانەوە دەســـت پێدەكـــەن كە لە قوتابخانەكەی شەســـتەکانی باڵی مەكتەبی سیاســـییەوە، کایەی سیاســـیی كورد جنێوباران دەكرێت.
ئینجا ئەم كەلەپوور و فەرهەنگە نامۆیە، جیلێک بە جیلی دوای خۆی دەســـپێرێت، گەشـــەی پێ دەدرێـــت و، دەبێتە قوتابخانەیەك كە هەمـــوو ڕوكنەكانی هەیە و، دەكرێت پێی بگوترێت “مەنهەجی مەدرەســـەی جنێودان”. بەپێی شـــەریعەتی ئەم مەنهەجە بێت، كام نووســـەر جنێودەرتر بێت، كام میدیـــاكار دەمپیـــس و زمانهەراش تربێت، نـــاوی قەبە و زلی بۆ دادەتاشـــرێت و، دەكرێتە فیگەر و
دەرخواردی كۆمەڵگە دەدرێت.
جنێـــودان بە هەموو پیرۆزییەكان، ســـڕینەوەی ئینتیما و، ئەتككردنی ســـیمبۆلەكان، لەناو زمانی میدیایی و ئەدەبیاتی یەکێتیدا، پانتایی هەرەگەورەی هەیە.
كۆپیكردنەوەی وشەڕەش و بێ ئەرزشەكان، ڕستەی خاڵی لە مەعریفە و سیخناخ بە ڕق، بەرهەمی فكـــر و دەزگای ڕۆشـــنبیری و میدیـــاكان و ئەكادیمیاكانی بەرهەمهێنانی ڕقن، بە سپۆنســـەرایەتیی یەکێتـــی، وەرن بە قەڵەم و دەفتەر و داتا بژمێرین، كێ جنێوی داهێنا؟ كێ وەبەرهێنانی سیاســـیی لەسەر جنێونامە كرد؟ كێ جنێوی كردە پرۆژە و خەڵكی لەسەر جنێو وسوکایەتی ڕاهێنا؟ ئەوە ئەرز و ئەوەش گەز، ئەوەش خەڵكی كوردستان با حەكەم بن و سەیری ئەرشیفی میدیایی و ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتی سیاسیی دەزگای ڕاگەیاندنی پارتیمان بكەن.