پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە كورتی بە كوردی

هۆشیار سیوەیلی

کلمة حق یراد بها الباطل
ســـوکایەتیکردن بـــە پیرۆزییەکانـــی نەتەوەیەک یـــان ئاین و مەزهەبێک، ســـوکایەتیکردنە بە هەســـت و نەستی هەموو ئەوانـــەی ئەو پیرۆزییانە بە بەشـــێک لە ناســـنامەی خۆیان دەزانن، چونکە ئە پیرۆزییانە بەشێکی گرنگ لە بەهاکانی ئەو نەتەوە و ئاینە پێکدەهێنن. هەر لێرەوە دەتوانین ڕاســـتەخۆ بڵێین ئەو پەرەگرافە کورتەی کەسێکی نادیار و نەناسراو، كە ڕۆژی یەکشـــەمەی ڕابردوو لە فەیسبووکی خۆی نوسیبووی، دەربارەی مەراجیعی شیعە، کارێکی نەشیاوە، سەرۆک بارزانی و حکوومەتـــی هەرێمیش بە تونـــدی دژی ئەو جۆرە ڕەفتارە نەشـــیاوە دوان و هەنگاویان نا. هەرچەندە بەشێک لە گلەیی و گازندەکان و ڕوونکردنـــەوەکان، بە تایبەتی ڕوونکردنەوەی مەکتەبی ئایەتوڵا سیســـتانی، زۆر هاوسەنگ و گونجاو بوون، بەڵام بەشـــێکی زۆری کۆمێنـــت و ڕەفتارەکان بـــە تایبەتی ســـووتاندنی بـــارەگای پارتی لە بەغدا و ســـووتاندنی وێنەی ســـەرۆک بارزانی، بە مەرام و نییەتێکی ڕووت و ڕاستەوخۆی سیاسی ئەنجامدران و نووسینە هەڵەکەی ئەو برادەرەیان تەنیا کـــردە بیانوویەک بـــۆ دەربڕینی ڕق و کینەیەکی سیاســـی و ڕەنگە نەتەوەیـــش بە رامبەر بە پارتی و کورد. بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە کێشەی سیاسی و ململانێی حزبی هەیە لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و هەڵوێستەکانی پارتیش بە دڵی هەندێک لایەن نین و هەر ئەو لایەن یان لایەنەش ئەو دۆخەیان بۆ بەرژەوەندی و ئەجێندای سیاسی خۆیان قۆستەوە. هەڵوێستی تاکە کەسێک بە تایبەتی ئەگەر ئەو کەسە پێگەیەکی سیاســـی و ئیـــداری و کۆمەڵایەتی دیـــاری نەبێت و نوێنەری هیچ لاو لایەنێک نەبێت، ناشـــێ و نابێت لەســـەر هەڵوێستی حیزبێک یان گەلێک حســـاب بکرێت. کاتێکیش کاردانەوەکان بەرامبەر ئەو هەڵوێستە لە وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوەیەکی یاســـایی و مەدەنی دەردەچێت و دەکرێتە کەرەســـەیەک بۆ ئەنجامدانـــی توند و تیـــژی و تەنانەت خوێنڕشـــتنیش، ئەوا وێنەکە ڕوونتر دەبێتەوە دروشـــمی (بەرگری لە پیرۆزییەکان) دەبێتـــە دێوجامەیەک بـــۆ ڕاوی بەرامبەرەکانیان و تێرکردنی ماری ڕق و کینەی ڕەگەزپەرستییان و جێبەجێکردنی ئەجێندا سیاسییەکانیان