ئاگری بێ دووكەڵ

حەمەسەعید حەسەن

گەنجان کـــە ڕاداری داهاتوون و ئەوە هەر ئەوانن دەتوانن کۆدەکانی ئەم دنیا ئاڵۆزە بکەنەوە، کەچی لەناکاو لە جێیەک ئاگری جەنگ هەڵدەگیرسێت و تێیدا دەســـووتێن. ڕۆمان تۆمارێکە ئەوەی تێدا دەنووســـرێت کە مێژوو فەرامۆشی دەکات، ڕۆمان نە گوتاری ڕق بەرهەم دەهێنێت، نە بە هەمان چاو ســـەرنجی خوێنڕێژ و قوربانی دەدات و نە سەنگەر لە پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەگرێت. نەک هەر هیچ (حیکمەت)ێک لە هەڵگیرســـاندنی جەنگدا نییە، بەڵکوو جەنگ گەورەترین (حەماقەت)ی مرۆڤایەتییە. کە جەنگ هەڵدەگیرســـێت، ســـەدان هەزار شرۆڤەکار و چاودێری سیاســـی لەبارەیەوە دەنووسن، بەڵام نە تەمەنی نووســـینەکانیان لە هەفتەیەک زیاتر بڕ دەکات و نە هیچ پێشبینییەکیشـــیان
بەدی دێت.
تۆلســـتۆی (1828 – 1910) کە ڕۆمانی (شـــەڕ و ئاشـــتی)ی دەنووســـێت، تێیدا کرۆکی ئینســـان دەداتە بـــەر ڕووناکی، (ڕیمارک)یش لـــە ڕۆمانی (لە بـــەرەی خۆرئاوا هەموو شـــتێک هێمنە)دا پێمان دەڵێت: لە جەنگدا ئینســـان تووشـــی جـــۆرە نامۆبوونێک دەبێت کە هاتنی مەرگ بە چارەســـەر دەزانێت. هەمەنگوای کە ڕۆمانێک دەربارەی شـــەڕی ناوخۆی ئیســـپانیا دەنووسێت، لە بارەیەوە دەڵێت: “لێم مەپرسە (زەنگەکان بۆ کێ لێ دەدرێن؟) ئاخر بۆ تۆ لێ دەدرێن، چونکە من بۆ مرۆڤایەتی دەنووسم و مەرگی هەموو کەسێک لێم کەم دەکاتـــەوە.” دەڵین جەنگیزخان لەبارەی جەنگەوە گوتوویەتی: “قەلاچۆکردنی
شکستخواردووان پێویستە، بۆ ئەوەی سەرکەوتووان بە ئارامی بخەون.”
تۆلستۆی لە (شەڕ و ئاشتی)دا بە کۆمەکی خەیاڵ، باسی ڕووسیای سەرەتای ســـەدەی نۆزدەیەم دەکات، ئەو ســـەروەختەی کە ناپلیۆن پەلاماری ڕووســـیا دەدات. ئەوســـا ئەلێکســـەندەری یەکەم حوکمڕان دەبێت، هەرچەندە ناپلیۆن مۆســـکۆ دەگرێت، بەڵام ڕووســـیا خۆی بە دەســـتەوە نـــادات و ناپلیۆن بە تێکشکاوی دەکشێتەوە. نیو سەدەیەک بەســـەر پەلامارەکەی ناپلیۆندا تێپەڕ دەبێت، ئەوسا تۆلستۆی دەست بە نووسینی شەڕ و ئاشتی دەکات، بەڵام بەر لە نووسین، نزیکەی هەر چی بە ڕووسی و فەرەنسایی دەربارەی ئەو (شەڕ)ە نووسرابوو، هەمووی دەخوێنێتەوە. چونکە تولستۆی لە شەڕ و ئاشتیدا، بەدەم نووســـینی ڕۆمانەکەوە گەلێک باس و بابەتی دیکەی ورووژاندووە، خۆی ددانی بەوەدا ناوە کە ڕۆمانی (ئاننا کارنینا) لە ڕووی هونەرییەوە لە شـــەڕ و ئاشتی
باڵاترە، ڕاستیشی بۆ چووە.
ئەگەر مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، وەک چۆن ناپلیۆن مۆسکۆیشـــی گرت و ســـەرکەوتنی بە دەســـت نەهێنا، هەر وایش پووتین با خارکۆڤ یان تەنانەت (کێیڤ)یش بگرێت، لە کۆتاییدا بە تێکشکاوی دەکشێتەوە.
(*) الأد

ھەواڵی زیاتر