لە ھێلینەوە

نەسرین حەسەن

  • تەندروستی ئافرەت یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی تەندروستی کۆمەڵگا لە بەرئەوەی رۆڵی ئافرەت لە خێزاندا بە جۆرێکە کە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لە بەهێز کردنی خێزان و تەنانەت کاریگەری راستەوخۆی لە تەندروستی کۆمەلگە هەیە، خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئافرەت پێویستە گرنگی بە تەندروستی خۆی بدات، چونکە تەندروستی ئافرەت بە تەندروستی کۆمەڵگەوە گرێدراوە.
  • لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کەگۆشەگیری کۆمەڵایەتی و تەنیایی لە ئافرەتە بە تەمەنەکان کاریگەری راستەوخۆی لە توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار هەیە، ئەو لێکۆڵینەوە لەماوی ۸ ساڵ و لە سەر نزیکەی٥۸ هەزار ئافرەت ئەنجامدرا کە هەندێک لەو ئافرەتانە پێشینەی ئەو نەخۆشیانەیان نەبووە و دواتر تووشی ئەو نەخۆشیە بوون .
    “جان بلیتر” ئەندامی ئەو گرووپە لێکۆلەرەوە دەڵێ گۆشەگیری کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە نێو کەسانی بەتەمەن هەیە کەواتا ئەوە بەرچاوروونیەکی باشە بۆ ئەوەی زووتر دەستنیشانی ئەوکەسانە بکەین و یارمەتیان بدەین بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشیە نەبن.
  • گروپی تالیبان لەوڵاتی ئەفغانستان بڕیاریدا کەئەو کچانەی لە سەرووی پۆلی ٦ سەرەتاییدا دەخوێنن رێگایان پێنادرێت درێژە بە خوێندن بدەن و بچنە قوتابخانە ئەو بڕیارە ئەو کاتەی جێبەجێ کرا کە کچەکان بۆ خوێندنی وانەکانیان روویان لە قوتابخانە کرد و دواتر رێگایان لێگیرا بۆ چوونە ژوورەوەیان بۆ قوتابخانە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو و کچەکان ناچار بوون بە گریانەوە قوتابخانە جێ بێڵن.
  • لە نوێترین راپۆرتی “یورواستات”بەڕێوەبەرایەتی ئاماری و ئەژماری یەکێتی ئەوروپا بڵاوی کردەوە کە ئافرەتانی ئەوروپی پشکی زیاتریان لە پیاوان بەر دەکەوێت لە بواری پاراستنی ژینگە، بە پێی ئەو راپۆرتە پشکی ئافرەتان لە ٥٠.٥% و پشکی پیاوان لە ٤۹.٠۷ %. هەروەها بە وتەی ئەو ناوەندە ئەوروپیە ئافرەتان پشکی زیاتریان لە خۆگونجاندن لە گەڵ پاراستنی ژینگە و سەرکردایەتی جوڵانەوەی سەوز هەیە
ھەواڵی زیاتر