ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

ئازادی لە بڕوای ئایین (حریة الاعتقاد)
تەنیا (عەقڵە) كە ئادەمیزاد لـــە هەموو بوونەوەرەكانی دیكە، جودا دەكاتەوە، بە مانای زانین و هوشـــیاری و ژیری و توانای هەلهێنجانـــی زانراوێك لە چەند زانیـــاری تردا دێت. لە ئاکامی ئـــەو تایبەتمەندییەی هەیەتی ئازادە لە ویســـت و حەزی خۆی و توانای هەڵبژاردنی هەیە و لە هەڵوێســـتەکانی بەرپرســـیارە، جـــا چاکە بن یان بەدكردار بن. ئـــەو ئازادییەی مرۆڤ ڕەهایە بـــە جۆرێك كە لە پێرۆزترین هەڵوێســـت، وەکوو باوەڕبوون بە خودا، لە دەستی نەدایە؛ خودا دەفەرمووی ( فمن شاء فلیؤمن و من شـــاء فلیکفر) هەموو مرۆڤێك بـــۆی هەیە باوەڕ بە خودا بـــکات یان نەیکات. بەلگەی تر لە ســـەر ئـــازادی دینی گەلێ زۆرە، گەواهـــی ئەوەن کە خودای پـــەروەردگار، ڕێزی هەیە بۆ ئـــازادی ئادەمیزاد هەتا لە بـــواری باوەڕ و ئیمان، قەت و قەت ناچـــاری نەکردووە ئیمان بێنی ( لا اکراه فی الدین). ئیمان کە قەناعەتێکی وجدانییە ناچـــاری لە گەڵدا ناگونجێ. لەو بوارەدا شاعری ناسراوی هیندی، تاگوور، دەڵێت: من کورنوش بۆ خودا دەبـــەم؛ چونکە منی ناچار نەکردووە لە ســـەر باوەڕ پێکردنی. دەیـــەوێ بڵێت ئەو ڕێز لێنانە لە ئازادی من گەورەی خودایەتی
پیشان دەدات. ئەم ڕاســـتییە بنەڕەتییە، بۆ ئەو پەیوەندییە کراوەی ئیسلامی ڕاســـتەقینە، لە گەل ئەوانەی دینەکی تریان هەیە. ســـیرەتی پێغەمبـــەری روونی کردووتەوە کە رازی بووە دینەکانی تر نوێژ و شـــەعائری خۆیان بکەن و فەرموویەتی لێیان گەڕێن خۆیان و ئایینەکەیـــان، ئەوانیش وەکوو ئێمە، ئەوەی مافی ئێمەیە مافی ئەوانیشـــە، ئەوەی بۆ ئێمە نابیت بۆ ئەوانیش نابیت. پێاوانی دینەکان تەواوی ڕێزیان لێدەگیرێ. میژوو نووســـەکان دەگێرنەوە، گەورەی مەجووسەکان (یةزدان بخت) لە زەمانـــی خەلیفە مأمون، دێتە بەغدا، زانایانی کەلامی ئیســـلامی لە گەلیدا دەکەونە مشت و مڕ و(مناظرة) لە دوواییدا بەزاندیان. خەلیفە داوای لێدەکات موسلمان بێت، بەڵام نەیویست و ووتی: جەنابی (امیر المؤمنین)، ئامۆژگارییەکەت دەبیسترێ؛ بـــەڵام جەنابتان لەوانە نییە خەلق ناچار بکات لە ئایینی خۆی
واز بینی. خەلیفە وازی لێ هینا چونکە لە ئاییندا ناچاری نییە

ھەواڵی زیاتر