بەرپرسیاریەتی و ئاستی ڕۆشنبیریی تاك بەرامبەر بە ژینگە

هـــه ژار ئەنوەر سوورچـی*

رۆشــــنبیری بـەردی بناغـەیە لە گەشەکـردن ولـــە گـۆڕان بـۆ بەرزتـر و دروســــتر لە رەفـتار و لە هەڵســـوکەوتەکانی مـرۆڤ و بنیاتنانەوەی شارســـتانیەت و پارێزگاریکـــردن لە کولتوور و فەرهەنگ و ژینگەی وڵات؛ چەمکی رۆشـنبیری بە واتـا گـشـــتییەکەی ئەمـەیە: “کە لە هـەموو شتـێکـدا، شتـێکی لـێ بزانیت و لەیەک شتیشدا زۆری لێ بزانیت” چەمکی بەرپرسیارێتی، هەستكردنی تاكەكانی
كۆمەڵگەیە بـــە بەرپرســـیارێتیان بەرامبەر بە خۆیان و دەوروبەر و كۆمەڵگەكەیان، پرسێكی مرۆیـــی و ســـایكۆلۆژی خودیـــە و بنەمایەكی كۆمەڵایەتی و ژیانییە، چونكە بە بێ ئەو هەستە ژیان مانایەکی نابێـــت، ئیتر رەفتاری هاوكاری و هەماهەنگـــی و بەدەمەوەهاتنـــی مرۆڤەكان وون دەبێـــت، خۆپەرســـتی و هەربۆخۆیـــی و بەرژەوەنـــدی تایبەت دەبێتـــە نەریت و بەهێز تیایدا باڵادەس و بێهێزیش بەشـــخوراو دەبێت، هەروەهـــا هەســـتكردن بـــە بەرپرســـیارێتی
پابەندبوونـــی مرۆڤ بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و یاســـاو داب و بنەما مرۆیـــی و ئاینییەكانی كۆمەڵگا تۆختـــر دەكاتەوە، وەها ئاراســـتەت دەكات كەلەگەڵ كۆمەڵ و خەڵك بی و لەخەمی كۆمەڵگاو بەرژەوەندی گشتی و مانەوەیدا بیت. لێرەوە پرســـێك دێتە ئاراوە ئایا بەرپرسیارێتی و ئاســـتی ڕۆشنبیری تاکی کورد لە چ ئاستێكه ؟ کـــێ کەمتەرخەمـــە لە نەبوونی هۆشـــیاری تاکی کورد؟ بۆچی ژینگەی کوردســـتان وەکو پێویســـت پاک و خاوێن نییە؟ بـــەرەو مانگی ئـــادار و نەورۆز دەچین خەڵک بە لێشـــاو ڕوو لـــە دەرەوەی ماڵـــەکان دەکەن بۆ گەشـــت و ســـەیران و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن، بەڵام بەداخەوە بۆچی دوایی بەجێهێشتنی شوێنەکە پاشماوەیەکی زۆر لەدوایی خۆیان بە جێدەهێڵن و پابەنـــد نابـــن بە پاک ڕاگرتنی شـــوێنهكه و ژینگە، دەپرســـین بۆچی ڕێکخراوە ژینگەیی و لایەنە پەیوەندیـــدارەکان و تێکڕای دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە هەموو جۆرەکانیەوە کار لەســـەر بەرپرســـیارێتی و ڕۆشنبیری تاکی کورد ناکەن بەرامبەر بە ژینگە و کایەکانی تر؟ لێرەدا ئەرك و بەرپرســـیاریەتی تاک بەرامبەر بەو ژینگە و کەشەی تێدا دەژیت دەردەکەوێت، پاک ڕاگرتن و پیســـنەکردنی بەهەرهۆیـــەک لەهۆکارەکانی پیســـبوونی ژینگە، هـــەر لە فڕێدانـــی زبڵ و خاشاک تا ســـوتان و برێنی دارودرخت و زیاد لەڕادە و بە شێوەیەکی ناڕێکوپێک کەببێتە هۆی پیســـبوونی ژینگە، لەولاتر ئەرکی حكوومەت و کارئاســـانی بۆ هاوولاتیان و تاکی کۆمەلگە لە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بكات، چارەسەری ئەمەش بە پلەی یەکـــەم لای تاکی کۆمەڵگەیە، کە هاووڵاتیان و خەڵكی كوردســـتان خۆیەتی، کە هەریەکەیان لای خۆیەوە هەســـتی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ژینگەی خۆی وپـــاک ڕاگرتنی و لەولاتریش جێبەجێ کردنی یاسای خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لەلایەن حكوومەت و لایەنی بەرپرس و کارئاسانی کردن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پابەند بن بـــە ژینگە پارێزی…هتد هەر وەک چۆن نەریتە کۆمەڵایەتیـــەکان دەبن بەپێناســـە بۆ کۆمەل و گەڵێـــک، پاک و خاوێنـــی و ژینگە پارێزیش هاوشـــێوەی نەرێتێکە و کـــە بوونی و گرینگی پێدان و پابەندبوون پێوە ئاســـتی ڕۆشـــنبیری گەل بەگشـــتی و تاک بەتایبـــەت دەردەخات، وەک پێناســـەیک بـــۆی، وه ههمـــوو ئایینـــه ئاســـمانییهكانیش بهتایبـــهت ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرینگی و بایهخی تهواو ئهدات بهلایهنی پاك و خاوێنی مرۆیـــی و ژینگهیی، هەرکاتێک تاکێک ئەرکی خۆی وەک هاوولاتييةک بەرامبەر بـــە ژینگـــەی خـــۆی جێبەجێ کـــرد و خۆی بەرپرســـیار زانی بەرامبەر بـــە پاک و خاوێنی ژینگەکەی، ئەوە مەرج نییە خوێندەوار بێت یان خاوەن بڕوانامە و پلەو و پایەی بەرز بێت، ئەوا ئەو تاکە خاوەنی بەرزترین ئاســـتی ڕۆشنبیری و ژیرییە لەنـــاو کۆمەلگەی خۆیدا، لە کۆتاییدا دەڵێم ژینگه گشـــتییه و هی ههمووانه ههربۆیه ئەرکێکـــی مرۆیـــی و ڕەوشـــتییە ژینگە پاک ڕابگرین، تەندروستبوونی مرۆڤەکان پەیوەستە بە پاکڕاگرتن و تەندروستبوونی ژینگە

ھەواڵی زیاتر