بە كورتی بە كوردی


هۆشیار سیوەیلی

ڕۆژانی ١٣ و ١٦ ئازار
ئەمـــڕۆ 34 ســـاڵ بەســـەر کارەســـاتی کیمیابارانـــی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کارەســـاتێک کە برین و ســـۆیەکی قووڵ و پڕ ئازاری خستە دەروون و جەستەی ئەم نەتەوەیەوە و ساڕێژبوونی تەنیا بە دامەزراندنی دەوڵەت دەکرێت. ئەو جێنۆسایدەی لە ساڵی 1988دا دەرهـــەق بە کورد کرا، دژمنێکی خوێنمژ و سەرســـەخت کردی و کاری لـــەم جـــۆرەش تەنیا لە دژمنێکی کوردکوژی وەک ســـەدام حوسێن دەوەشێتەوە. پاساوی ئەو دژمنەش بۆ قەڵاچۆکردنی کورد ئەوە بـــوو گوایە ئێمە هاوکاریی کۆمارە ئیســـلامییەکەی ئێرانمان
کردووە دژی ئەوان.
ئـــەوەی جێگـــەی داخە ئەوەیە کـــە 34 ســـاڵ دوای کیمیابارانی هەڵەبجە، هەمان ئەو دۆســـتەی! کە بە هۆی دۆســـتایەتییەکەیەوە غازی خەردەل و ســـیاناید کرایە قوڕگی هەزاران منداڵمان، لە بری ئەوەی بێت لە گەڵ خەڵکی هەڵەبجە یادی ئەو رۆژە رەشە بکەنەوە و هاوبەشـــمان بن لە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی هەڵەبجەدا، دێن و 12 موشـــەکی بالیســـتیک دەگرنە پایتەختەکەمان و هەڕەشەی لەناوبردنمان لێ دەکەن و پاساوەکەشـــیان هەمان ئەو پاساوانەن رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق دژی شۆڕشی کورد بەکاریان دەهێنا کە بریتی بوو لەوەی کوردســـتان بۆتە ئیســـرائیلی دوەم. هەر ئەو (ئیســـرائیلی دوەم!)ە بوو کە بە درێژایی جەنگی ئێران و عێراق و ســـەنگەری پیشەوەی دژایەتی ڕژێمی بەعس بوو، بنکەی پتەو و خۆڕاگری هێزەکانی ئۆپۆزســـیۆنی عێراقی و لە ناویشیاندا
هی شیعەکان بوو.
بەرپرســـانی کۆماری ئیسلامی باشتر لە خەڵکی تر دەزانن کە ئەم تۆمەتانە ڕاســـت نین و هەرێمی کوردســـتان هیچ بەرژەوەندییەکی لـــە گرێدانی لە دۆســـتایەتی و نزیکیدا نییە لەگەڵ ئیســـرائیل و ئیسرائیلیش جێگە و بنکەی باشتری هەیە بۆ چاودێریکردنی ئێران و تەکنەلۆجیای ئەمڕۆش کارێکی وای کردوە کە گرنگیی جوگرافی و بوونـــی فیزیکی لە نزیک ئامانجەوە وەک جاران ئەو پێویســـتی و گرنگییـــەی نەمـــاوە و کار و چالاکی ســـیخوڕی و تێکدەرانە و کۆکردنـــەوەی زانیاریی ئەمنی لە ڕێگەی ســـایبەر و بێفڕۆکەوان و
تەنانەت ئامرازی وردتر و پێشکەوتووتر لەوانەیش دەکرێت

ھەواڵی زیاتر