چاودێرێك
ئەو دەســـتە بە ئانقەستەی پارەی بانک و داهاتی گومرگەکانی سنووری سلێمانیی لە خەڵک و حکوومەت شاردۆتەوە، دەبێ بزانێ بەر لە هەموو لایەک ئازاری خەڵک و شاری سلێمانی دەدەن و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا وەڵامەكەی وەردەگرنەوە.
خەڵکی تێکۆشـــەر و کوردپەروەری سلێمانی، شایانی خزمەت و ڕێزن، نـــەك بێڕێـــزی و غەرقكردنیان لە خۆڵ و خاشـــاك، هاونیشـــتمانیانی پایتەختی ڕۆشـــنبیری، لەوە هۆشـــیارترن، هێزێک بیەوێت لە یارییەکی ناشـــیرنی سیاسی و فێڵبازانەدا، چەواشـــەیان بکات و دژی حکوومەتی کوردستان هانیان بدات.
بە بارمتەگرتنی خەڵکی شـــارەکە و نەگەڕاندنەوەی پارەی زۆروزەوەندی دەروازە گومرگییەکان و داهاتی گشتیی ئیدارەی سلێمانی بۆ گەنجینەی حکوومەت، گوایە بۆ ئەوەیە فشـــار لەسەر حکوومەت دروست بکەن، تا لـــە هەڵبژاردنی داهاتوودا، قەوانی پێشـــوەختەی دژایەتی حكوومەت و پارتی لێ دەنەوە و سواڵی دەنگی پێ بكەن.
ئاخر خەڵكی ئەو شارە لەوە چاوكراوەترن ئەو خۆڵەیان لە چاو بكرێت. ئەوان دەزانن هۆی نەهامەتییەكانیان لە نێو شارەكەیە و بڕیاربەدەستانی ئەو شارەن كە گاڵتە بە شعوور و هەستی ئەو خەڵكە دەكەن. ئەوانەی ئیدارەدانێکی فاشـــیلیان لە شارەکەدا کردووە، تەنیا بودجەی تەرخانكـــراوی ئاوەدانكردنەوە و گەشـــەپێدانی شارەکەشـــیان بەفیڕۆ نـــەداوە، بگرە وێڕای كاولڕاگرتنی شـــارەكە، لە رێـــی ئیرهابی فکری و میدیای سێبەر و دەنگی پێچوپەناوە، وایان لە مێشكی خەڵكێك ئاخنیوە كە بەڵێ هۆكاری دواكەوتنی سلێمانی، هەولێرە و لە پایتەختەوە پلانی دواخستنی سلێمانی دادەڕێژرێت. لـــە حاڵێكدا ئـــەو پلانە ئاوەدانی و گەشـــەپێدانەی لـــە هەولێرەوە بۆ ســـلێمانی دادەڕێژرا، لە ســـلێمانی بە پیلانی جۆراوجۆر پێشی دەگیرا و هەڵدەوەشـــێنرایەوە. هەر بۆ ئەوەی هەمیشـــە دەسكەلایەكیان هەبێ پەلاماری حكوومەت بدەن، حكوومەتێك كە خۆیان هەمیشـــە بەشـــێك بوون لە جومگە ســـەرەكییەكانی، بەڵام لە خێـــرو بێرەكانیدا، نەک لە بەرپرســـیارێتیدا، بەڵکـــو بـــەردەوام دەوری ئۆپۆزیســـیۆنی دووڕویی لاوەکییان گێڕاوە.
ئیتر كاتی ئەوەیە حكوومەت، بە ڕوونی ئەو یارییە بەتاڵەی بەشـــدارانی خێر وبێر و ئۆپۆزیســـیۆنی بە دزی و فـــزی لەنێو حكوومەتدا بۆ خەڵك ئاشكرا بكات.
خەڵكی شـــارە حەیاتەكە هەقی خۆیانە لە بەرپرسانی سلێمانی بپرسن، ئەرێ تێر نەبوون؟.
تا كەی لە بنەوە دەســـتیان لە هەناوی حكوومەتدا بێ و بەشی خەڵكی شارەكە گل بدەنەوە و بیخۆن و بە خەڵكیش بڵێن هەولێر ناینێرێ. ئەگەر تیشك نەخرێتە سەر ئەو پرسە، زیانی گەورەی بەدوودا دێ. نابـــێ حکوومەت قەبووڵ بکات چیتر پایتەختی ڕۆشـــنبیری لە کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی دوا بکەوێت .
پێویستە بێ پەروا راستییەکانی ئەم مەسەلەیە بۆ خەلک ڕوون بکاتەوە. لەکاتێکدا چەندین پرۆژەی گەشـــەپێدانی ســـلێمانی وەک جادەی سەد مەتری بە بودجەی حکوومەت و فەرمانی ســـەرۆکی حکوومەت جێبەجێ دەکرێن، بۆچی داهاتی خودی سلێمانی بۆ پاککردنەوەی شارەکە خەرج ناکرێت و دەشاردرێتەوە؟ هەقە هاووڵاتییان چاوکراوە بن و تەنها بەراورد بکەن.
کێ کۆســـپ و لەمپەر بۆ پرۆژەکان دروست دەکات؟ ئەسڵەن کێ
شارەکە بەڕێوە دەبات.