شه‌ڕى ئاماژه‌كان
به‌ختیار هه‌مه‌وه‌ندى
ڕاسته مێژووى هێرشى ڕووسیا بۆ سه‌ر وڵاتى ئۆكرانیادهگهڕێتهوه بۆ به‌ره‌به‌یانى 24ی شوبات ئه‌و كاته‌ش ته‌نها چركه ساتى هێرشى سه‌ربازییه‌كه بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له میدییاىجیهانیدا جێگاى تێڕامانه! شتێكى دیكه‌یه و هه‌بوونى ئاماژه‌كانى پێش هه‌ڵگیرساندنى ئه‌م جه‌نگه‌یه كه جێگهىسەرنجه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش ئه‌م ڕێكه‌وته ده‌بینین ماوه‌ى ساڵك ده‌بێت كه جه‌نگێكى هه‌واڵگریى سه‌خت له نێوانڕۆژئاوا و ڕووسیادا ده‌ستى پێ كردووه؛ ئه‌م جه‌نگه‌یش له چوارچێوه‌ى زانیاریى نهێنیدا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رى كێشاوه بۆ زانیارى میدیایى، له‌وانه‌یه ئه‌مه ئامانجدار بێت، بۆ نموونه سه‌رۆك پۆتن ساڵێك پێش ئێستا به به‌رزكردنه‌وه‌ى كارتى سوور به ڕووى ڕۆژئاوادا ده‌ڵێت: (نه‌كه‌ن ڕووسیا بێزار بكه‌ن) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دنه‌دانى ئۆكرانیالهلایهن ناتۆ و ئه‌مه‌ریكاوه، ده‌كرێ بڵێین ده‌رخه‌رى بێزاربوونى ڕووسیایه له نزیك بوونه‌وه‌ى لایه‌نه دژبهرهكانى له سنووره وشكانییه‌كانى.
كاتێك (ولیه‌م بێرنس)ى شاره‌زا و زمانزانى ڕووسى دهكرێتهبهڕێوبهرى هه‌ستیارترین ده‌زگاى هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا (CIA) ، ئاماژه‌یه‌كى دیكه‌یه بۆ هه‌بوونى مه‌ترسیى جه‌نگ، بهپێىزۆربهى سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ولیه‌م بێرنس ماوهیهكپێش ئێستا سه‌رۆك بایدنى له ئه‌گه‌رى هێرشى ڕووسیائاگادار كردۆته‌وه؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانى ڕووسیایىكردووه، ته‌نانه‌ت هاوتا ئهورووپییهكانیشى له‌م مه‌به‌سته ئاگادار كردۆته‌وه. هه‌رله سه‌روبه‌ندى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگه‌كه چه‌ند جارێكئهمهریكا كاتى هێرشه‌كه‌ى بۆ میدییاكان ئاشكرا ده‌كرد به نزیكه‌یی سێ بۆ چوار جار كاته‌كه‌ى نوێ كرده‌وه ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌مه‌ریكا ئاگادارى ته‌واوى وردهكارییهكانبووه.
یه‌كێكى دیكه له ئاماژه‌كانى پێش جه‌نگ، بریتییه له دیداره‌كانى سه‌رۆك پۆتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دوو وڵات، یهكهمیاندیدارى بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كه ته‌واوى سه‌ردانه‌كه به شێوازى پرۆتۆكۆڵى سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه نه‌چوو، هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌وه تاكو كۆنگره ڕۆژنامهوانییهكهیان. به پێىخوێندنهوهى ئاماژه‌كان دووره‌په‌رێزیی سه‌رۆك پۆتن له سهرۆكماكرۆن وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بووه له به‌رانبه‌ر ئاماده‌نه‌بوونى سهرۆكماكرۆن بۆ تێستى كۆرۆنا، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى ته‌نها ئه‌مه نییهبهڵكو ڕاستیی بابه‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسى فه‌ره‌نسا له وه‌رگرتنى (DNA) نه‌بادا له كاتى پێویست خاڵى لاوازى سه‌رۆكه‌كه‌یان بكه‌وێته ده‌ست ڕووسه‌كان، و هاوههڵویستنهبوونى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌بابه‌تى ئۆكرانیا ئه‌م ڕووداوه‌یش سه‌رۆكى كۆریایى باكورمان بیر دهخاتهوهكاتێك دیدارى ترامپى هه‌بوو به‌بێ سه‌مپڵ و ته‌نها پاشماوهیهك هۆتێڵى جێ هێشت، دووه‌میان دیدارى بوو لهگهڵسهرۆكى كازاخستان به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى ته‌واو له نێوانیاندا به‌دی ده‌كرا .
یه‌كێكى دیكه له ئاماژه‌كانى پێش جه‌نگ دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك پۆتنه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى وڵاتهكهىلهمهیشدا هه‌ندیك ئاماژه به‌دى ده‌كرێت كه هیچ كات له مێژووىڕووسیادا نه‌بووه؛ هه‌ر له شێوازى دانیشتنیانه‌وه تاكو وه‌رگرتنى ڕایان، به نموونه گواستنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌باره‌ى ئۆكراینا به شێوازى په‌خشى ڕاسته‌وخۆ و دواتر مه‌وداى نێوانسهرۆك پۆتن و كاربه‌ده‌ستانى ژماره یه‌كى ڕووسیا، به جۆرێكهدهكرێت بڵێین له مه‌وداى ستانداردى كۆرۆنایش زۆر دوورتره! ده‌توانین ناوی بنێین مه‌وداى هه‌واڵگرى و پێدانى ئاماژه بۆههڵخهڵهتاندنى چاوى ڕۆژئاوا له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى ڕووسیا،ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه‌سێكى وه‌ك پۆتن ساڵانێكى زۆر له ده‌زگاى هه‌واڵگرى كارى كردووه و ناكرێ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ئاوا ئاسان بهسهرىدا تێبپه‌ڕێت. لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا دواكه‌وتنى ڕووسیا له به ئامانجگهیشتنى ئۆپراسیونهسهربازییهكه ته‌نیا شكستى ڕووسیایه و خۆڕاگرییئۆكرانییهكانه یان ئاماژه‌یه بۆ جه‌نگێكى دوورمه‌ودا و هه‌مه‌لایه‌نه.