چی دەبێتە ئایدۆلۆژیای سەدەی ٢١

وەرگێڕانی؛ د. نەزاکەت حوسێن

بەشی سێهەم

کۆمۆنیزم یەکەم ئاینی تەکنەلۆجی دەبێت Techno religion کەهەمان ئەو بەڵێنەمان پێ دەدات کە ئاینە نەریتیەکان پێیان داین وەک ئاشتی و بەهەشت وبوژانەوە، بەس لەسەرزەوی نەک لەجیهانی دوای مردن. بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەم ژیانە لەلایەن دەسەڵاتی ئیلاهیەوە. ئەمە پێناسەی ئاینی تەکنەلۆجیایە ‘کۆمۆنیزم یەکەمجار ئەمەی پیشان داین کە بەتەواوەتی گوتاری ئاینیمانی گۆڕی، لەپێشدا پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئیلاهەکان ئەوەبووە کە ئایا باوەڕت بەخوا هەیە؟خوا چیە؟باوەڕت بەرۆح هەیە؟کامە رۆح؟چی روودەدات دوای مردن؟ ئەمە ئەوپرسیارانەیە لە موسوڵمان بۆ مەسیحی لە شێعەوە بۆ سوننە، بەڵام دوای کۆمۆنیزم شتەکان گۆڕان، ئەمڕۆ مرۆڤەکان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن پێناسەی خۆیان بکەن کە چۆن بیردەکەنەوە لە تەکنەلۆجیا و ئابوری، لە ٣٠ ساڵی رابردوو خەڵک پرسیارەکانی ئەوەنەبوو کە خوا کێیە و چیە؟ بەڵکو پرسیارەکانی ئەوەبوو کە ئابوری چۆن رێک دەخرێت؟ کۆمۆنیزم یاریەکەی گۆڕی، ئەگەر تەنانەت قبوڵیشت نەبێت مارکس چی وتوە، دەست دەکەیت بەوەی بەقسەکردن لەسەر هاوشێوەی ئەم پرسیارانە، ئاینە پێشوەکانی وەک ئیسلام و مەسیح و جولەکە و هیندۆسی، ون نەبوون خەڵک باوەڕی پێیان ماوە، بەڵکو بەها و کاریگەریان کەم بوەتەوە، پەیوەندیان بەم گۆڕانکاریانەوە کەم بوەتەوە بەڵکو گوازرونەتەوە لە خولقاندنی هێز بۆ ئەکتیڤ کردنەوەی هێز. ئەمە چۆن؟ لەسەدەی ناوەڕاست زۆربەی تەکنەلۆجیای نوێ و ئابوری و سیاسەت هونەری بەرێوەبردن لەکەنیسەی کاسۆلیکی بوو ئیدارە دەکرا، باشترین هاوشێوەی ‘سیلیکۆن ڤالی’ لەسەدەی ١٣ بریتی بوو لە ڤاتیکان، ئەوێ باشترین شوێنی ئایدیا بوو بۆ بەڕێوەبردن، دەربارە ی پڕۆسەی زانیاری، یەکەم ئەرشیف و کتێبخانە و سیستمان بۆ ئەرشیفکردن و کەتەلۆک و زانیاریمان کە چۆن رێک خەین ئەوێ بوو، کەنیسە باشترین شوێن بوو ئەمەی دەکرد، ئەگەر تۆ پاشا بویتایە لەسەدەی ١٣ پێویست بەوەبوو کەسێک زانیاریت فیرکات کەهاوکاریت بێت لەپاشایەتیەکەت دەگەڕایتەوە بۆ راهیبە و قەشەکان، ئەوان شارەزابوون بەڵام دوای ٢٠٠ ساڵ کەم ئەم شوێنانە هێشتا ماون، بەڵام ئێستا پێویستیان بە داهێنان و بەهێزکردنەوە هەیە زانینی ئەوشتانە یە کەخەڵکی تر کردویەتی، زۆربەی ئەوشتانەی ئەم کەنیسانە دەیکەن بریتیە لەوەی کە پەرچەکردای ئەوگۆڕانکاریانە بن کەڕووی داوە، بۆ نموونە بەرهەمهێنانی حەبی نەبوونی منداڵ کە پرۆسەی سێکسی هەمووی گۆڕی، کەنیسە دەستی کرد بەسەر خواردن، ئایا چی بکەین لەگەڵ ئەمە؟ چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟ باشە یان خراپە؟ یەکێ تر کۆمپییوتەر بەرهەم دێنێت، جولەکە دەست دەکەن بەسەرخوراندن ئایا چی بکەین لەگەڵ ئەمە؟ چۆن بەکاریبهێنین؟ باشە یان خراپ؟ نمونە تەکنەلۆجیا، بیری فیمینیزم، دوای هەزاران ساڵ سیسیتمی پیاوسالاری شۆڕشی فیمینیزمی روویدا، قەشەو ئایەتوڵاکان دێنە سەر خەت ئەرێ چیبکەین لەم بیرۆکەیە؟ دەبێت کاردانەوەمان هەبێت یان نا؟ واتە کاری کەنیسە لە شوێنی هێزو مەعریفەوە بوەتە کاردانەوەو دەستەوەسان بەدوای وەڵامی پرسیاری گۆڕانکاریە نوێیەکان و داهینانەکان. باشترین شت بۆ تیگەیشتن لەگۆڕانی شوێنی ئەم ئاینانە، پێویستە دوو پرسیار لەخۆمان بکەین، یەکەم: باش و باشترین و یەکەم دۆزراوەی داهێنانی سەدەی ٢١ چیە ؟ کە ئەم پرسیارێکی قورسە، بۆ ؟ چونکە ژمارەی زۆر شت هەیە، نمونە لەوانەیە ئەنتی بایۆتیک بێت، لەوانەیە چەکی ئەتۆم بێت، لەوانەیە کۆمپیتەربێت، لەوانەیە ئایدیا بێت وەک ئایدیای فیمینیزمی، پرسیارێکی زۆر قورسە؟ نازانیت کامەیانە ئەوەندە زۆرن. پرسیاری دووەم :باشترین داهێنان کەلەلایەن ئاینەکانی وەک ئیسلام و مەسیحی و ئاینەکانەوە بەرهەم هاتبێت لە سەدەی ٢٠ لەروانگەی بەرهەم وتەکنەلۆجیاوە چی بووە؟ هیچ نابینیت، ئەم خەڵکانە چییان کردووە لەسەد ساڵ پێش ئێستا کە ژیانی ئێمەی گۆریبێت؟ وەڵامت دەست ناکەوێت. بەڵام هێشتا هەندێک کاریگەریان هەیە لەرووی ئەوپەرچەکردارەی هەیانە بۆ داهێنان کاری و نوێگەریەکان، بەڵام خۆیان چییان داهێناوە کە من وەک خۆم ناتوانم هیچ وەڵامم پێ بێت، کام لەمانە ئەنتی بایۆتیک؟ تەکنەلۆجیا ؟ چەکی ئەتۆمی بەرهەم هێنا؟ نازانم . بەڵام ئاڵنگاریەکانی بەردەم لیبراڵیزم نە ئاینە رادیکاڵیەکانن نە سین نە نارەزایەتیەکانی کۆمەڵایەتی، چونکە ئەمانە ئەڵتەرناتیڤ نین بۆ پاکیجی لیبراڵی، ئەمە مانای ئەوە نیە لیبراڵیزم سەلامەتە، بەڵکو ئێستا ئێمە لەقەراغی هەڵئاوسانی لیبراڵیزمین، لەبەر ئەوەنا کە ئێستا ئەو شتانە روودەدەن لە سوریا، عێراق و ئەفغانستان و لیبیا، بەڵکو لەبەر ئەو شتانەی روودەدات لە ‘سیلیکۆن ڤالی’ یان لەزانکۆی ستاندفۆر یان زانکۆی هیربۆ یان زانکۆی ئورشەلیم، ئەمە ئەوەستێت لەسەر ئەو ژیانە زانستیە، گرفتە بنەڕەتیەکانی سەدەی ی٢١ لیبراڵیزم، لەبەر ئەوەی کەزانست ئەمرۆ شتێک بە ئێمە دەڵێت کە مانای نیە، جیاوازیەکی گەورە هەیە لەنێوان ئەوەی کە لیبراڵیزم پێمان دەڵێت لەگەڵ ئەوەی زانستی ئەمرۆ پێمان دەڵێت لەسەدەی ٢١ پێمان دەڵێن دەربارەی مرۆڤی عاقڵ و جیهان، لیبراڵیزم باوەڕی بە تاکگەراییە و لەناخماندا دەنگێک هەیە، بەڵام ئەمرۆ زانست شتێکی ترمان پێ دەڵیت، هەموو گیانەوەرێک بە مرۆڤیشەوە تاک نیە، رۆحیان نیە، هیچ جەوهەرێکی نیە، هیچ ناوکرۆکێکی ناوەکی نیە، بەڵکو لەبناغەدا کۆکراوەی بایۆکیمیکی ئەڵگۆریزم ‘خەوارزمی’ یە،هەموو ئەڵگۆریزمێک کە مێشک و و مرۆڤ بونیات دەنێن، زەرافە، فیل . ئەوەی ‘سیلیکۆن ڤالی’ بەرهەمی دێنێت مرۆڤێکی ‘ئەلەکترۆنی ئەڵگۆریزمە’ نەک ئەو مرۆڤە عاقڵەی کە ‘ بایۆکیمیک ئەڵگۆریزمە’ ئەم مرۆڤە هەستی نیە دەنگە ناوەکیەکەی نیە لەناخیدا وە لیبراڵیزم دەیوت کەسەرچاوەی بڕیار و دەرک و هەستەکانی بێت و وەڵامی پرسیارەکانی دەست کەوێت. مرۆڤی عاقڵ بە هەستەکانی خۆی نەک بەژمارە حسابات دەکات وەڵامی پرسیارەکانی وەردەگرێت، بۆنموونە مرۆڤێک برسیەتی و لەدوورەوە دارمۆزێک دەبینێت، لەهەمان کاتدا لەتەنیشت دارمۆزەکەوە شێرێک هەیە، مرۆڤەکە بە پرۆسەیەکی ناوخۆیی بێ وەرقە و قەڵەم و کۆمپیتەر و حاسیبە، دێت خوێندنەوە بۆ ئاستی برسیەتی خۆی دەکا کە ئایا ئەگەر ئەو مۆزە نەخوات دەمرێت لەبرسا یان نا، تا خۆی بخاتە ئەومەترسە؟ ئایا دەتوانێت سەرکەوێت بەدارەکەدا دەکەوێتە خوار یان نا؟ ئایا شێرەکە چەند دوورە لەدار مۆزەکە، پەلاماری دەدات یان نا؟ ئایا وزەی پێیە بەشی ئەوە راکات ئەگەر شێرەکە هات بۆی؟ هەموو ئەمانە بە پرۆسەیەکی ناوخۆیی بەهۆی هەستی خۆی دەکات و بریاردەدات بڕوات بۆ دارمۆزەکە یان نا. بەڵام مرۆڤی زیرەکی د ەستکرد’ ئەلەکترۆنیک ئەڵگۆریزم’ لەم ژیانەی ئەم مرۆڤە دەستکردانە کە ئەمڕۆ ئیش دەکەن شتێک نیە بەناوی ئازادی، ئازادی مانا و بوونی نیە لەژیانی زانستی ئەمڕۆدا . ئەگەر لیبراڵیزم بەهەمووپرسەکانی سیاسی، ئابوری و ئەژماری بۆ بیرکردنەوەی مرۆڤ دەکرد، ئەمڕۆ هەستکردن لە جیهانی ئەڵگۆریزمە بەرهەم هێنراوەکان بوونی نیە. ئەم بایۆلۆجیە ناوەکیە هاوکاربووە بۆ لیبراڵیزم چونکە لیبراڵیزم باوەری بەهەست ی مرۆڤە وەک سەرچاوەیەکی د ەسەڵات، من چۆن هەست دەکەم ئەمە سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵات بووە لەم زەویە، لیبراڵیزم لەنێوان هەستی خۆت و بایبڵ بۆ بڕیاردانێک دەڵێت بگەرێرەوە بۆ هەستی خۆت، ئەمە ڕەنگە بارودۆخێک بێت تا ئەمڕۆ خواردویەتی، ئەمڕۆ شتەکان گۆڕاون، ئەمرۆ ئەو هەستە نیە، پرسیارەکە ئەوەیە ئەمڕۆ ئەو ئەڵگۆریزمەی بەرهەمی دێنین باشتر لەمن بزانێت وەک لەخۆم لەخۆم باشتر لەمن تێبگات، لەهەستم زیاتر تێبگات وەک لەخۆم، ئەی چی بەسەر ئەودەسەڵاتەدێت کەمن جێگۆرکێی پێ دەکەم کە جێگۆڕکی دەکات لە هەستی ناوخۆیی خۆم بۆ ئەڵگۆریزمێک بۆ ئامێرێک کەخۆم لەخۆم باشتر دەخوێنیتەوە لەدەرەوەی خۆم و کۆنترۆڵیشم دەکات، بۆ هەست لە پێشودا باشترین سەنتەری دەسەڵات بوو لەجیهان، ئیتر دەسەڵاتەکان دەڕوات لەمرۆڤ خۆیەوە لەهەستی خۆیەوە کە سەنتەری بریار و ئازادی بوو بۆ ئامیرێک تەکنەلۆجیایەک لەدەرەوەی خۆی بریاری بۆدەدات کەواتە ئایدیای لیبراڵیزم لێرەدا دەکەوێتە قەیرانەوە. ئەگەر ئەم خوێندنەوە و بڕیارەی ئەمڕۆ ئەڵگۆریزمە بەرهەم هاتوەکان مرۆڤە زیرەکیە دەستکردە بەرهەم هاتوەکان هەمووی چوە بوارەکانی تری ژیان، ئیتر لیبراڵزیم هەڵەئاوسێت، نەک لەبەر توندوتیژی بەڵکو لەبەر ئەوی ئەوە بەسەر چوو هەستی مرۆڤ بڕیاربدات، بەڵکو لەبەر ئەوە، دەسەڵاتمان گواستەوە بۆ دەرەوەی خۆمان، گۆڕانی ئەم دەسەڵاتە لەپێشوشدا روی داوە لە سەدەی ناوەڕاست لەدەسەڵاتی کەنیسەوە چوو بۆ هەستی مرۆڤ، لیبراڵیزم گۆڕانی تیۆری نەبوو بەڵکو بریتی بوو لەوەی مرۆڤ چۆن بڕیار بدات لەبارەی ژیانی خۆی، ئێستاش گۆڕانی دەسەڵاتە لەناخی مرۆڤ بۆ گۆگڵو ئەمازۆن، ئیتر کەواتە سەرەتای سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیایەکی ترە ئەویش ‘ئایدۆلۆژیای داتایە’، ئەوەی داتاکانی تۆی لابوو ئەوبڕیارت بۆ دەدات و وەڵامی پرسیارەکانت بۆ دەداتەوە و پێت دەڵیت کامە شت باشە بۆ تۆ کامە خراپە پێشتر کەنیسە دواتریش مرۆڤ سەنتەری بریارەکان بوو ئێستا داتا سەنتەری بریار و دەسەڵاتەکانە .

ھەواڵی زیاتر