حكوومەتی چاكسازی و بنیادنان چاوەڕێی ئافەرین نییە

هاودەنگ فاروق

حکوومەتی کوردســـتان بە ســـەرۆکایەتیی مەســـرور بارزانی، حکوومەتێک نییە “سیاســـەت- ستراتیژ”ی خۆی، لەسەر بنەمای ڕازیکردنی حزبی بەشدار یان دەرەوەی کابینەکە داڕشتبێ، بۆیە چاوەڕوانیش بووە کە تووشی ئاستەنگێکی هەرە زۆر ببێتەوە و لە بەردەم هەورازێکی سەختدا، بۆ چاکسازی و ڕووبەڕوبوونەوەی
گەندەڵی هانگاو بنێ.
ســـەرۆکی حکوومەتـــی ڕەشـــید ئەوەیـــە، بڕیـــاری باش و چارەنووســـگۆڕ و سیاســـەتی ئایندەبیـــن و دوورمـــەودا، لـــە بەرژەوەندیی گەل و نیشـــتمان بدات، نەک بۆ خۆشیرینکردنی لە كن عەوام بۆ هەڵبژاردن کار بکات.
حکوومەتی کاک مەسروور لەم دۆخە سەختەدا، لە بەژەوەندیی باڵای هەرێمی کوردســـتان بۆ فەراهەمکردنی ژیانێكی باشترو پاراســـتنی کەرامەتـــی هاونیشـــتمانیانی کوردســـتان، بڕیار و یاســـای نوێی بەدوای خۆیدا هێنا، کە هەندێ لەو بڕیارانە نەک لە بەرژەوەندیـــی هێندێ حزب و نوخبەی سیاســـیدا نەبوون، بەڵکـــو لە بەرژەوەندیی ســـاڵەهای خەڵکانێکی مشـــەخۆر درا، كە وەكو زەروو دەمیان نابووە نێو جەســـتەی نیشـــتمان و دڵی خەڵكـــەوە؛ ئەم بڕیارە بوێرانەیەش ئاســـتەنگەکانی بۆ کاروانی چاکســـازی و نەهێشـــتنی گەندەڵیی زیاد کرد. لـــێ بارزانی لە ڕوانگـــەی بەرژەوەندی گشـــتیی وڵاتـــەوە هەنگاوی نـــا و، بە ڕێگای ڕاســـتدا ڕۆیشـــت، هیچ بڕیارێکی نەخستە تای تەرازووی خۆشەویســـتیی خەڵکانێکی بەرژەوەندیخـــواز و گەندەڵ، بەڵکو هەمـــوو هەنگاوەکانـــی بۆ خزمـــەت و بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان بوو.
سەرۆکی حکوومەت، وەک بەڕێوەبەری وڵاتێک کاری کرد، نەک بۆ ڕازیكردنی ئەم و ئەو، مودیری وڵاتیش ئەركی خۆشیرینكردن نییە لای حـــزب و گرووپەکان، بەڵکو ئیشـــی بوێرانەی ئەوەیە ئیدارەییەکی باشی نیشتمان بدات، بڕیاری ڕاست و چارەنووسساز بدات، سیســـتەمی گونجاو بۆ بیناکـــردن و پەروەردەو فێركردن و گەشـــەپێدانی وڵات ومرۆڤســـازی دابنێت، نەک مەعاشخۆر و مشـــەخۆر زیاد بکات! ئەوەی کاک مەســـرور کردی، مێژوویەکی درەوشـــاوەی بۆ حکوومەتی کوردستان تۆمار کرد، سەرمایەکی
مەزنـــی ماددی و توانای مرۆیی بۆ کوردســـتان گەشـــە پێ دا، کەلتوورێکـــی نوێـــی داهێنا بۆ ئـــەوەی هەمـــوو حکوومەت و مەئموورانی وڵات، خزمەتکاری خەڵکی کوردستان بن.
هاوکات مەســـرور بارزانی ئەو کەلتوورە سەقەتەیشـــی راست کـــردەوە، کـــە زۆرینەیەکـــی سیاســـی و میدیایی بانگەشـــەی ئەوەیان دەکرد بەرپرسیاریەتی تەنیا ئیمتیاز و گەشتوسەفەرە، بەڵكـــو لەگەڵ وەزیر و کاربەدەســـت و بەرپرســـەکاندا چەمکی بەرپرســـیاریەتیی سیاســـی و یاســـایی یەکاڵا کردەوە. هەر لە کۆکردنەوەی داهاتەوە، تاکو یاسای چاکسازی، هەمووانی هێنایە
بەردەم مۆدیلێکی تازەی حوکمڕانی.
ئەرکەکانـــی ئەم کابینەیـــە قـــورس و تاقەتپڕووکێنە، بۆیەئیرادەیەکی گەورەی وەڵامدانەوە و خۆنەچەماندنەوە و بەرگەگرتنی پێویســـت بـــوو؛ بارزانی خەســـڵەتەکانی ســـەرکردایەتیکردنی قەیرانەکانـــی بە شـــێوەیەکی یەکاویەک جێبەجـــێ کرد، بۆیە چاوەڕوانیـــش نییـــە، ئەوانەی لـــە بەرژەوەندییـــان دراوە، بە
هەوڵەکانی مەسرور بارزانی و کابینەکەی بڵێن: ئافەرین!

ھەواڵی زیاتر