ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

شرۆڤەی دەستوورە بە دەستنوێژەوە
بۆ نووســـینەوەی دستوور پێویســـتە چەند بنەمایەك ڕەچاو بکرێت، گرنگترینـــی ئەوانە: دەبێ دەقەکانی ڕوون و ئاشـــکرا بن، تەمومژیان تێدا نەبێـــت، مەگەر دەگمەن پێویســـتییان بە شـــرۆڤە و قامووس نەبێت؛ چونکە دەســـتوور خۆی بنەمای سیستەمی یاسایی و سیاسی و کۆمەڵایەتـــی مللەتانە، ئەگەر بنەما تاریک بوو شـــرۆڤە پڕ گرفت
دەبێت. دەســـتووری عێراقی تازە، لەو دەســـتوورانەیە هیچ تەمومژیکی تێدا نییـــە، مەگەر بۆ لادان و تەحریف دروســـتی بکەن؛ بەڵام دەق خۆی کە بریتییە لە وشەکان و پەیوەندییەکەی نێوانیان و رۆح و مەبەستی دەقەکان، پێویســـتی بە شرۆڤە دەبێت؛ بە تایبەت وشە خۆی رەمز و ئاماژەیە بۆ مانایەك. لـــە بابەت نـــەوت و غاز کە مەبەســـتی ئێمەیە، دەســـتوور رەچاوی مەبەســـتە بنەڕەتییەکەی کردووە لە شێوەی داڕشتنی، کە نابێت ئەو دســـتوورە ببیتە بنەمایەك بۆ گەڕانەوەی سیســـتەمی دیکتاتۆرییەت و پێشـــێلکردنی مافی مرۆڤ، هەروەکوو بە ئاشـــکرا یاسای ئیدارەی دەوڵەتی کاتی دەڵێت: دیزاینی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقی تازەدا بە جۆرێك دەبێ کە رێگا بۆ مەرکزیەتی دەسەڵات نادات. هەربۆیەش نـــەوت و غـــازی نەخســـتووەتە خانـــەی حەســـری و تایبەتمەندیی دەســـەڵاتەوە. جا بە هەر جۆرە شـــرۆڤەیەك بێت، چە دەقەکان یان ڕۆحی دەقـــەکان، شـــرۆڤەی دادوەرەکانی بەغـــدا بێبنەمایە، تەنیا شـــرۆڤەی حەز و هەوەسە و بێ دەستنوێژە، نیازپاکی و نیەتی پاکی تێدا نییە. بۆیە و بەمەبەست، نەوت و غاز نەدرایتە دەسەڵات، دابەش کرایە، وەکو (ملکیة مشترکة). جێـــگای داخە بەڵام چاوەڕوانکراوە، کە ئەو دەســـتوورەی بە ژیری و بابەتییانە ئەو بەهایانەی لە خۆی گرتووە، ڕێک نەدەکەت لەگەڵ هەوا و ئارەزووی عێراقییەکان، چ شیعە بێ یان سوننە، بۆیە، ئەو بەهایانەی بریقەدار و مۆدێرنن نەبوونە سەقافەی گشتی، تا گەشەیەکی تازەی لێ دروســـت بکات، کە بتوانێت تێیبگات و بە گوێرەی ئەو گەشە تازەیە پەیوەندییەکانی هاووڵاتییان بەرەو شارستانییەت ببات؛ بەڵکو، وەکو بەهایەك حســـابی بۆ کراوە کە لە بێگانانـــەوە هاوردە کرابێت و، بە هێزی بێگانان چەســـپابێت. مەتەڵێکی ڕاستی ئارەبی دەڵێت: (الطبع یغلب التطبع)؛ سروشـــت بە سەر سرووشـــتێندراودا، زاڵە. سروشتی کاری برادەرانی بەغدای ئەمڕۆ ملکەچی ویســـتی جەسپاندنن، دژمنی ویستی تەوازن و هەماهەنگین کە پێویستە لە کۆمەڵگەی فرەڕەنگیدا
بە ڕاشکاوی دیار بێت

ھەواڵی زیاتر