چی دەبێتە ئایدۆلۆژیای سەدەی ٢١

نووسینی؛ یوڤاڵ نوح هەراری

وەرگێڕانی؛ د. نەزاکەت حوسێن

بەشی دووەم

ئەڵتەرناتیڤێکی دیكە بۆ پاکیجی لیبراڵیزم، كە زۆر قسەی لەسەر دەکرێت، بریتی بوو لە چین، کە وەک زلهیزێکی سەدەی ٢١ دەرکەوت، ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە چین لە بواری ئابووری بووەتە ئیملاق، بەڵام هێشتا لە رووی ئایدۆلۆژیەوە بوودەڵەیە. لە تێرمی ئایدۆلۆجی و دینەوە چین زۆر کەم توانیویەتی شتێک پێش کەش کات بۆ جیهان، لەچاو ئەوەی پێشتر هەبووە. لەتیۆری و فەرمیدا هێشتا وڵاتێکی کۆمۆنیستیە؛ هەرچەندە زۆری ماوە بە كردەوە و پراكتیك ببێتە وڵاتێكی كۆمۆنیستی. ئایدیایەک نییە تا بزانین لەپراکتیکدا کۆمۆنیستەیان پاکیجی لیبراڵی پیادە دەکات. چۆن کۆمەڵگە بەڕێوە دەبات لە چەمکی بەهاوە؟ رەنگە بۆ دەیەییان دوو دەیەی داهاتوو ئایدۆلۆجیایەک دەرکەوێت لە چین، بەڵام ئێستا نازانین ئەو ئایدۆلۆجیایەی چییە. تا ئێستا چین باش بووە لە بیزنس و پارە دەستخستن و بەرهەمهێنان، بەڵام ئایدیۆلۆجییەكەی موفلسە. سێیەم ئەڵتەرناتیڤ بۆ پاکیجی لیبراڵی، ئیسلامی رادیکاڵییان ئایینی رادیکاڵی بوو بەگشتی، ئەگەر فۆکەس لەسەر ئیسلامی رادیکاڵی بکەین،یان ئیسلامی رادیکاڵی فەندەمێنتاڵی،یان بزووتنەوە ئیسلامییەکان بەرامبەر پاکیجی لیبراڵی، هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی جیاواز بەدی ناكەن كەلە سەدەی 21ـدا پێشكەشی بكات، لەبەر ئەوەی ئەم ئایدیایانە، بە سەدەیان چەند سەدەیەک نەیانتوانیوە خۆیان نوێ بكەنەوە. سەدەی ٢١ تەحەدای مرۆڤایەتی دەکات بە رێگەی تر، ئێمەڕووبەڕووی چەندین دەرفەت و فرسەت دەبینەوە لەگەڵ كۆمەڵێك مەترسیی بێهەژمار، کە پێویستە رووبەڕووی ببینەوە. ئەگەر پرسیارێک بکەین لە ئابووری لەم سەدیەدا، بڵێین چی پێویستە بۆ خەڵک لەمڕۆدا. کاتێک کۆمپیوتەر باشتر و باشتر لەوە ئەتوانێت کە مرۆڤ ئەیتوانێت، ئەمە ئەبێتە پرسیارێکی گرنگ، ئەمەیەکەم جارە لە مێژوودا کە بەهای ئابووری بۆ مرۆڤ دەبێتە جێگای گومان، چونکە کەس لێیڕوون نییە و نازانێ کە بازاڕی کار چۆن دەبێت لە ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵی داهاتوودا، چی پێویست دەبێت بۆ مرۆڤ و، چ کارێک دەکەن لە ئایندەدا!؟ گەنجێککە ئەمڕۆ دەچێتە زانکۆ لەخۆی دەپرسێت چ پسپۆڕییەک بخوێنم لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا ئیشم دەست کەوێت و بێ ئیش نەبم؟ کەسیش نازانێت ئەم راستییەی پێ بڵێت! هیچ کەسێک فیکرەی نییە لەم بارەیەوە! نازانین لەڕووی بایۆتیکی و کۆمەڵایەتییەوە چی بەسەر کۆمەڵگاکان و پرۆسەی هاوسەریەتی و خێزان دێت! ئەمە گەورەترین پرسیارە. پرسیارێکی تر هەر لە روانگەی بایۆتیکەوە، لە رابردوودا بۆشایی هەبووە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژار، بەڵام ئەم بۆشاییانە سۆشیاڵی، ئابووری و یاسایی بوون نەک بایۆلۆجی. هیچ جیاوازییەکی بایۆلۆجی نەبوو لەنێوان پاشا و بەردەستەکانیان، هەموویان وەکیەک خاوەنی فیزیکی و کەرامەت و سۆز و توانا بوون. ئەمڕۆ لە گەشەی بایۆتەکنەلۆجی رووبەڕووی دابەشبوونی بایۆلۆجی دەبینەوە کە مرۆڤەکان بایۆلۆجی دابەش دەبن. تەنانەت دابەشبوونی بایۆلۆجی دروست دەبیت لەنێوان مرۆڤەکان بۆ کڵاسی جیاواز و ئۆقیانووسی جیاواز؛ ئەمە ئەو شتانەیە کە پێویستەڕووبەڕووی ببینەوە لە سەدەی ٢١ـدا. گرفتی ئیسلام یان مەسیحی یان جوولەکەی رادیکاڵی ئەوەیە کە هیچ وەڵامێکی نییە بۆ ئەم پرسیارانە، چونکە تەنانەت لە پرسیارەکانیش تێناگەن. ئەگەر چەندەها کتێب بخوێنیتەوە کە مرۆڤی زیرەک و بلیمەتیش سەدان ساڵ پێش ئێستە دایاننابێت، وەڵامت دەست ناکەوێت، چونکە ئەو کەسانە هیچیان لەبارەی جیناتیک نەزانیوە، لەبارەی زانستی بۆماوە هیچیان نەزانیوە؛ دەربارەی نانۆتەکنەلۆجی و کۆمپیتەر! دەی چۆن چاوەڕی دەکەیت وەڵامت دەست کەوێت لێیان لەسەر ئەو پرسیارانە؟ ئەگەر سەیری ژمارەی خەڵک بکەیت لەم جیهانە، خەڵکێکی زۆرت دەست دەکەوێت بایەخی بۆ خوا و کتێبە پیرۆزەکانە، بەڵام کەمتر بایەخیان بۆ نانۆتەکنەلۆجی و زانستی بۆماوەیی هەیە و زەحمەتە تێ بگەن لەم بابەتە. بەڵام ئەوەی باشە مێژوو بنیات نانرێتیان دروست ناکرێت بە ژمارەی مرۆڤیان پێویستی بە ژمارەی زۆری مرۆڤ نییە،یان بۆ گۆڕانکاری لە مێژوو. گۆڕانکاریی مێژووی بە زۆری لەسەردەستی کەسانی زۆر زۆر بەڵکو لەسەردەستی ژمارەی کەمی خەڵک گۆڕانکاری کراوە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو شۆڕشە پیشەسازی و تەکنەلۆجیاییانەی جیهانیان گۆڕی، شۆڕشی پیشەسازیی سەدەی ١٩ هاتە بوون لەسەر دەستی کەسانێکی زۆر کەم. ژمارەی هەرەزۆری خەڵک لە سەدەی ١٩ـدا شارەزایی هەبوو لە قورئان و بایبڵ زیاتر وەک لە بزووێنەری هەڵم و سکەی شەمەندەفەر و کانی خەڵووز و. ئەمڕۆش ئێمە وەک ئەوەیە لە سەدەی ١٩ـدا بین لە هەندێکڕوەوە، بۆ نموونە لەسەدەی ١٩ بزووتنەوەی ئاینی فەندەمینتاڵی زۆر هەبوون، بۆ نموونە لە نموونەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە سوودان کەسێک سەری هەڵدا بەناوی ‘مەهدی’ لە کۆتایی سەدەی ١٩ـدا کە سیۆقراتی ئیسلامی دامەزراند، کە خەڵکی لە سێدارە دەدا و شەڕی هەڵگیرساند و لە ملی خەڵکی دەدا، هەزاران هەزار کەس شوێنی کەوتن؛ تا ئەوەی شوێنکەوتووەکانی لەبەریتانیا ژەنەراڵ چارلس گۆردنیان لەسێدارە دا. ئەمڕۆ کەس مەهدیی بیر نەماوە، بەهەمان شێوە لە هندستان ئایینێک سەری هەڵدا کە کتیبەپیرۆزەکەیان ‘ڤیداس’ بوو، بۆ وەڵامی هەموو پرسیارێک دەگەڕانەوە بۆ ئەو کتیبە؛ ملیۆنان خەڵک دوای کەوتن و ئایدیاکەی وا بوو کە ئەو کتێبە هەرگیز هەڵەی تێدا نییە و هەموو شت لەو وەرگرن. ئەگەر هەر سەختیەک هاتەڕێگات ئەو کتێبە بکەنەوەیان بپرسن لە ‘براهەمینس’. بەڵام ئەمڕۆ کەس ئەمەشی بیر نەماوە. نموونەی ئەو بزووتنەوانە لە مەسیحی لە چین. پاپا پیسی نۆیەم لە کەنیسەی کاسۆلیکی ئایدیایەک هەبوو کە کەنیسە هەرگیز هەڵە ناکات ئەمە ئایدۆلۆژیای نوێش بوو، هی سەدەی ١٩ نەک سەدەی ناوەڕاست. لە چین گەورەترین شەڕی سەدەی ١٩ شەڕی چەکی ئەتۆمی نەبوو، بەڵکو شەڕی ‘تایپینک ریبیلیۆن’ بوو کە لە١٨٥٠ـدا دەستی پێ کرد؛ کاتێک ئەم کەسە’ هۆنک شینکوا’ پێی وا بوو کە خوا خۆی پیشان داوە و نهێنییەکی پێ گوتووە کە ئەو برای گەنجی مەسیحە و پەیامی ئاشتیی پێداوە بەرهەمی بهێنیت. بۆیە دەیەوێت ئاشتی بەرهەم دێنێت بەم جەنگە، ملیۆنێک خەڵک دوای کەوت نەک ئاشتیی بەرهەم نەهێنا بەڵکو ٢٠ ملیۆن کەس کوژرا. هیچ کەس ئەمڕۆ هیچ کام لەم بزووتنەوانەی لەبیر نییە و ئەم بزووتنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بۆ مێژووش پێ نەبوو.
بەڵام شۆڕشی پیشەسازی ئەمەی کرد. کاتێک لە هندستان و سوودان و چین خەڵک خەریکی ئەم بزووتنەوە ئایچنیانە بوون، ژمارەیەکی کەم لە ئەندازیار و خاوەن بانک و دیزاینەر لە مانچستەر و لیڤەرپوڵ و بێرمینگهام، شۆڕشی پیشەسازییان کرد و گۆڕانکارییان بەسەر هەموو جیهاندا هێنا، ئەو شێوەی جیهانیان بەرهەم هێنا کە ئەمڕۆ ئێمە تێیدا دەژین. تەنها بزووتنەوەیەکی ئایدۆلۆژیایەک کە لەسەدەی ١٩ـدا توانیی گۆڕانکاری بەسەر جیهاندا بێنێت، کە بیر بکەینەوە کەنیسەنە بوو بەڵکو سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزم بوون. لە ١٨٠٠ـەکان زۆر سەخت بوو کۆمۆنیست بیت ژمارەیەکی زۆر کەم کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزم هەبوون. تەنانەت لەن اوەڕاستی سەدەی ١٩ ئەمانە گروپێکی پەراوێز و غەریب بوون کە هەڵگری ئەم بیرکردنەوە بوون، بەڵام تایبەتمەندیەکی تایبەتیان هەبوو کە مارکس ئینگڵس بوون کە توانیان گۆڕانکاری بکەن ئایدۆلۆژیایەک بەرهەم بهێننکە جیهان بگۆڕێت و بەجیهاندا بڵاو ببێتەوە کەیارمەتیدەر بوون بۆ وێناکردن و دروستکردنی ئەم ژیانەی ئەمڕۆ ئێمە تێیدا دەژین لە روانگەی وەڵامی پرسیارە ئابوورییەکانەوە. گرنگترین شت دەربارەی مارکس و ئینگڵس و دواتریش لینین و ترۆتسکی و شوێنکەوتووەکانیان ئەوە بوو نەدەچوون ئەو کتیبانە بخوێنەوە هەزارن ساڵ پێش خۆیان نووسراوە، بەڵکو دیراسەی تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەری سەردەمی خۆیان کرد. هەوڵیان دا ئایدۆلۆژیەک بەرهەم بهێنن بگونجێت لەگەڵ دەرفەت و ئاڵنگاریەکانی سەدەی ١٩ و تەکنەلۆجیا و ئابووریی ئەو کاتە. نموونە لە بۆنەیەکدا پرسیارێک لە لینین کرا لەلایەن شوێن کەوتووەکانی گوتیان ئێمە نامانەوێت دەیان کتێب بخوێنینەوەیان گوێ لە فەیلەسووفەکان بگرین تا بزانین کۆمۆنیزم چیە. بە زمانێکی سادە پێمان بڵێ کۆمۆنیزم واتە چی بەکورتی؟ لینین وەڵامی دانەوە گوتی کۆمۆنیزم واتە ‘دەسەڵات بۆ ئەنجومەنیکرێکاران’ و سۆڤیەتو لەگەڵ بوونی کارەبا بۆ هەموو وڵات. ئێوە ناتوانن کۆمۆنیزم بن بە بێ کارەبا، بەبێ بزوێنەری هەڵم، و سکەی شەمەندەفەر و تەلیگرام و رادیۆ، سیستمی کۆمۆنیزمی ئەم شتانەی دەوێت، ئێوە نابێت رژێمی کۆمۆنیزیمتان هەبێت وەک سەدەی ١٦ ی روسیایان دایمەزرێنن، ئەوە ئەستەمە،یەکەم شت ئێوە هەتان بێت شۆڕشی پیشەسازیە دەبێت هەتان بێت، کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزم بناغەیەک بەرهەم دێنن کە شوێن شۆڕشی پیشەسازی بکەون، بۆیە ئەم ئایدیایە سەرکەوتوو بوو بۆیە کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزم بوونە مونەزیر بۆ ئایدۆلۆجییا نوێی ٢١ لەو روانگەیەوە کە بناغەیان نا لەسەر ئابووری و تەکنەلۆجیا.

ھەواڵی زیاتر