ھۆشیار سیوەیلی
کۆبوونەوەی (چوار سەرۆکایەتییەکە) رۆژی دووشـــەمەی رابـــوردوو (چـــوار ســـەرۆکایەتییەکە)ی هەرێمی کوردستان لە ســـەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری دادگای بـــاڵای فیدراڵـــی دەربارەی یاســـای نەوت و غـــازی هەرێمی کوردستان. دوو سەرنج دەربارەی کۆبوونەوەکە دەنووسم: •جێگەی دڵخۆشـــی و دەسخۆشـــییە دەزگا یاســـاییەکانی حوکمڕانی لـــە هەرێم پێکـــەوە و لەســـەر بابەتێکی گرنگ و چارەنووسســـاز کۆ دەبنـــەوە کە بڕیاری بەرزترین دەزگای دادوەرییە لە عێراق. ئەمە جگە لەوەی کە دەبێتەهۆی گەڵاڵەکردن و داڕشـــتنی شێوازێکی یەکگرتووی بەرەنگاربوونەوەیەکی دەســـتووری و یاسایی بریارەکە و سازدانی توانا و دەســـەڵاتە جیاوازەکان لە چوارچێوەیەکی رێکخراو دا، لە هەمانکاتدا هەوڵێکی گرنگیشـــە بۆ یەکخســـتنی ماڵی پەرتەوازەی کوردستانی و پەکخســـتی پلان و پیلانەکانی دژمنان بـــۆ قووڵکردنەوەی ناکۆکی و چەند بەرەکی و پەرتەوازەیی لە کوردســـتان. هەڕەشـــەکان لەســـەر هەرێمی کوردستان زۆر گەورە و جددین و بەرژەوەندی گشتی پاراستنی ئەم نیشـــتمانە گەمارۆدراوە زۆر گەورەترن لە بەرژەوەندی کەســـی و حیزبی و ناوچەیی و هۆز و عەشیرەت. •ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانی من و هەندێک لە شارەزایانی بواری حوکمڕانـــی و دادوەری بوو بریتی بوو لە ناونیشـــانی کۆبوونەوەکە و ناوهێنانی دەسەڵاتی باڵای ئەو چوار لایەنە بە (چوار سەرۆکایەتییەکە). ئێمە هەموو دەزانین ســـێ دەســـەڵاتی ســـەرەکی هەن لـــە هەرێم کە دەســـەڵاتەکانی دادوەری و یاســـادانان و جێبەجێکردنن. دەســـەڵاتی یاسادانان پەرلەمانە و دەسەڵاتی جێبەجێکردن حکوومەتە و بەرزترین لوتکەی دەسەڵاتیشی ســـەرۆکایەتی هەرێمی کوردســـتانە. بەرزترین دەســـەڵاتی دادوەرییش ئەنجوومەنی دادوەرییە و بە پێی یاسای ژمارە 2٣ ســـاڵی 2007 کارەکانی رێک خراوە. ئەم ئەنجوومەنە سەربەخۆیە و ناکرێت تێکەڵی بڕیار و بۆچوونەکانی دوو دەســـەڵاتەکەی تر بکرێت. بۆیە بەشـــداری ئەنجوومەنی دادوەری لەو کۆبوونەوەیە شیاو و گونجاو نەبوو، بەڵکو دەبوایە وەزارەتی داد لە چوارچێوەی شاندی دەسەڵاتی جێبەجێکـــردن ئامـــادە بوایە و دەیتوانی هەمان ڕاوێژ و ڕاســـپاردەی یاسایی بخاتە بەردەم دوو دەسەڵاتەکەی تر. وەک ئاماژەمـــان پـــێ دا کۆبوونەوەکـــە گرنـــگ بوو چونکـــە دەزگا فەرمییەکانـــی حوکمڕانـــی کۆبوونەوە تا دەربارەی بە سیاســـیکردنی بریارەکەانـــی دەزگایەکی باڵای دادوەری فیدراڵی ڕاوبۆچوون بگۆڕنەوە و بڕیاری پێویست بدەن.