ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

جیهانی پڕ لە ئاشتی و ژیانی ئازادانە؛ بانێك و دوو هەوا
مرۆڤایەتی دەمێکە، خەون بە جیهانێكەوە دەبینێ، کە ئەقڵ و ژیری و حیکمەتی مرۆڤ، بە سەر خۆپەسندیی هێز و (غرور القوە)دا زاڵ بێت، هەروەهـــا، هەماهەنگی و پێکەوەژیان ببێتە کلتووری گشـــتی، لە باتی دەمارگیری و خۆپەســـندی؛ پرەنســـیبی ماف و دادوەری، پابەندی بە بەهای ویژدان و یاسای سروشتی کە چاک و بەد، لێک دەکاتەوە، ببنە ڕێنمایی ژیان و یاسا و ڕێســـای کۆمەڵگە. ئایینەکانیش، بە تایبەتی، ئایینی ئیســـلام، ئاشـــتییان ویســـتییە؛ قورئـــان فەرموویەتی (والله یدعو الی دار السام) خودا بۆ کۆمەڵگای ئاشـــتی بانگتان دەکات. لە جێگایەکی تردا دەفەرمێ: هەر کات دژمنەکانتان ئاشـــتییان ویست
ئێوەش بتانەوێ. بیرمەندەکان و فەیلەسووفەکانی دیرۆك و تازە، هیوایان ئاشتی و نەفرەت لە خوینڕێژی بووە و کاریشیان بۆی کردووە، لە فەلسەفەکانیشیان ڕەنگی داوەتەوە. لە هەموان ناسراوتر، لەو بوارەدا، فەیلەسووف (کانتە)، كە 1804 دا ناســـراوە بە (امام فاسفە القرن التاسع عشر – پێشەنگی فەیلەسووفەكانی سەدەی نۆزدەم)؛ ئەو فەیلەسووفە خاوەنی بیرۆکەی خڕبوونەوەی وڵاتان لە یێك دەوڵەتدا بوو. لە کتێبە بە ناوبانگەکەی ” پرۆژەی ئاشـــتی بەردەوام” دەڵێت “چارەنووسی مرۆڤایەتی بەرەو یێك دەوڵەتییە، ئەگەر چی قۆناغەکانی سســـتە.” دەڵێت” چۆن مرۆڤایەتی لە کۆمەڵگای خێل و عەشیرەتەوە، دەوڵەتی درووست کردییە، هەروەها ڕۆژێك دەوڵەتـــەکان دەچنە نێو یەك دەوڵەتی گـــەورە؛ چونکە یەك فەلســـەفەیە.” کانت، ئەوهەندە متمانەی بەم بیرۆکە هەبوو، هەستا بە داڕشتنی نموونەیەك لە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی، ئاشتی بەردەوام بۆ مرۆڤایەتی بەرجەستە بکات، جەنگ قەدەغە بکات. فۆکۆیاما، لە کتێبی (نهایە التأریخ)ەکەیدا، دەڵێت “پڕۆژەی فەیلەسوفی ئەلمانـــی (کانت) بـــۆ دامەزراندنـــی (عصبە الأمم) ئیلهامبەخشـــی ئەمریکییەکان بوو، لە دوواییدا ” نەتەوە ییكگرتووەكان” الأمم المتحدەی لێ پەیدا بوو.
بە داخەوە خەون و هیوا، هیچیان ســـەر نەکەوت، ئاشـــتیی جیهان و ژیانی ئازادانەیش بە خەون و خەیاڵ دەمێنێتەوە. گرێکوێرەی (انا ربکم الأعلی) لە مێشـــکی زلهێزان بە کاریگەر دەمینێتەوە. هەموو پێکاتەی یاسایی لە دۆزی کورد هەیە؛ گەل، هەستی هاوبەش، جغرافیا، مێژوو، بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەت، جینۆســـایدیش کراوە کەچی تاپۆیە و نابێت دەستی بۆ ببەی؛ چونکە بەشێکە لە دەوڵەتانی تر یان ئەوەتا كراوەتە بەشـــێك لێیان! باشە ئەی ڕووسیا چی لە ئۆکراین كرد؟ یان بانێکە و
دوو هەوا

ھەواڵی زیاتر