حەمەسەعید حەسەن
ئـــەوی بە کاری وەرگێڕانـــەوە خەریک بێت، بـــە تایبەتی وەرگێڕانی شـــیعر کە (دژوارترین هونەرە،) پێویســـتە بەتەواوی کەوتبێتە ژێر کاریگەریی ئەو تێکستەوە کـــە تەرجەمـــەی دەکات، دەبێت دەقەکـــە ڕۆڵی بزوێنەری دیتبێـــت و وەرگێڕی بزواندبێت، ئەوســـا وەرگێڕانەکە دەبێتە کاردانەوەی ئەو بزواندنە. دەبێت وەرگێڕ بەوردی لەو دەقەی وەری دەگێڕێت تێبگات و هێندەی نووسەرێکی چاکیش، توانای
نووسینی بە زمانەکەی خۆی هەبێت. وەرگێڕان دوو جۆری هەیە، یەکەمیان: هەوڵدان بۆ ئەوەی کاریگەریی دەقەکە،
لەســـەر خوێنەر بە زمانی دووەم، وەک کاریگەریی لەسەر خوێنەر بە زمانی یەکەم وابێت. دووەمیان: هەوڵـــدان بۆ گەیاندنی تەواوی مانای دەقەکە، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی زمانی دووەم. شێوازی یەکەم، بۆ ئەو تێکستانە دەست دەدات کە گەیاندنی ناوەڕۆکیان بە پلەی یەکەم دێت، شێوازی دووەمیش بۆ ئەو تێکستانە لەبارە کە خەسڵەتە زمانەوانییەکانی تێکستەکە، کەسایەتیی نووسەر بەرجەستە دەکەن. شیوازی یەکەم پشت بە وشە دەبەستێت و شێوازی دووەم پشتی بە ڕستە قایمە.
هەندێک تێبینیی گرنگ هەن، ناکرێت وەرگێڕ پشتگوێیان بخات: دەبێت وەرگێڕ ڕۆشنایی بخاتە سەر ناو، ئیدی ناوی شوێن بێت، کەس بێت، یان هەر ناوێکی دیکە. کە زمانی دەقێک ئاڵۆز و سەخت بوو، وەرگێر ناتوانێت هەموو
شتێک بەسەر بکاتەوە، بۆیە ناچارە هانا بۆ شیکردنەوە ببات. ئەگـــەر وەرگێڕ بیەوێت هـــەر دوو دەقەکە بەتەواوی وەک یـــەک وابن، دەبێت پشت بە وەرگێڕانی حەرفی ببەستێت، دیارە حەرفی بە مانا نێگەتیڤەکەی نا، بەو
مانایەی بەوپەڕی دەستپاکییەوە کارەکەی بکات. ئـــەو وشـــانەی ڕۆڵی کلیل وازی دەکـــەن، دەبێت بـــەوردی وەربگێڕدرێن و لە
دەقەکەدا چەند جار هاتوون، ئەوەندە جار بنووسرێنەوە. تا وەرگێڕان بە پێوانە لەگەڵ دەقە ئۆرجیناڵەکەدا کورت بێت، پەسەندترێکە. وەرگێڕ نابێت، تەنانەت بەبێ مەبەستیش، هیچ دەستتێوەردانێک بە کارەکەیەوە
دیار بێت. نابێت ڕستەیەک، تەنانەت وشەیەکیش پشتگوێ بخات. دەبێت دوو وشـــەی هاومانا یان پێچەوانەی یـــەک کە لە دەقەکەدا پێوەندییان پێکەوە هەیە، یان لە تەنیشت یەکدییەوە دێن، لە وەرگێڕاندا بایەخیان پێ بدرێت. ئەگەر وشـــەیەک لە زمانی دووەمدا، هاوتایەکی باوی هەبوو، نابێت وشـــەیەکی دی، لەبری ئەو وشـــە باوە دابنرێت، دەبێت ئەگەر کەسێکی دی، هەمان دەقی بۆ
زمانی یەکەم وەرگێرایەوە، بەئاسانی وشە باوەکە دابنێتەوە. نابێت وەرگێڕ لەخۆڕا ڕۆشـــنایی بخاتە سەر دەقەکە، ئیللا مەگەر کۆمەکی زێتر
تێگەیشتنی بکات. وەرگێڕ بۆی نییە دەقەکە جوانتر بکات. ئەگەر بەهـــۆی هەژاریی زمانی دووەمەوە، وەرگێڕ بۆ وشـــەیەک پەکی کەوت،
دەتوانێت وشەیەکی نزیک لە مەبەستی نووسەر بەکار بهێنێت. وەرگێردەبێتلەهێماکانتێبگاتویەکەیەکەمانایئاشکراوشاراوەیوشەکانبزانێت. (شـــیعرەکەمیان وشـــە وشـــە برد، کاتێک وەریانگێـــڕا، ئەوە گۆزە شـــاخاوییە شـــکاوەکەمە، ســـەرلەنوێ بەوردی وەک خۆیان لێ کردووەتەوە، ئەگەر ئاوی لێ چـــوو، هەڵەی ئەوان نییـــە، هی منە.) ئەو گوتەیەی هەمزاتۆڤ کە بۆ خەوشـــی وەرگێـــڕی کەمتوانا، ڕۆڵی پینە دەگێڕێت، زادەی بێفیزیی شـــاعیرەکەیەتی، ئاخر ڕاســـتییەکەی ئەگەر گۆزەی شـــیعر دوای وەرگێڕان ئاوی لێ چوو، ئەوە خوێنە و
لەبەر شاعیر و شیعرەکەی دەڕوات